لە چالاکی شەرمەزارکردنی کۆمپانیای کارەبادا لە جزیر نزیکەی ٢٠ کەس دەستگیرکران
تیمەکانی دەداش ویستیان سەعاتەکانی ماڵان لە گوندی باسکای ناوچەی جزیری شڕنەخ ببنە سەر ستونەکانی کارەبا. گوندنشینان ناڕەزاییان دەربڕی.
تیمەکانی دەداش ویستیان سەعاتەکانی ماڵان لە گوندی باسکای ناوچەی جزیری شڕنەخ ببنە سەر ستونەکانی کارەبا. گوندنشینان ناڕەزاییان دەربڕی.
لەسەر داواکاری کۆمپانیای کارەبا (دەداش) بە سەدان سەرباز رژانە نێو گوندەکە. سەربازان بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش هێرشیان کرد.
لە هێرشەکەدا ئاوی توند و گازی بیبەر بەکارهێنران و پێنج کەس لە گۆشی خۆیان چوون کە زۆربەیان ژن بوون.
لەبەرانبەر بەرخۆدان پاشەکشێیان کرد
لە بەرانبەر هێرشی سەربازان، دانیشتوانی گوندی زوران تایەیان سووتاند و رێگەی کۆنی جزیر – شڕنەخیان داخست.
لە ئەنجامدا جارێکی دیکە بە ئاوی توند و گازی بیبەر هێرش کرایە سەر هاوڵاتیان.
لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلدا، تیمی دەداش و سەربازانی تورک بە ناچاری کشانەوە.
لە هێرشەکەدا نزیکەی ٢٠ کەس دەستگیرکران کە دووانیان ژنن. هاوڵاتیەکیش کە دەستگیرکرا و دۆخی تەندروستیەکەی تێکچوو، بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی لە جزیر گواسترایەوە.
ف.ق