لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ١٨ی تشرینی دووەم بەرەو گەملیک رێپێوان سازدەکرێت
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک رایگەیاند کە لە ١٨ی تشرینی دووەمدا بەرەو گەملیک "رێپێوانی ئازادی' ساز دەکەن.
هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک رایگەیاند کە لە ١٨ی تشرینی دووەمدا بەرەو گەملیک "رێپێوانی ئازادی' ساز دەکەن.
کۆنفڕانسی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە ئامەد بەردەوامە. لە کۆنفڕانسەکەدە چەند کەسایەتیەک لەوانە هاوسەرۆکانی گشتیی دەبەپە ساڵیحە ئایدەنیز و کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بەدران ئۆزتورک قسەیان کرد.
ئۆزتورک لە قسەکانیدا باسی لە تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بە لۆزاندا کرد و ئەوەی خستەڕوو کە لە لۆزاندا نکۆڵی لە کورد کراوە و ئەوەی خستەڕوو کە لەو کاتەوە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی و هێرشەکان بەرخودان کراوە.
ئۆزتورک ئاماژەی بەوەکرد کە مێشکی' کورد بوونی نییە و ئەگەر هەشبێت بۆ ئەوەیە کە خزمەت بە تورک بکات' لەم سەردەمە لە رێگەی پلانی لەناوبردن بەردەوامە و رایگەیاند کە هەوڵ دەدرێت کورد بێ ئیرادە و بێ قەوارە بکرێت. ئۆزتورک رایگەیاند، کە سەرجەم هێرشەکانی سەر کوردان بەو ئامانجەوە ئەنجام دەدرێن و وتی، "ئەوان هەموو شتیان کرد. بەر لە ١٠ ساڵ وتیان 'کۆتایی پێدەهێنین'. بەڵام نەیانتوانی کۆتایی پێبهێنن. ئەم هۆڵە ئەو پەیامە رادەگەیەنێت. ئێمە ژیانێکی سکۆمەندانەمان دەبێت. ئێمە ئازادیمان دەوێت. نەک هەر بۆخۆمان، ئێمە لەپێناو ئازادی سەرجەم گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا داوا ئازادی دەکەین. ئەمڕۆ دەبینین کە لە فەلەستین گەل جۆن کۆمەڵکوژ دەکرێن. ئیمە دەزانین کێن ئەوانەی بەرامبەر بە مەدەنیەکان کۆمەڵکوژی دەکەن، ژنان و منداڵان کۆمەڵکوژ دەکەن. هۆکاری ئەمە مێسکی نەتەوە دەوڵەتەوە. ئێمە رایدەگەگەینینەوە کە ئەو رێگە چارە نییە".
رێپێوان بەرەو گەملیک
ئۆزتورک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری رەها لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و وتی، "عەبدووڵا ئۆجالان هەموو کات بووەتە دەنگی ئاشتی و ئازادی. لە ساڵی ١٩٩٣ بەدواوە زۆر دیدار ئەنجام دراون. هەمووان ئەنجامی ئەو دیدارانەیان ئەزمون کردووە. لەو دیدارانەدا بینیمان کە جگە لە نەتەوە دەوڵەت دەتوانرێت چارەسەری دیکە ببینرێتەوە. بەڵام لە ٥ی نیسان بە دواوە گۆشەگیرییەکی توند لەسەر بەڕێز ئۆجالان هەیە. ئەو گۆشەگیرییە لە دژی دیموکراسی، پێکەوە ژیان و ئازادییە.لەبەر ئەوە لە ١٨ی تشرینی دووەمدا ئێمە لە هەموو شوێنێکی تورکیاوە بەرەو گەملیک دەست بە 'رێپێوانی ئازادی' دەکەین. ئەوانەی ئاشتی، دیموکراسی و ئازادییان دەوێت دەبێت بەشداریی لەم رێپێوانەدا بکەن. ئەو گۆشەگیرییە مایەی قەبوڵکردن نییە. گۆشەگیری دژی دیموکراسی و ئازادییە. تا گۆشەگیری بەردەوام بێت ئێمە خۆڕاگری دەکەین. لەپێناو ئازادی بەڕێز ئۆجالاندا تێکۆشانمان بەردەوامە. لە رێگەی ئەم رێپێوانەوە هەڵوێستی خۆمان لەو بارەوە بە تەواوی جیهان نیشان دەدەین".
هـ . ب