'لە دژی خالیسە ئاکسۆی یاسایەکی سزادانی دوژمنکارانە پەیڕەو دەکرێت'
پارێزەری خالیسە ئاکسۆی، زینەب کارایلان، بۆ دانیشتنی دۆسیەیی دادگای خالیسە کە ١٢ی کانوونی دووەم ئەنجام دەدرێت، داوای لە ژنان و دامەزراوە دیموکراتیەکان کرد کە هەڵوێست وەربگرن.
پارێزەری خالیسە ئاکسۆی، زینەب کارایلان، بۆ دانیشتنی دۆسیەیی دادگای خالیسە کە ١٢ی کانوونی دووەم ئەنجام دەدرێت، داوای لە ژنان و دامەزراوە دیموکراتیەکان کرد کە هەڵوێست وەربگرن.
دووەم دانیشتنی خالیسە ئاکسۆی کە ئێسک و پروسکی رۆڵەکەی واتە گەریلای هەپەگە عەگید ئیپەکی لە سندوقێکدا بۆ هێنرابووەوە، لە ١٢ی کانوونی دووەم لە دادگای ١٠ی تاوانی قورسی ئامەد دادگای بەڕێوەدەچێت.
زەینەب کارایلان پارێزەری خالیسە ئاکسۆی ئاماژەی بەوەدا سەرەڕای ئەوەی کە خالیسە کێشەی تەندروستی هەیە بەڵام چەندین مانگە لە زینداندا ڕاگیراوە و وتی لە دژی خالیسە ئاکسۆی یاسای سزادانی دوژمنکارانە پەیڕەو دەکرێت.
ئەو پارێزەرە داوایکرد، بۆ دانیشتنی دووەمی کە لە ١٢ی کانوونی دووەم ئەنجام دەدرێت، ژنان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان هەڵوێستی بەهێز و ناڕەزایەتی نیشان بدەن.