لە گمگمی باکوری کوردستان جاشێک دوو کەسی کوشت و کەسێکی بریندار کرد

لە گوندی شەمانی ناوچەی گمگمی موش جاشێک بە ناوی ئومێد کاراکایا تەقەی لە ٣ کەس کرد. لە هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.

لە گوندی شەمانی ناوچەی گمگمی موش جاشێک بە ناوی ئومێد کاراکایا تەقەی لە ٣ کەس کرد. لە هێرشەکەدا حەسەن باشاک، جاشێک بە ناوی حسێن ساغلام کوژران و کەسێکی دیکە بەناوی جەمال هان بریندار بوو.

روداوەکە دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٢:٠٠ رویدا. دوای ئەوەی دەمەبۆڵە لەنێوان ئەو کەسانەدا رودەدات، دەبێت بە شەڕیان.

تەرمی ئەو دوو کەسە ئەمڕۆ بەخاکدەسپێردرێن.

ف.ق