لە گەڤەر هەڵبژاردن چووە خولی دووەم
لە گەڤەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەمی پارتی لە کاندیدانی پیاو شۆڕش دێری و تەیب جانان و کاندیدانی ژن شادیە قرمزگول و عایشە پۆلات گەیشتنە خولی دووەم.
لە گەڤەر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەمی پارتی لە کاندیدانی پیاو شۆڕش دێری و تەیب جانان و کاندیدانی ژن شادیە قرمزگول و عایشە پۆلات گەیشتنە خولی دووەم.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیاریکردنی کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی و ئەندامی مەجلیسی شارەوانی و مەجلیسی گشتی شارەکان بەردەوامە. لە گەڤەری جولەمێرگ ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە هۆڵی ئاهەنگ بەڕێوەچوو. دەنگدان کاتژمێر ٨ ی بەیانی دەستی پێ کرد لە ٦ ی ئێوارە کۆتایی هات.
بەگشتی ٧ سندووق دانران. لە هەزار و ٦٠٠ نوێنەر ٧٠٪ دەنگیان دایە ٨ کاندیدی پیاو و ٥ کاندیدی ژن. لە هەڵبژاردنەکەدا شۆڕش دێری ٣٧٧ دەنگ، تەیب جانان دەنگ٢٢٥، کاندیدانی ژن شادیە قرمزگول ٣١٢ دەنگ و عایشە پۆلات ٢٤٥ دەنگی هێنا، هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم.