لە جزیر خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستی پێ کرد

دەم پارتی لە جزیر بۆ دیاریکردنی کاندیدانی هەڵبژاردنی هەرێمی خولی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دەست پێ کرد.

دەم پارتی لە ناوچەی جزیری شەرناخ بۆ دیاریکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ١٥ ی کانوونی دووەم سندووقی دانا.

لەو دەنگدانەی ئەنجامدرا، هیچ کام لە کاندیدەکان سەرووی ٥٠٪ ی دەنگەکانی نەهێنا.

لەو کاندیدانەی زۆرترین دەنگیان هێنا، گولەر تونچ و هێلین ئەرگەن و عەبدولرەحمان دۆرمۆش و مەسعود نارت، مانەوە بۆ خولی دووەم.

بۆ خولی دووەم لە هۆڵی ئاهەنگی ئەزیزئۆغلو ١٣ سندووق دانران. چاوەڕوان دەکرێت ٢ هەزار و ٥٠٠ نوێنەر دەنگی خۆیان بدەن.