لە کۆنفرانسی لۆزاندا گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی گەلان کرا

لە کۆنفرانسی لۆزاندا، گفتوگۆکرا لەسەر ڕەوشی گەلانی ئەرمەن و ئاشوری و کلدانی.

کۆنفرانسی کەنەکە بە ناونیشانی "لە ١٠٠ هەمین ساڵیادی پەیماننامەی لۆزاندا، هەڵوێستی گەلی کوردستان" بەڕێوەدەچێت. کۆنفرانسەکە لە ڕۆژی دووەمدا بە پانێڵی "ڕەوشی گەلانی ئەرمەن و ئاشور و کلدان" بەردەوام بوو. نوسەر و لێکۆڵەر ئایدن ئەسڵان و پەروەردەکار نایری مورادیان وەک وتاربێژ بەشداربوون.

نوسەری ئەرمەنی ئایدن ئەسڵان بە کوردی قسەی کرد و گوتی، ئەوان پەندی "شێر هەر شێرە، ژن بێت یان پیاو" لە ژنی کوردەوە فێربوون. ئایدن ڕایگەیاند، کورد و ئەرمەن لەسەر هەمان خاکن و پرسەکەیان هاوبەشە. ئاماژەی بەوە کرد، بەتایبەت لە قامیشلۆ کورد و ئەرمن پێکەوە دەژین و گوتی: "مناڵانی هەردوو گەلەکە لێهاتوو و تێکۆشەرن. لە قوتابخانەکانی ئەرمەن چەندین خوێندکاری کورد هەن. ئەرمەنییەکانی ئەوێ لە من باشتر بە کوردی دەدوێن. ئەرمەن و کورد و خوشک و برای یەکن. شەڕەکەمان هاوبەشە. دوژمنەکەمان هاوبەشە".

ئایدن ئاماژەی کرد بە پرسی هاوبەشی گەلی ئەرمەن و کورد و ڕایگەیاند، پاش دامەزراندنی دەوڵەتی تورک پرسەکە سەختتر بووە.

نایری مورادیان باسی لە پرسی ئاشور و کلدان لە سەردەمی عوسمانییەکان کرد. مورادیان ڕایگەیاند، ئەم پرسە بە دامەزراندنی ڕژێمی کۆمار مەزنتر بوو. مورادیان دووپاتی کردەوە، سیاسەتی کۆمەڵکوژیی کۆمار بوونە هۆی ئەوەی ئاشور و کلدان و کەمینەکانی تر بەشێوەیەکی جدی کۆچ بکەن. مورادیان ڕوونی کردەوە، پەیماننامەی لۆزان بناغەی هەموو کێشەکانی کوردە لەنێو ڕۆژهەڵاتی ناویندا.