لە مەخمور یادی هۆزان مزگین بەرزڕاگیرا: هەموو کات لە سەر رێبازی ئەو دەبین

هونەرمەند وشۆڕشگێڕی کورد هۆزان مزگین لە ٣٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی کرایەوە.

هونەرمەند و شۆڕشگێڕی کورد هۆزان مزگین لە ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە ناوەندی کولتور و هونەری کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) یادی کرایەوە.

ناوەندی کولتوری بە وێنەکانی شەهیدانی کولتور و هونەر رازاوەتەوە. بەر لە دەستپێکردنی یادەکە، لە کەسایەتی شەهید مزگین و هەموو شەهیدانی کولتور و هونەردا بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی کوردستان گیرا. دوای رێزلێنانەکە سەبارەت و بە هونەر و تێکۆشانی شەهید هۆزان مزگین، ئەندامی ستێرا زێڕین هەلەنا بابات قسەی کرد.

هەلەنا لە سەرەتای قسەکانیدا وتی، لە کەسایەتی شەهید هۆزان مزگیندا هەموو شەهیدان کولتور و هونەری بەبیرهێنایەوە و وتی: وەک دەزانرێت مانگی ئایار مانگی شەهیدانە، مانگی قارەمانانە. لە هەمان کاتدا مانگی شەهیدانی کولتور و هونەرە کە هەم بە هونەری خۆیان و هەمیش بە رێگەی قارەمانی ژیانیان لەدەستداوە. یادی هەموو ئەو شەهیدانە بەرزڕادەگرین. هەڤاڵ مزگین هەم بە شێوەی قارەمانی و هەمیش بە شێوەی هونەری لەناو ریزەکانی گەریلادا رەنج و زەحمەتیکێشاوە. یادی رەنج و ماندووبوونەکانی لەبواری کولتور دەکەینەوە و بەژنی خۆمان بەرامبەر بە یادی ئەو دادەنەوێنین. شەهید دەڤریم و زۆر شەهیدی دیکەی وەک ئەوان لەم پێناوەدا گیانیان بەخت کرد. کاتێک بڕوانین لە کۆنەوە تائێستا بەسەدان قارەمان و گەنجی کورد لەسەر ئەو رێبازە گیانیان فیدا کردووە. بەردەوام لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە دەبین".

دوای وتارەکان بەڵگەفیلم لەسەر ژیان و هونەری شەهید مزگین نمایس کرا. دواتر گروپی تەڤچاند و ستێرا زێرین گۆرانیان پێشکەش کرد.

هـ . ب