لە مەخمور یادی شەهیدی فەرماندە قەرەقۆچان کرایەوە

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، یادی فەرماندەی یەپەگە ڕۆژهات قەرەقۆچان (محەمەد گوربۆز) کرایەوە.

فەرماندەی یەپەگە ڕۆژهات قەرەقۆچان (محەمەد گوربوز) کە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەین عیسا لەگەڵ هاوڕێ دۆغان ئامانۆس (محەمەد ئاکیۆل) شەهید بوو، لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی (مخمور) یادی شەهیدان کرایەوە.

یادەکە بە بەشداری دەیان دانیشتووی کەمپەکە لە دامەزراوەی بنەمالەی شەهیدان، بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. دوای ڕێزگرتنەکە مامۆستا حوسین کارا لەسەر ژیان و کەسایەتی شەهید ڕۆژهات قسەی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا، بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، کارا بە سوپاسەوە هەموو ڕزگارکەرانی ڕۆژئاوای کوردستانی بیرهێنایەوە و وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی بەنرخە". چەتەکانی داعش لە بەغداوە تا ڕەققە هێرشەکانیان بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی فراوانتر دەکرد و بەتایبەت دەیانویست گەلی کورد لەناوببەن. ئەردۆغان سەرۆکی ئەو چەتانە بوو. تا ئێستاش سەرۆکەکەیان ئەردۆغانە. پەکەکە هەموو گەریلاکانی نارد بۆ ڕۆژئاوا، شەنگال، کەرکوک، مەخمور و گەریلاکان لە هەموو شوێنێک بەرامبەر بەو چەتانە فیداییانە شەڕیان دەکرد. گەریلاکان مرۆڤایەتییان پاراست. یەکێک لەو گەریلا قارەمانانە بە ناوی ڕۆژهات قەرەقۆچان بۆ پاراستنی ئەم گەلە چووە مەخمور و دژی داعش شەڕی کرد. لێرە بریندار بوو. بەو برینە ڕووی کردە رۆژئاوای کوردستان. مرۆڤایەتی لە سایەی ئەم قارەمانانەدا دەژین. لەو کاتەدا بنەمالەی بارزانی خۆی فڕێدایە بەر پێی پەکەکە و داوایان کرد کە گەریلا بەهەولێردا تێپەڕێت بۆ ئەوەی خەڵک ڕانەکات. بەڵام دەبینن ئێستا چۆن لە پەکەکە نزیک دەبنەوە. لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، فەرماندە ڕۆژهات لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو. لەکەسایەتی هەڤال ڕۆژهاتدا یادی هەموو هەڤالانی شەهید دەکەین و سەڕی ڕێز و نەوازشیان بۆ دا ئەنەوێنین.

دوای وتارەکە کۆرتە فیلمێک کە لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڕۆژهات قەرەکۆچان ئامادەکرابوو سەیرکرا.

 بە دروشمی "شەهیدان نامرن" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی بە مەراسیمەکە هێنرا.