لە مەخموور یادی شەهید زیلان کرایەوە
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە مەراسیمێکی شەوەیادکردنەوە لە ساڵیادی ٢٩ ساڵەی شەهید بوونییدا یادی شەهید زیلان کرایەوە.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور بە مەراسیمێکی شەوەیادکردنەوە لە ساڵیادی ٢٩ ساڵەی شەهید بوونییدا یادی شەهید زیلان کرایەوە.
ئەمشەو دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بە مەراسیمێکی تایبەتی شەوەیادکردنەوە یادی شەهید زیلان (زەینەب کناجی)یان کردەوە، یادکردنەوەکە لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی کەمپی مەخموور بە بەشداری دانیشتوانی کەمپەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستی پێکرد.
دواتر ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجوومەنی عەشتار، قیمەت نەرەخی دەربارەی تێکۆشانی شەهید زیلان قسەیکرد، نەرەخی بە یادکرنەوەی هەموو شەهیدان لە کەسێتی شەهید زیلاندا دەستی بە قسەکانی کرد و گوتی: "لەو پرۆسەیەدا بینرا شەهید زیلان چەندە بە قوڵی لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتووە، بە چالاکییەکەی بۆ جیهانی ڕوونکردەوە تێکۆشان لەسەر هێڵی ژنی ئازاد چۆنە. بەم بۆنەیەوە دەڵێین شەهید نامرن، ژن، ژیان، ئازادی."
دوای تەواوبوونی قسەکان شەوەیادکردنەوەکە بە خوێندنەوەی هەڵبەست و گوتنی گۆرانی درێژەی هەبوو، یاد کردنەوەکە بە نمایشکردنی شانۆگەرییەک لەسەر تێکۆشانی شەهید زیلان کۆتای هات.