لە نسێبین هاتووچۆ لە ٩ گەڕەک و ناوچەی قەدەغەکران
دەوڵەتی لە نۆ گەڕەک و ناوچەی نسێبینی مێردین قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
دەوڵەتی لە نۆ گەڕەک و ناوچەی نسێبینی مێردین قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە ٩ گەڕەک و دەشت و چیاکانی شاری نسێبینی مێردین 'قەدەغەی هاتووچۆی' راگەیاندووە. پارێزگار ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێمەکانی چیای باگۆک وەک 'ناوچەیەکی ئەمنی کاتی' ڕاگەیاندراوە.
ڕاگەیەندراوە کە بڕیاری قەدەغەکردنەکە بۆ ناوچە دەشتایەکانی ئلن، باهمنێن، فسقین، مشاول، گەلیێ سۆر، ئەفشێ، قودبێ، یۆلوو و شەکرینێ کارا دەبێت و تا ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.