لە پێنجوێن ساڵیادی شەهید كەمالە خڕە كرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا لەسەر گۆڕی شەهید كەمال لە شارۆچكەی پێنجوێن، بە ئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێكانی، ساڵیادی شەهید كەمالە خڕەی پێنجوێن، كرایەوە و تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهید دانرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا لەسەر گۆڕی شەهید كەمال لە شارۆچكەی پێنجوێن، بە ئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێكانی، ساڵیادی شەهید كەمالە خڕەی پێنجوێن، كرایەوە و تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی شەهید دانرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، كوردۆ كەمال، كوڕی شەهید وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: “ویستمان ئەمساڵیش ڕێوڕەسمێكی شایستە بۆ شەهید كەمال ڕێك بخەین، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، نەمانتوانی”.
وتیشی: ڕێبازی شەهید كەمال، ڕێبازێك بوو بۆ خزمەتی خاك و نیشتمان و لەپێناو هەموو منداڵێكی كورددا بوو.
كوڕەكەی شەهید كەمال، ئاماژەی بەوەیش كرد: “هەرچەندە حەزمان دەكرد دایكمان لە ڕێوڕەسمەكەدا بەشداریی بكردایە، بەداخەوە ئەویش هاوشێوەی باوكم، جێی هێشتین، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین لە پشت هەر پیاوێكی قارەمانەوە، ژنێكی قارەمان هەیە، ئەوەی باوكمانی گەیاند بەو ئاستە، دایكمان بوو”.
هەروەها سۆران مەلا حەسەن، ئەندامی هەرێمی شارەزووری تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستان، لەساڵیادەكەدا وتەیەكی پێشكەش كرد و وتی: “شەهید كەمال بە خوێنی خۆی، ئەوەی سەلماند كە كوردێكە خاوەن هەڵوێست بۆ دۆزی گەلەكەی، بۆیە شاهیدیی ئەوەش دەدەین كە كوردێكی تێكۆشەر و بەجەسارەت بوە هێز و مۆراڵی بەخشیبوو بە گەلەكەمان بەتایبەت ناوچەی پێنجوێن و هەرێمی شارەزوور”.
وتیشی: “شەهید كەمال لەو خەبات و هێڵە تێكۆشانە بوو كە تەواوی داگیركەرانی كوردستان و هێڵی خیانەتی هێنابوە لەرزە، لەو چوارچێوەیەشدا بوو كە داگیركەران ئەو پیلانە گڵاو و دوور لە ئەخلاقەیان لەسەر داڕشت بۆ شەهیدكردنی”.
شەهید كەمال سادق قادر ناسراوە بە كەمالە خڕەی پێنجوێن لەڕۆی ٢/١/١٩٦٧ لە شارۆچكەی پێنجوێن، لەدایك بوە، لە ١٣ی مانگی ٤ی ساڵ٢٠١٦، هەر لە پێنجوێن شەهید كرا، تەرمەركەی لە گۆڕستانی ڕاوگان بەخاك سپێررا.