لە پشدەر فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکشکا

لە سنووری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەوتەخوارەوە و تێکشکا.

بە گوێرەی زانیارییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ لە نزیک گوندی دەرەوە کۆتری سەر بە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کەوتووەتە خوارەوە تێکشکاوە.

فرۆکە بێفرۆکەوانەکە لە جۆری بەیرەقدارە و تائێستا هۆکاری کەوتنەخوار و تێکشانەکە نەزانراوە.

هـ . ب