لە قاغزمان دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە شەرمەزار کرا

بە ڕێپێوانێکی جەماوەری دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی قاغزمان و سەپاندنی قەیوم بەسەرییدا شەرمەزار کرا و پەیامی 'سەرکەوتن بۆ بەرخۆدانی گەلە' درا.

شارەوانی قاغزمان

ڕێپێوانێکی جەماوەری دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی قاغزمان لە لایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە و سەپاندنی قەیوم بەسەردییدا شەرمەزارکرا. ڕێپێوانەکە لە پێش باڵەخانەی دەم پارتی شارەکەوە تا گۆڕەپانی ناوەندی شارەکە بەردەوام بوو. دواتر گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە و ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

لە گردبوونەوەکەدا هاوڵاتییانی شارەکە، پەڕلەمانتاران، ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوسەرۆکانی شارەوانی قاغزمان محەد ئاڵکان و گونەر هاتای بەشداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پەرلەمانتاری ئاگریی دەم پارتی نەجلە دەمیر قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا سەپاندی قەیوم لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە دەرنجامی ترسێتی لە ئیرادەی هەڵبژێردراوی گەل و وتی: "دەسەڵاتداری هەموو قۆناغەکانی ترس و چەساندنەوەی ئیرادەی گەل بەکاردەهێنێت. وا هێزی دەوڵەت بەکاردەهێنن و شارەوانییەکان دەستبەسەردەکەن، بەڵام سەرکەووتن بۆ ئیرادەی گەلە. جێگەی ئێمە لە مێژوودا بەرخۆدانی شکۆدارانەیە و جێگەی ئێوەیش زبڵدانی مێژووە. گەر دەسەڵاتداری لەسەر سیسەمی قەیوم جەخت کاتەوە، لە دژی ئەوە گەلیش لە بەرخۆدانی بەدەستهێنانەوەیی مافی ئیرادەیی بەردەوام دەبێت."

دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی قاغزمان محەمەد ئاڵکان جەخی لەوەکردەوە لە پێناو خزمەتکردنی گەلدا بە هەموو شێوەیەک سەپاندنی قەیوم ڕەتدەکەنەوە و گوتی: "پەنابردنی دەسەڵات بۆ کودەتای قەیوم بێگومان بۆ شاردەنەوەی شکستەکانێتی. بە دۆسییەکی بەتاڵ و بێ بنەما لەدژی شارەوانییەکان، خۆیان دەسەپێنن. بە هەموو شێوەیەک ئەم سزادانە ڕەتەکینەوە. شان بەشانی گەلەکەمان تێدەکۆشین و قەیوم تێکدەشێنین."

هاوسەرۆکی قاغزمان گونەر هاتای گوتی: "کاتێک بابەتەکە دەبێت بە کورد، یاسایەکی جیاواز جێبەجێ دەکرێت. دۆسێیەک بۆ هاوسەرۆکی شارەوانیمان کراوەتەوە دۆسێیەکی یاسایی نییە. بەداخەوە بە سەپاندنی قەیومەکان ئیرادەی گەلی کورد پێشێل دەکەن و دەیانەوێت لە ناوی ببەن. دەستبەسەرداگرتن قبوڵ ناکەین، گەلی کورد دەست لە تێکۆشانی ئازادی هەڵناگرێت."

پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیدری یەڵماز گوتی: "لە هەڵبژاردندا خەڵکی قاغزمان چوونە سەر سندوق و سەرەڕای هەموو فشارەکان ئیرادەی خۆی نیشاندا. هاوسەرۆکانی شارەوانیمان بە دەنگی گەل هەڵبژێردراون و قەیوم قبوڵ ناکەین. باش دەزانین قەیوم چی دەکات. زەوی گەل دەفرۆشن و پێشکەشی لایەنگرانی خۆیانی دەکەن. ئەمە ڕژێمێکی فاشیستە. چی دەکەن بیکەن گەلی کورد خۆی بە ڕێکخستن دەکات و سەر نەوی ناکات."