لە رێگەی ئامەد - خارپێت لە دژی ئۆتۆمبێلی پۆلیس چالاکی ئەنجامدرا
یەکەکانی تۆڵە لەسەر ڕێگای ئامەد - خارپێت چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلی پۆلیس ئەنجامدا و پەیامی، "ڕێگە نادەین دوژمن هەناسە بدات"یان دا.
یەکەکانی تۆڵە لەسەر ڕێگای ئامەد - خارپێت چالاکییەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلی پۆلیس ئەنجامدا و پەیامی، "ڕێگە نادەین دوژمن هەناسە بدات"یان دا.
یەکەی تۆڵەی شەهید چیاگەر هێڤی لە هەڵۆی گەورە شاران ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ٠٠:٣٠ دا لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لەسەر ڕێگای ئامەد - خارپێت بە چەک و تەقەمەنیی دەستی و فیشەکی ئاسمانی چالاکیان ئەنجامدا.
چالاکییەکە بۆ یادی شەڕڤان ئامەد (سولەیمان چنار) ئەنجامدرا، کە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە هەرێمی موشێ وەلیکا شەهید بوو.
'بە دڵنیایەوە نابێت دەوڵەتی فاشیست هەناسە بدات'
یەکەی تۆڵەی شەهید چیاگەر هێڤی لە هەڵۆی گەورە شاران ڕایگەیاند: "ئاپۆییەکان تەنها لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا نین، ئاپۆییەکان لە هەموو شوێنێکدان".
ڕاشیانگەیاند، "دەوڵەتی فاشیستیی تورک هەموو ڕۆژێک لە کوردستان هەست بە نائاسوودەیی و ئارامیی زیاتر دەکات. ئێمە هێزی خۆمان لە پرشنگ و ڕووناکی گەریلاکانی ئازادیی خۆمان وەردەگرین. هەر چۆن ئەمڕۆ گەریلاکانمان فاشیزمی تورک تێکدەشکێنن، ئێمەش لە شارەکاندا بە هەموو توانایی خۆمانەوە ڕێگا نادەین دوژمن هەناسە بدات.
بەرخۆدانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادی دروشمی ئێمەیە. ئێمە بەم دروشمەوە خۆمان ڕێکدەخەین و بەم دروشمە گەشە بە خۆمان دەدەین و خۆمان بەهێز دەکەین. با دەوڵەتی تورک باش بزانێت، کە ئێمە هەموو ساتێک بە ڕق و توڕییەوە لە دژی فاشیزمی تورک بەسەر دەبەین. ئێمە بە هەستی تۆڵەکردنەوە تاوەکو ناو خانەکانمان دەناسرێین. ئێمە جارێکی تر دەڵێین، دوژمن بە تووڕەیی خۆمان دەخنکێنین".
ژ.ت