لە شەنگال ١ ی ئایار پیرۆزکرا
بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، شارەوانی گەلی کۆمەڵگەی بۆریک لە شنگال پارکی مناڵانی ئاخینی کردەوە.
بەبۆنەی ١ ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، شارەوانی گەلی کۆمەڵگەی بۆریک لە شنگال پارکی مناڵانی ئاخینی کردەوە.
لە ٤ـی ئابی ٢٠٢٢ لە کامپی چەممشکۆ لە زاخۆ، فاروق میرزای ئاوارەی شنگال و کچە شەش ساڵانەکەی بە ناوی ئاخین، لەلایەن کەسێکەوە لە دهۆک کوژران، پاش دەستگیرکردنی بکوژ دانی بەوەدا ناوە پێش کوشتنی دەستدرێژی کردۆتە سەر ئاخین.
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ پیرۆزکردنی ١ ی ئایار، بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئاخین و گەلی هەرێمەکە، شارەوانی گەلی کۆمەڵگای بۆریکی سەر بە خۆبەڕیوەبەریی شنگال پارکێکی بە ناوی "ئاخین" بۆ مناڵان کردەوە.
لە وتەکانی مەراسیمەکەدا کردنەوەی پارکەکە لە کەسوکاری ئاخین و شەهیدان پیرۆزکرا و جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە خزمەتکردنی گەل و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمەکە.