لە شڕنەخ ژنان لەبارەی گۆشەگیرییەوە گفتوگۆیان ئەنجامدا

لە شڕنەخ لە چوارچێوەی هەلمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی، کۆبوونەوە.

هەڵمەتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) بە دروشمی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو ئازادی" بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ژنان لە شەقام، گەڕەک، گوند و شارەکان درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن و بە گەرمی پێشوازییان لێدەکرێت. تەژەئا لە شڕنەخ لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کۆبوونەوەیەکی سازکرد. ئەندامان و بەڕێوەبەرانی رێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە ناوەند و ناوچەکانی دەوروبەر، پەرلەمانتاری بازنەی شڕنەخی هەدەپ نەورۆز ئویسال ئاسلان، چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی دەبەپە، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنیەکان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گۆشەگیری، توندوتیژی لەسەر ژنان و تێکۆشانی ژنان لە دژی هێرشەکانی سەردەستکەوتەکانی ژنان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان دەستیپێکرد.

نەورۆز ئویسال، پەرلەمانتاری هەدەپ لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و سەرنجی بۆسەر گرنگی ھزر و ئەندێشەکانی، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتەکانی عەبدوڵا ئۆجالانی لەسەروبەندی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەبیرهێنایەوە کە ئاماژەی بەوەکردبوو، "پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە خرایە بەردەمم. ویستیان ڕۆڵێک بە من بدەن و منیش ئەم ڕۆڵە جێبەجێ بکەم. قبوڵم نەکرد. لەبەر ئەوەی قبوڵم نەکرد، ڕووبەڕووی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بوومەوە".

ئویسال ھێمای بۆ ئەوەشکرد، "پیلانگێڕییەکە لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە دەست پێدەکات. لە ساڵی ١٩٩٨دا بەڕێز ئۆجەلان بانگەوازی ئاگربەست ڕادەگەیەنێت. لەو قۆناغەدا لە دژی بەڕێز ئۆجالان ئامادەکاری بۆ تیرۆرکردنی کرا. ویستیان لە کەسایەتی بەڕێز ئۆجالاندا لە دژی ئەو سیستمە ناڕازیەتییەک دروست نەبێت. بەڵام نەتوانرا بەر بەو ناڕەزایەتییە بگیرێت. بەڕێز ئۆجالان دەستبەرداری پێداگریی لەسەر ئاشتی نەبوو و تا ئێستاش لەو پێناوەدا تێدەکۆشێت.

کۆبوونەوەی ژنان بە گفتوگۆ بەردەوامە. سبەینێ کۆبونەوەکە بە بەشداری هاوسەرۆک، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پیاو بەردەوام دەبێت.