لە شرنەخ تاڵانکردنی دارستانەکان بەردەوامە

لە هەرێمی بەستا و جودی و گابار لە ژێر چاودێری سەربازەکان و لەسەر دەستی بەکرێگیراوان بڕینەوەی دار بەردەوامە.

لە هەرێمی بەستا، جودی و گابار لە شڕنەخ تاڵانکردنی ژینگە بەردەوامە. لە هەرێمەکە لە ژێر چاودێری سەربازاندا و بە دەستی بەکرێگیراونا دار دەبڕدرێنەوە. سەرباری هەموو ناڕەزایەتیەەکانیش بڕینەوەی دار درێژەی هەیە. ئەمجارە بە بارهەڵگری گەورەی داپۆشراو دارەکان دەگوازنەوە.

چەندین تۆن داری بڕدراو بە بارهەڵگری گەورە بە مەبەستی فرۆشتن دەگواسترێنەوە بۆ شارەکانی وەک دیلۆک، رحا و گورگوم.

زانرا کە شۆفێری بارهەڵگرەکان بۆ ئەوەی سەرنج بۆ سەر خۆیان رانەکێشن سەری پارەکانیان داپۆشیوە و یەک یەک لە شارەکە دەچنە دەرەوە.

هـ . ب