لە سلێمانی پرسە بۆ ئاراسان داندرا
لە سلێمانی لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا خێمەی پرسە بۆ حسێن ئاراسان داندرا کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لەو شارە شەهید بوو.
لە سلێمانی لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا خێمەی پرسە بۆ حسێن ئاراسان داندرا کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لەو شارە شەهید بوو.
پەنابەری سیاسی خەڵکی باکووری کوردستان حسێن ئاراسان ٩ی حوزەیران لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا لە سلێمانی بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بە سەختی بریندارببوو، دوای یەک رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە شەهیدببوو.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لەبارەی تیرۆرکردنی ئەو پەنابەرە سیاسیەوە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو کە ئاراسان بە هاوکاری میت و هەواڵگری پەدەکە (پاراستن) تیرۆرکراوە.
تەرمی ئاراسان ١١ی حوزەیران لە گۆڕستانی شەهید محەمەد قەرەسونگور لە قەندیل بەخاکسپێردرا.
لە شاری سلێمانی لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا خێمەی پرسە داندراوە. بەسەرکردنەوەی پرسەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ەوە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوام بێت.
هـ . ب