لە سلێمانی پرسەی شەهید هەڵمەت شاهین بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی، بە بەشداری بنەماڵەکەی و وڵاتپارێزان پرسەی شەهید کاوە تاکور (هەڵمەت شاهین) بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ سێ شەممە لە هۆڵی پرسەکانی چوارباخ لە شاری سلێمانی مەراسیمی پرسەی شەهید کاوە تاکور (هەڵمەت شاهین) گەریلای هەپەگە بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا کە بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهید و وڵاتپارێزانی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچوو، دروشمی 'شەهید نامرێ' وترایەوە و یادی شەهید هەڵمەت و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەرزڕاگیرا.

کاوە تاکور ساڵی ٢٠٠٢ لە بنەماڵەیەکی وڵاتپاڕێز لە دێرەلوکی سەر بە پاڕێزگای دهۆک لەدایکبوو. بەهۆی هەڵوێستە وڵاتپارێزیەکانی بنەماڵەکەی و لە ئەنجامی گوشارەکانی پەدەکە، بنەماڵەکەی روویان کردە شاری سلێمانی و ساڵی ٢٠١٩ بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا کرد و بە ناسناوی هەڵمەت شاهین درێژەی بە تێکۆسان دا.

بە گوێرەی راگەیندراوێکی هەپەگە، رۆژی ٢٣ی کانونی یەکەم لە میانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ هەڵمەت شاهین و دوو هەڤاڵی دیکەی بە ناوەکانی وڵات سەرحەد و حسێن ئازاد کە پێشەنگایەتیان بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە دەکرد، پاش شەڕێکی قارەمانانە و لێدانی گورز لە داگیرکەران شەهید بوون.

هـ . ب