لە ئامەد بۆ دوو گەریلای شەهید مەراسیمی سەرەخۆشی بەڕێوەچوو

بۆ گەریلاکانی هەپەگە، ئەرنەستۆ گیڤارا و دژوار شەرڤان کە لە مەتینا شەهید بوو بوون، لە ئامەد مەراسیمێکی سەرەخۆشی بەڕێوەچوو. خەڵکی ناوچەکە بە شێوەیەکی جەماوەری بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

بۆ گەریلا دژوار شەرڤان (محەمەد چەتین) و ئەرنەستۆ چێگڤارا (ژیان بیلگە) کە لە دوو کاتی جیاواز بەهۆی هێڕشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستاندا شەهید بوو بوون، لە ئامەد مەراسیمێکی سەرەخۆشی بۆ هەردوو شەهیدەکە بەڕێوەچوو.

بەڕێوبەرانی (دەبەپە)، (دەم پاراتی)، کەسوکاری زیندانییان، زانایانی ئایینی و سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە بەشداری پرسەکە بوون.