لە ئامەد و ئەدەنە ١٥ کەس دەستگیرکران

لە شارەکانی ئامەد و ئەدەنە ١٥ کەس دەستگیرکران.

ئامەد

لە ناوچەی پەیاس و فارقینی ئامەد، پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. لە گەڕەکی حوزورئەڤلەری ناوچەی پەیاس، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی موحسین ئاجار و دیلان کارتاڵ دەستگیرکران. لە گەڕەکی فەرەیدون و باغلاری فارقینیش سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی عەبدوڵلا ئارشێمەت، عەباس ناکچی و بارش ناکچی دەستگیرکراون. راگەیەنرا کە پۆلیس عەباس ناکچی ئەشکەنجە داوە و بە جلوبەرگی خوێناویەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس براوە.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ئامەد، بەدران چەلیکیش دەستگیرکراوە و هۆکاری دەستگیرکردنەکان نەزانراوە.

ئەدەنە

لە شاری ئەدەنەی تورکیاش پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لانیکەم ٩ کەسی دەستگیرکرد. ٩ کەسەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس رەوانەکران. تاوەکو ناوی مەهاباد بوغدایجی و ئیبراهیم دۆغان ئاشکرا بووە و ناوی دەستگیرکراوەکانی دیکە نازانرێت.

ف.ق