لە ئامەد وۆرک شۆپی گۆشەگیری و شەڕی تایبەت بەڕێوەچوو

تەڤگەری ژنانی ئازاد لە چوارچێوەی کەمپەینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لە ئامەد پەیوەست بە گۆشەگیری و شەڕی تایبەت وۆرک شۆپێکی ڕێکخست.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە چوارچێوەی کەمپەینی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو ئازادی" لە لقی ژووری تەلارسازانی ئامەد پەیوەست بە گۆشەگیری و شەڕی تایبەت، وۆرک شۆپێکی ئەنجامدا. لە وۆرک شۆپەکەدا، پەیوەست بە گۆشەگیری و یەکسانی ڕەگەزی وتوێژ کرا. وۆرک شۆپەکە لە دوو دانیشت پێکهات و چەندین کەس بەشداربوون.

لە دانیشتنی یەکەمدا مێژووی سەرهەڵدانی باوکسالاری و جیاوازیی نێوان ژن و پیاو و تێکۆشانی ژنان لە ماوەی ئەو قۆناغەدا نرخاندنی بۆ کرا. یەکێک لەو خاڵانەی لە باسەکەدا هاتە ئاراوە، گرنگی تێکۆشانی ناو خێزان بوو. لە دانیشتنی دووەمدا سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت و گۆشەگیری نرخاندنی بۆ کرا. بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کرد کە دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان و ئەسیملاسیۆن لە ڕێگەی سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە بەڕێوەدەچێت.