عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ئامەد یادکرانەوە
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد، مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندەر و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و هەزاران کەس بەشداربوون، لە شار و ناوچەکانی دەوروبەرەوە گەل بۆ بەشداریکردن ڕوویانکردە ئامەد، لە گۆڕەپانەکەدا درووشمی "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستی پێ کرد و سروودی "چەرخی شۆڕش" گوترایەوە.
'دەبێت دەوڵەت هەنگاوبنێت'
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی و یەکێتی و کەلتووری کەسوکاری بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانییەت (مەبیا_دەر)، محەمەد ئەمین کیلیچ ڕایگەیاند خاوەنداری و پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن، گوتی: "ئەم گەلە بە تێکۆشانی خۆی و بە ڕێگەی دیموکراتیک، مافەکانی بەدەستهێناوە. هەر هەنگاوێک کە تەڤگەری ئازادی دەینێت، هەنگاوێکی مێژووییە. هەر شەهیدبوونێک ڕۆمانێکە. هەردوو شەهیدەکەمان و هەموو شەهیدانی ئازادی بیردەهێنینەوە. سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. دەبێت دەوڵەت هەنگاوبنێت. ئەم درەنگکەوتنەیان لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە".
لە بەڕێوەبەرانی مەبیا_دەری ئێلح، ئوگور ئاگر دەقێکی خوێندەوە کە تایبەت بە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ئامادەکرا بوو، تێیدا هاتبوو: "لە کەسێتی سیمبولی "دڵسۆزی بۆ ڕێبەرێتی و هەقیقەت و ژیانی پیرۆز" شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و سیمبولی "هەڤاڵێتی ئازادی" شەهید ڕەزا ئاڵتون، شەهیدانی ئایار و هەموو شەهیدانی تێکۆشان بە خۆشەویستی و پێزانینەوە بیردەهێنینەوە و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین. هەڤاڵان عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە هەڤاڵانی سەرەتا بوون. باوەڕیان بە "کوردستان داگیرکراوە" هێنا، گوتەی "سووربوون لەسەر سۆسیالیزم، سووربوونە لەسەر مرۆڤبوون"یان کردە بنەما و بەشداری تێکۆشان بوون. ئەوینداری چیا بوون، دەروێش بوون، شاگرد بوون، ڕێبەر بوون".
دواتر مۆم داگیرسێنرا و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لەلایەن پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش خوێنرایەوە. لە گۆڕەپانەکە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
سایگیت: دەبێت خاوەنداری لە بانگەوازەکە بکەین
هاووتەبێژی دەسپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک و پەرلەمانتاری دەم پارتی گوڵجان کاچماز سایگیت، ڕایگەیاند شێخ سەعید لێرە شەهیدکرا و ئێستە لێرە نەوەکانی دەنگ هەڵدەبڕن، جەختی کردەوە ساڵانێکە بۆ ئاشتی تێدەکۆشن، گوتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازێکی مێژوویی کرد، ئێمە بەرپرسیارین لەم بانگەوازە. ئەگەر ئەمڕۆ دەتوانین بە زمانی خۆمان بدوێین، دەتوانین سیاسەت بکەین، ئەمە لەسایەی شەهیدان و تێکۆشەرانی نێو زیندانەکانە. بۆیە ئێمە بەرپرسیارین و دەبێت خاوەنداری لەم بانگەوازە بکەین".
پاشان هەڵبەستی عەلی حەیدەر قەیتان بە ناونیشانی “Akiş Sevîncî” خوێنرایەوە و کڵام پێشکەش کرا. یادەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە بینای دەم پارتی شارەکە بەردەوام دەبێت.