لە ئێلح سێ کەس دەستگیرکران
هەڵمەتەکانی دەستگیرکرن لە شارەکانی کوردستان و تورکیا لەلایەن دەسەڵاتی تورکەوە بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەدا، پۆلیسی تورکی ٣ کەسی لە شاری ئێلح دەستگیرکرد.
هەڵمەتەکانی دەستگیرکرن لە شارەکانی کوردستان و تورکیا لەلایەن دەسەڵاتی تورکەوە بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەدا، پۆلیسی تورکی ٣ کەسی لە شاری ئێلح دەستگیرکرد.
لە شاری ئێلح پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵەکان، هەریەک لە عەدنان ڤورال، ویداد عوزێر، مەزڵوم ئیتمەز دەستگیرکران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیس دەرگای ماڵەکانی شکاندووە و چەندین کەسی ئەشکەنجەداوە.
هەر سێ دەستگیرکراوەکە ڕاپێچکراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری ئێلح.
هـ . ب