لە زاپ سێ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا لە زاپ سێ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە لە بەرامبەر گەریلا شکستیان هێناوە، هەوڵ دەدەن بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و کیمیایی ئەنجام بەدەستبهێنن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم جۆرەیە:

"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٣٠ تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٤٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی هێزەکانی گەریلا لەو داگیرکەرانە هاتنە دەست کە هەوڵیان دەدا بکەونە سەنگەر و لە ئەنجامدا جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا بکەونە سەنگەرەوە بە نیشانشکێنی چالاکی ئەنجامدرا، داگیرکەرێک سزادرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٣٠ تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان هاتنەدەست و هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون گۆڕەپانەکە جێبهێڵن.

٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:١٥ لە گۆەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن گورز لە سیستمێکی راداری داگیرکەران وەشێندرا.

٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠، ١٦:٠٠ و ١٦:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران هاتنە دەست، کە هەوڵیان دەدا بکەونە سەنگەرەوە. لە چالاکیەکەدا گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا و جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە نیشانشکێن لە داگیرکەران وەشێندرا، داگیرکەرێک سزادرا.

٣٠ تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٠٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانشکێنی لە داگیرکەران وەشێندرا، داگیرێک سزادرا.

٣٠ تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا، گورز لە سەنگەرێک درا.

لە هەڕێمی خواکورک؛

٣١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:١٠ لە شاخی شەهید کامەران بە چەکی قورس لە داگیرکەران هاتنە دەست.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو؛

٢٦، ٢٧ و ٣١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ ٨ جار بە گازی کیمیایی و ١٠ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران. رەنگی ئەو گازە کیمیاییانەی بەکارهێنرا خۆڵەمێشی بوو و بۆنی کلۆریان لێدەهات.

٢٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی چارچەل سەنگەرەکانی شەڕ ٢ جار بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

٣٠ و ٣١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی زاپ سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

٣١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی جارێک بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

٣٠ و ٣١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی ئاوی لۆلان و کۆلیت ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار، بە گشتی ٥ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٣٠ و ٣١ی تشرینی یەکەم هەرێمەکانی زاپ، خواکورک و بارزان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا، خواکورک و بارزان تۆپباران کران".

هـ . ب