له‌ هێرشه‌كانی ئێراندا تائێستا ٩ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ٣١ كه‌سیش برینداربووه‌

له‌ ئه‌نجامی هێرشی رژێمی ئێران به‌ درۆن و موشه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تائێستا ٩ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٣١ كه‌سیش برینداربوون.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ رژێمی ئێران به‌ شێوه‌ی هاوكات به‌ درۆنی بۆمبڕێژكراو و هه‌روه‌ها موشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیكوردستان، له‌وانه‌ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و پارتی ئازادی كوردستانی به‌ قورسی بۆردومان كرد.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سامان به‌رزنجی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا تائێستا ٩ كه‌س كوژراون و ٣١ كه‌سیش برینداربوون.

به‌رزنجی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژماره‌كان زیاتر به‌رزببنه‌وه‌.

هـ . ب