له شڕنه‌خ و به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا
بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ، له ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی سه‌ر به هه‌ر دوو پارێزگای شڕنه‌خ و به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا و ئه‌و ناوچانه وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ده‌ستنیشان كران.
بۆ ماوه‌ی ١٥ رۆژ، له ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی سه‌ر به هه‌ر دوو پارێزگای شڕنه‌خ و به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا و ئه‌و ناوچانه وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ده‌ستنیشان كران.
ئیداره‌ی پارێزگای شڕنه‌خ، جارێكی دیكه، ١١ هه‌رێمی ناوه‌ندی و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ڕاگه‌یاند. به‌شێك له ناوچه‌كانی نێوان ناوه‌ندی شڕنه‌خ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری قه‌زاكانی جزیر، سلۆپی، باسا، قلبان و ئه‌لكێ، له ١٥ ته‌مووزه‌وه تا ٢٩ی ته‌مووز وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ده‌ستنیشان كراون.
ئیداره‌ی پارێزگای شڕنه‌خ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، چیایی جودی، چیای كورت، كوره‌شین، قه‌ڵای مه‌م، دۆڵی سه‌رین، فه‌ڕاشین، چیایی كاتۆ مارینۆس و كاتۆ ژیركا، دولێ و ته‌نین بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ده‌ستنیشان كراون و هاوڵاتیان به‌شه‌و و به ڕۆژ بۆیان نییه بچنه ئه‌و ناوچانه.
به‌دلیس
ڕۆژی ٢ی ته‌مووز، ئیداره‌ی پارێزگای به‌دلیس، له گۆنده‌كانی حوزه‌ران، ئاكونس، گۆڤان، لانیلان، خوله‌پور، كه‌كولان، سووره‌ح، په‌رتاوان، كوڕان و مه‌زرا پسیانی سه‌ر به ناوچه‌ی خیزانی به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند و له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كه‌ش ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌ستیپێكرد و له ڕۆژی ٦ی ته‌مووز هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش كۆتایی هات.
دوای هه‌فته‌یه‌ك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، جارێكی تر له‌و ناوچانه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌ستیپێكرده‌وه و تائێستاش به‌رده‌وامه.
له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئیداره‌ی پارێزگای به‌دلیس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕاگه‌یاند، كه ١٠ گوندی سه‌ر به قه‌زای خیزان و گونده‌كانی خوله‌پور و كه‌كولان له خۆ ده‌گرێت و بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ڕایگه‌یاندن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌دا هاتووه، ئه‌و ناوچانه‌ی ئاماژه‌ی پێكراوه، له رۆژی ١٤ی ته‌مووزه‌وه تا ٢٨ی ته‌مووز وه‌ك "ناوچه‌ی ئه‌منی تایبه‌ت" ده‌ستنیشان كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، جوتیارێك كه بۆ ئاودێری كیڵگه‌كه‌ی چووه، له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
ژ.ن