له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌ زاخۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون

له‌ قه‌زای زاخۆ له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا بوونه‌ قوربانی له‌ پێكهاته‌ی ئێزدین.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌ نزیك تونێلی زاخۆ، دوو ئۆتۆمبێل پێكیانداوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا كه‌سێك به‌ناوی "له‌زگین خدر" گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ٣٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ قه‌زای زاخۆ گواستراونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕووداوه‌كه‌دا بوونه‌ قوربانی له‌ پێكهاته‌ی ئێزدین و له‌ كه‌مپی قادیا نێشته‌جێن و له‌كاتی  گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ كرێكاری تووشی ڕووداوه‌كه‌ بوون.

له‌ ساڵی ٢٠١٤ه‌وه‌ كه‌ فه‌رمان له‌سه‌ر شه‌نگال جێبه‌جێ كرا، هه‌زاران هاوڵاتی ئێزدی له‌ كه‌مپه‌كانی باشووری كوردستان نیشته‌جێ بوون.

ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بژێوییان دابین بكه‌ن، كاری وه‌رزی وه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی په‌تاته‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ژ.ن