له ئامه‌د جارێكی تر هێرشكرایه سه‌ر گۆڕی ئاڵیش چوبوك
له گۆڕستانی ئامه‌د هێرشكرایه سه‌ر گۆڕی ئاڵیش چوبوك (چه‌كوار) و له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كێله‌كه‌ی كه نوسرابوو "شه‌هیدی سور" به ره‌نگی ره‌ش، ره‌شكراوه‌ته‌وه.
له گۆڕستانی ئامه‌د هێرشكرایه سه‌ر گۆڕی ئاڵیش چوبوك (چه‌كوار) و له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كێله‌كه‌ی كه نوسرابوو "شه‌هیدی سور" به ره‌نگی ره‌ش، ره‌شكراوه‌ته‌وه.
له گۆڕستانی یه‌نیكۆی ئامه‌د جارێكی‌تر هێرش كرایه سه‌ر گۆڕی ئاڵیش چوبوك (چه‌كوار). ئاڵیش چوبوك له كاتی به‌رخودانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له سور شه‌هیدببوو. كه‌س یان كه‌سانی نه‌ناسراون له سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی نوسرابوو "شه‌هیدی سور" به ره‌نگی ره‌ش شێواندوویان. پێشتریش چه‌ندین جار هێرشكرابووه سه‌ر گۆڕی چوبوك.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه كاتێك چووبوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی بینیبوویان كه هێرشكراوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی. نه‌زانراوه كه چ كاتێك هێرشكراوه‌ته سه‌ر گۆڕه‌كه.
پێشتریش زۆر جار گۆڕی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه له گۆڕستانی یه‌نیكۆی شێوێنرابوون، نوسینه‌كانی سه‌ر كێلی گۆڕه‌كانیان سڕدرابوونه‌وه و وێنه‌كان لێكرابوونه‌وه. وشه‌كانی "شه‌هید"، "رۆژی له‌دایكبوون" و ناوی ئه‌وانیش به سپرای سڕدرابووه‌وه.
هـ . ب