مەجلیسی عەشتار بەشداری کرد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"
لە مەخمور مەجلیسی عەشتار بەشداری کرد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
لە مەخمور مەجلیسی عەشتار بەشداری کرد لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد".
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) مەجلیسی عەشتار بە ڕاگەیاندراوێک بەشداربوونی لە هەڵمەتی ١٠ ی تشرینی یەکەم بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردووانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد. پاشان، ڕاگەیاندراوێک لەلایەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری مەجلیسی عەشتار، خەنتور کایا، خوێنرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانی هەموومانە و بێگومان سەردەکەوێت. بە هێزی تێکۆشانی هاوبەشمان، ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی جەستەیی ئازاد دەبێت. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە گۆشەیەکی تاکەکەسیدا دیلکراوە. لە دژی ئەم هەلومەرجی دیلگرتنەدا کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دەستیپێکردبوو، لە ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکرد. بڕیار بوو ئەم هەڵمەتە لە ٧٤ شار ئەنجام بدرێت، بەڵام لە زیاتر لە ١٠٠ شوێن ئەنجامدرا. سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشدار بوون لەم هەڵمەتەدا. ئەو گۆشەگیری و هێرشانەی کە دەوڵەتی تورک لە دژی ڕێبەر ئاپۆ درێژەی پێ دەدات، گۆڕاوە بۆ هێرشی قڕکردن دژی هەموو کورد.
ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵە بەرخۆدانێکی بێ هاوتا لە دژی فاشیزم و هێزە هەژموونگەرەکان لە ئیمراڵی بەڕێوە دەبات و بەو پارادایمەی کە پەرەی پێدا، کۆیلایەتی جەستەیی گۆڕی بۆ گەڕان بەدوای ئازادیدا کە سنوورەکان تێدەپەڕێنێت. ئاستی ئازادی فیکری و عەشقی حەقیقەت دەستی پێکرد و توانی بیداتە هەموو ژنێک و چینی چەوساوە و گەنجان و تەڤگەرە جڤاکییەکان و هەموو ئەو مرۆڤانەی کە لە هەموو بەشەکانی جیهان بەرخۆدان دەکەن. نە ستەم و نە فاشیزم و نە هەژموونەکان نەیانتوانی ڕێگری لە سەرهەڵدانی ئازادی لە ئیمراڵی بکەن. ئێمەی ژنانی کورد تەنها چاودێر نابین و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".
ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.