ملکۆ بازیانی: دەوڵەتی تورک ٤ ملیۆن داری لە بادینان بریوەتەوە
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ملکۆ بازیانی رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەنیا لە ناوچەی بادینان لانیکەم ٤ ملیۆن داری بڕیوەتەوە.
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ملکۆ بازیانی رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەنیا لە ناوچەی بادینان لانیکەم ٤ ملیۆن داری بڕیوەتەوە.
سەرۆکی پارتی سەوزی باشووری کوردستان ملکۆ بازیانی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و تاڵانکردنی ژینگە زانیاری راگەیاند.
بازیانی قسەی بۆ رۆژنیوز کردووە وتیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە لە دەڤەری بادینان دارستانەکان لەناو دەبات.
بازیانی وتی، "دەوڵەتی تورک ساڵی رابردوو لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە لە بادینان ٤ ملیۆن داری بڕیوەتەوە. هەندێک ناوچەی بادینانی وەک بیابان لێکردووە. لەبەر ئەوە لەلایە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵامان لەسەر تورکیا تومار کردووە. بە داخەوە وەڵاممان نەدراوەتەوە".
هـ . ب