نامەی چیفتچی بە 'سانسۆرکراوی' رەوانەی ئیمراڵی کرا
نامەی زیندانییەک کە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسرابوو، بە پاساوی 'نیگەرانی لە ناوەرۆکەکەی' دەستی بەسەردا گیرابوو، دواتر بە مەرجی ئەوەی هەندێک وشەی نامەکە لاببرێت، رەوانە کرابوو.
نامەی زیندانییەک کە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسرابوو، بە پاساوی 'نیگەرانی لە ناوەرۆکەکەی' دەستی بەسەردا گیرابوو، دواتر بە مەرجی ئەوەی هەندێک وشەی نامەکە لاببرێت، رەوانە کرابوو.
زیندانیەک بە ناوی سەلامی چیفتچی کە لە زیندانی ژمارە یەکی جۆری تی رحا زیندانیکراوە، لە ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ نامەیەکی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوسیبوو، کە لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی توندی ئیمراڵی زیندانیە و زیاتر لە ٣٤ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت.
دەستەی کارگێری و چاودێری زیندان دەستیان بەسەر نامەکەدا گرتبوو.
کۆمیسیۆنی خوێندنەوەی نامەکانی زیندان بە بانگەشەی "نیگەرانی لە ناوەرۆکی نامەکە" دەستیان بەسەر نامەکەدا گرتبوو و رێگەیان نەدابوو رەوانە بکرێت. بەوهۆیەوە چیفتچی لەدادگا جێەبجێکردنی سزای رحا تانەی لەو بڕیارەدابوو.
دادگاش ئەو داوایەی پەسەند کردبوو، بڕیاری دەستەی کارگێڕی و چاودێری زیندانەکەی رەتکردبووەوە، بەڵام ئەو بەشانەی کە وەک "مایەی نیگەرانین" دەستنیشان کران و لە نامەکە سڕانەوە و بەو جۆرە و بە سانسۆرکراوی نامەکە بۆ ئیمراڵی نێردرا.
هـ . ب