ناوەند و بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور بۆردومان دەکرێن

ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکە و ناوەندی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک شاری سلێمانی بۆردومان دەکات.

بە چەند خولەکێک پێش ئێستا ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و بنکەى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕانی لە سنووری گوندی زرگوێز لە نزیک سلێمانی لە باشووری کوردستان بۆردومان کرد.

ڕاگەیەندراوە، ناوەند و بنکەکانی کۆمەڵەکە لە گوندی زرگوێز و دەوروبەری بۆردومان کراون.

لەلایەکی دیکەوە، ڕاگەیەندراوە، هاوکات لە کۆیە بنکەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆردوومان کراوە.

هاوکات هەواڵی، بۆردومانکردنی بنکەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لە ناوچەى پردێ لە سنووری کەرکوک بڵاوبووەتەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و مادییەکان بڵاونەکراوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز بڵاویکردووەتەوە، هاوکات ناوچەکانی شارباژێر و ژاژڵەش بۆردومان دەکرێن.

نزیکەی پێنج ڕۆژە سنوورەکانی باشووری کوردستان لەلایەن هەردوو ڕژێمی ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە بۆردومان کراوە.

ژ.ت