نەپەگە بۆ پەدەکە: رێگە بۆداگیرکەران دروست مەکە!

فه‌رمانده‌یی بڕیاره‌كه‌ی نه‌په‌گه‌ سه‌رنجی بۆ هێرشه‌كانی داگیركه‌ران بۆ سه‌ر زاپ ڕاكێشا و بانگی له‌ په‌ده‌كه‌ کرد، رێگە بۆ داگیرکەران دروست نەکات.

فەرماندەیی بڕیارەکانی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، شەڕەکە لەم دۆخەی ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ و ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان سوورن لەسەر شکستپێهێنانی دەوڵەتی تورک.

راگەیەنراوی نەپەگە بەم شیوەیەیە:

"وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک لە ١٤ی نیسانی 2022 هێرشێکی لەشکرکێشی هەمەلایەنەی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و م٤تینا لە باشووری کوردستان دەستپێکرد. لە ١٤ی نیسانەوە هێزەکانمان لە دژی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەن و بەرخودانێکی مێژووییو و گەورە پیشان دەدەن.

دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئامانجەکەی بگات، لەسەر لێواری داڕـانە

ئەوە زانراوە کە دەوڵەتی چەوسێنەری تورک پلانی دانابوو لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەو ناوچانە داگیر بکات و بەم ئامانجە هێرشی کرد. بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی تورک پشتیوانییەکی زۆری وەرگرتووە و هەموو چەکێک لە دژی بزووتنەوەکەمان بەکاردەهێنێت کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە، بەڵام ماوەی چوار مانگ و نیوە نەیتوانیوە ئەو داگیرکارییە بە ئەنجام بگەیەنێت. دەوڵەتی تورک لەم هێرشەدا بە بنبەست گەیشتووە و خەریکە شکست دەهێنێت. شەڕی ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بێوچان بەردەوامە. شەڕ لەگەڵ بارودۆخی ئێستا لە ئاستێکی زۆر گرنگ و هەستیاردایە.

بڕیارمانداوە کە دەوڵەتی تورک تێبکشکێنین

یەکێک لەو ناوچانەی کە لە ٢٥ی ئایارەوە شەڕ تیادا چڕبووەتەوە، هێڵی نێوان گردی هەکاری و گردی ئامێدییە. ئێمە بڕیارمانداوە لێرەدا بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکیا بشکێنین. دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەو ناوچانە بەدەست بهێنێت. پێویستە بکشێتەوە ؛ ئەگەر نەکشێتەوە، لەناو دەچێت. گەلەکەمان و جەماوەر زۆر باش دەزانن کە ئێمە ئەم شەڕە بە شەڕێکی تاکتیکی نازانین. سەرەتا گەلی ئێمەی باشووری کوردستان، وەک شەڕێکی گرنگ و ستراتیژی بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی هەموو خەڵکی کوردستان و ئایندەی دیموکراتیکی خەڵکی ناوچەکە دەیبینین. ئەم شەڕە بەرخۆدانێکی دیموکراسی و نەتەوەیی زۆر گرنگە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئایندەی ئازادی گەلی کوردستان. بۆیە هەروەك قوربانیدانی پێویستمان نیشانداوە، لەمەودوا ئێمە بەبڕیارین ئەوەی پێویست بێت بیكەین، گرنگ نییە باجەکەی چی دەبێت.

دروستکردنی رێگە لەلایەن پەدەکەوە، نیشانەی رۆنی پشتگیرییەتی بۆ دەوڵەتی تورک

لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئێمە و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر لەسەر هێڵی نێوان گردی هەکاری و گردی ئامێدی و سێگرێ گەیشتووەتە خاڵێکی زۆر گرینگ، لە بەرەبەیانی ٢٧ی ئاب لە نێوان ئەم هێڵەدا، لە پارکێکەوە بۆ ناوچەکانی بەرخۆدان، هێزێکی ئەمنی  پەدەکە دەستی کرد بە دروستکردنی ڕێگا. ئێمە زۆر باش دەزانین کە بە دروستکردنی ڕێگایەک لەوێ، بە هێنانی تانک و زرێپۆش لەو ڕێگایەوە، دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە لە وەرخەڵێ و ئەشکەوتی برینداران کە گەیشتووەتە بنبەست خۆی رزگار بکات. بەڵام دیارە ئەگەر ڕێگاکەش دروست بکرێت، ناتوانێت ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە و دەوڵەتەکە کە گەیشتووەتە بنبەست رزگار بکات. دروستکردنی ئەم ڕێگایە بۆ دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بە مانای پشتیوانی و دەستێوەردانێکی ئاشکرا لە شەڕدا دێت.

بانگەوایزمان بۆ پەدەکە: رێگا دروست مەکە!

بانگەوازی ئێمە بۆ ئیدارەی پەدەکە ئەوەیە؛ ئەم ڕێگایە دروست مەکەن کە خزمەت بە دوژمنانی گەلی کورد دەکات. داوا لە هەموو هێزەکانی کوردستان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێ بێنن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دروست کردنی ئەم ڕێگایە کە لەلایەن پەدەکەوە دروست دەکرێت و جگە لە خزمەتکردنی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە هیچ مانایەکی دیکەی نییە.

ڕوونە کە دروستکردنی ئەم ڕێگایە لە لایەن پەدەکەوە بۆ ناوەندی بەرەی جەنگ بە مانای بەشداریی دەستبەجێی شەڕ دەبێت. لەم کاتەدا ڕوودانی شەڕێک لە نێوان کورددا گەورەترین زیان بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کورد و دژایەتی تەواوی گەلی کوردستان دەبێت. بۆیە لەم کاتەدا نابێت پەدەکە کارێکی وا بکات. بەم ئامانجە داوا لە ڕای گشتیی دیموکراتیک، خەڵکی کوردستان، دامودەزگاکان و نیشتمانپەروەران دەکەین، یەکبگرن لە هەوڵەکان بۆ پاشگەزکردنی پەدەکە لەو جۆرە هەوڵەی کە دەتوانێت شەڕی نێوان کوردی لێبکەوێتەوە.

ف.ق