نەپەگە: هەموو گەریلاکانی کوردستان دەبنە لەیلا

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: تێکۆشانی لەیلاکان بەتایبەتی لە چیاکانی بۆتان و لە سەرتاسەری چیاکانی کوردستان بەگوڕتر دەبێت، هەموو گەریلاکانی کوردستان دەبنە لەیلا، چیاکانی کوردستان بۆ پاکتاوکاران و داگیرکەران تورک دەبنە گۆڕستان.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لەبارەی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی  هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و فەرماندەی گۆڕەپانی بۆتان لەیلا سورخوێن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە؛ "هاوڕێمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی گۆڕەپانی بۆتان لەیلا سورخوێن لە ٢٢-٢٣ی کانونی دووەمدا لە ئەنجامی پێکدادان لە بەستا شەهیدبوو. لە بەهاری تەمەنی گەنجیدا بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی کرد. هەموو کات بە گیانبازییەکی گەورە و پڕاوپڕ لە ئەوینی ئازادی بوو و لە ژیانی تێکۆشانیدا بەردەوام بە بوێری و قارەمانێتی جوڵایەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەرماندە قارەمانەکانمان و گەلانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. سەری هەموو هێزەکانی گەریلامان لە چیاکانی بۆتان کە بە گیانبازییەکی گەورە و بە بڕیاردارییەکی گەورە درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدەن و هەروەها هەموو هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانەکان ساغ بێت. بەڵێن دەدەین کە ئەو ئاڵایەی کە هاوڕێمان لەیلا لە باکوری کوردستان شەکاندوویەتیەوە بە شەکاوەیی رایبگرین، یادی بە زیندوویی بهێڵینەوە و رێگەنەدەین خوێنی بە فیرۆبچێت و تۆڵەی بکەینەوە.

هەڤاڵ لەیلا لە هەموو بستێکی بۆتان تێکۆشا

 نەپەگە لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەکرد کە هاوڕێ لەیلا هەر کە راستی رێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی ناسی، هێشتا لە تەمەنی گەنجیدا بوو بە بێ دوودڵی و دڕدۆنگی بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد و بەم جۆرە درێژەی پێداوە: "هاوڕێ لەیلا بە خۆشەویستیەوە پەیوەست بوو بە ئازادییەوە. خۆشەویستنی گەل، هەستی قووڵی وڵاتپارێزی، بەستنەوەی وڵات لە بیرۆزی ئاپۆییدا واتادارتر نووە و لە گەریلابووندا بەرجستە بووە. لە ئامەدەوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو، بەڵام پراتیکی گەریلایەتی بەردەوام لە بۆتان تێپەڕاند. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ تا ٢٠٠٠ بێ پسانەوە لە بۆتان گەریلایەتی کرد. لەو ساڵانەدا دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر ئۆپراسیۆنی گەورەی ئەنجامدا، لەرادەبەدەر گەڕی سڕینەوە و لەناوبردنی بەڕێوەبرد و بە چڕی هێرشی کردە سەر گەریلاکان، هاوڕێ لەیلاش وەک یەک لەوانە لەناو هەلومەرجی دژواردا و بێدەرفەتیدا سەرکەوت وبووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی کە لەهەموو هەلومەرجێکدا گورزی لە دوژمن وەشاند. هاوڕێ لەیلا لە هەلومەرجی دژواردا لە گۆڕەپانێک کە شەڕی دژواری تێدا بەڕێوەدەچوو قاڵ بووەوە و بە کەسایەتی چالاکگێڕیی و پڕ وزە لە هەموو گۆڕەپانەکانی گەریلادا خەباتی کرد. لە ساڵی ١٩٩٥دا لە جودی و لە ١٩٩٩ لە ئەلکێ برینداربوو، بەڵام هەموو جارێک بە بیر و بڕوای گەورەترەوە درێژەی بە رێپێوانی شۆڕشدا. بەشداری لە چالاکییەکانی کریا رەش و هەکاریدا کرد کە جێگەی گرنگیان لە مێژووی تێکۆشانی چەکداریدا هەیە و بەشداری لە ژمارەیەکی یەکجار زۆر چالاکی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کرد، بە ئازایەتی باڵاوە بەرەنگاری ژمارەیەکی یەکجار زۆر ئۆپراسیۆنی دوژمن بووە و گورزی قورسی لە دوژمن وەشاند. بۆ ئەوەی تاکتیکەکانی گەریلا سەربکەون بە خواست و ویستی گەورە بەشداری کرد و تاکتیکی بەرەوپێش برد.

هاوڕێ لەیلا لە بۆتان بەشداری لە تابۆری گەڕۆک کرد و فەرماندەیی کردن. هاوڕێ لەیلا بە کەسایەتی خۆی کە هیچ سنوورێکی نەدەناسی لە هەموو بستێکی بۆتان تێکۆشا. هاوڕێ لەیلا لە ساڵی ٢٠٠٠دا پەڕیەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا. لە ئەکادیمیای سەربازی مەعسوم کۆرکماز کە ساڵی ٢٠٠١ لە چیا دامەزرا پەروەردەی بینی و دواتر بەرەو قەندیل رۆیشت.

تا ساڵی ٢٠٠٦ لە قەندیل مایەوە، پاشان بە عەشق و ئارەزووییەکی مەزنەوە ڕوویکردە بۆتان و دواتر بەرەو گابار. لەوێ لە فەرماندەیی گابار جێگەی خۆی گرت. ئەوکاتەی دوژمن بە گەمارۆدانی مەزن هێرشی دەکردە سەر گەریلا، ئەو بە دەرفەتی کەمەوە درێژەی دا بە هێڵی عەگید. بەشێوەیەکی چالاک و کارا بەشداریکرد لە هەنگاوی ١ ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ و ڕۆڵی گەورەی گێڕا و دەنگدانەوەیەکی مەزنی هەبوو. پاش سەرکەوتنی لە فەرماندارییەکەی لە گابار، لە ساڵی ٢٠٠٧ گەڕایەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. سەرەتا چووە ئەکادیمیای شەهید بێریتان و پاشان پەیوەندیکرد بە پرۆسەی مەشقکردنی پەکەکەوە. هەڤاڵ لەیلا هەردەم دەیویست لەجێگەی چاوەڕوانی ڕێبەر و شەهیدان بێت، کات و پراکتیکی خۆی لەسەر ئەم بناغەیە داڕشت، بەگوێرەی ئەم پرەنسیپە، هەردەم گرنگی دەدا بە ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن.

هەرکات پراکتیکێکی سەرکەوتوو بەجێ دەگەیاند، هێشتا هەستی بە قەرزاری دەکرد بەرامبەر شەهیدان و ڕێبەر. لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ساڵی ٢٠١٨، لە زاپ و زاگرۆس و قەندیل و ناوچە جیاوازەکانی تر، مایەوە.

هەروەها لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەی نەپەگەدا هاتووە:

هەڤاڵ لەیلا بە بوێرییە بڵندەکەی لە هەموو ئاستەکانی سوپای گەریلا بەشداری چالاکیی هەبووە، لە شەڕڤانەوە تا فەرماندەی تیم، لە فەرماندەی تیمەوە تا فەرماندەی یەکینە، تا فەرماندەی هەرێم و گۆڕەپان و جووڵە. هەڤاڵ لەیلا بەجدی کاری دەکرد تا هەموو ئەرکەکان سەرکەوتووانە ڕاپەڕێنێت، ساڵی ٢٠١٨ ڕوویکردە بۆتان، لەپێناو پێشەنگایەتی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، لەگەڵ گۆڕینی ئەو ڕوانگە نوێیەی لەنێو هێڵی گەریلای باکوری کوردستان پێکهات، هەروەها بۆ وەرگرتن و بەرزکردنەوەی ئاڵای هەڤاڵ دەلال ئامەد، تاوەکو گەریلایەتیی سەرکەتوو بکاتە ڕاستییەک. لەوێدا ئەرکی فەرماندەیی گۆڕەپانی بۆتانی وەرگرت لەگەڵ هەڤاڵ عەگید جڤیان. دەوڵەتی تورک هەموو هێز و دەرفەتی خۆی کۆکردەوە و هێرشی کردە سەر گەریلای باکوری کوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا، عەگید جڤیان و لەیلا سورخوێن بە فەرماندەییە سەرکەوتووەکەیان و تاکتیکی شەڕی گەریلا و بە فیداکاری و ڕەنجی مەزن، توانیان شکست بە پیلانی دوژمن بهێنن. پاش شەهیدبوونی هەڤاڵ عەگید، هەڤاڵ لەیلا زیاتر خەبات و تێکۆشانی کرد تاوەکو جێگەی هەڤاڵ عەگید پڕبکاتەوە.

هەڤاڵ لەیلا بە کەسێتییە سادە و خاکەڕا و خۆڕاگرەکەی دەناسرێتەوە. هەر لە تەمەنی کەمەوە کاروانە شۆڕشگێڕییەکەی دەستپێکرد، بۆ چەندین دەیە بێ دوودڵی لە هەرێمە سەختەکان مایەوە، بوو بە فەرماندەیەکی پێشەنگ و لە دژوارترین ڕەوشدا بەرپرسیارێتی وەرگرت و سەرکەوتووانە بەجێی گەیاند. هەڤاڵ لەیلا لەو شۆڕشگێڕ و فەرماندانەیە جێگەی پڕنابێتەوە، بەڵگەیەکی بەرجەستەیە بۆ ئەوەی ژنی کورد دەتوانێت تا چ ئاستێک پێشبکەوێت. هەرچەند لەیلا هەر قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، بەڵام بوو بە مامۆستای ژیان و بیرمەندێکی دانا و فەرماندەیەکی قارەمان، لە قوتابخانەی فەلسەفە و ئایدۆژیای ئاپۆییدا گەیشتە ڕاستی ژنی ئازاد. گەیشتە ئاستێکی بەرز لە توانا و فەرماندەیی، لە فەرماندەی تیمەوە تا فەرماندەی هەزاران شەڕڤان.

کەسوکارە هێژاکەی و گەلی ئامەد چەندێک شانازی پێوە بکەن، هێشتا کەمە. ئێمە بەبەختین، چونکە خاوەنی فەرماندەیەکی وەک لەیلاین کە هەموو ژیانی لەسەر هێڵی قارەمانێتی و بوێری بەڕێکرد، شان بە شانی شەڕمان تێکۆشاین و لەژێر فەرماندەیی وی شەڕمان کرد، ئێمەی شوێنکەوتووانی فەرماندەی قارەمان لەیلا، بەڵێن دەدەین بە پێداگرییەوە درێژە بە دۆزە پیرۆزەکەمان بدەین بۆ ئازادی لەسەر ڕێگەی لەیلا، یادی زیندوو ڕادەگرین و ئامانجەکانی بەدی دەهێنین. لەسەر ئەم بناغەیە دڵسۆزی خۆمانی بۆ دووپات دەکەینەوە و سەردەکەوین. هەڤاڵ لەیلا زیندوو دەمێنێتەوە لە کاروانەکەماندا بەرەو ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد. گیانە فیداکارەکەی و بوێرییە مەزنەکە دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی بۆ هێزی گەریلا لە سەرکەوتندا و تێکۆشانەکەمان بەرەو سەرکەوتنی مەزن ئاراستە دەکات. تێکۆشانەکەی لە هەموو چیاکانی کوردستان، بەتایبەت لە بۆتان بەرزتر دەبێتەوە. هەر گەریلایەکی کوردستان دەبێتە لەیلایەک، هەر چیایەکی کوردستان دەبێتە گۆڕستان بۆ داگیرکەری قڕکەری تورک".

هـ . ب