نەپەگە پیرۆزبایی لە گەریلاکانی ئاڤاشین و شاخی جودی کرد
فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە بۆ چالاکییە سەرکەوتووەکانیان لە دژی داگیرکەران پیرۆزبایی لە فەرماندەکان و شەڕڤانان لە ئاڤاشین و شاخی جودی کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە بۆ چالاکییە سەرکەوتووەکانیان لە دژی داگیرکەران پیرۆزبایی لە فەرماندەکان و شەڕڤانان لە ئاڤاشین و شاخی جودی کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل -نەپەگەدا هاتووە:
"دەوڵەتی تورک لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە چڕی هێرشی کردە سەر باشووری کوردستان تاوەکو داگیری بکات. بەرخۆدانی ئەفسانەیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، ڕێوشوێن و چالاکییەکانی گەریلاکانی سەردەمی نوێ و ئاستی پیادەکردنی شێوازی شەڕ لە ڕێگەى تیمە گەڕۆکەکان و تونێلەکانەوە بووە گەورەترین بەربەست لە بەرامبەر ئەو ئامانجەی دوژمن دا. هاوکات گەریلاکان بە بەرخۆدانی فیداییانە و بە لێهاتوویی بەهێزیان لە شەڕدا ئەنجامی گرنگیان بەدەست هێناوە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەو چالاکییانەی، کە لە ٨ی ئەیلولدا لە ئاڤاشین لە مام رەشۆ بە ڕۆحی بەرخۆدانی فیدایی ئاپۆیی ئەنجام دران، چالاکیی سەرکەوتووانە بوون لەسەر شێوازی لێدان بە تاکتیکی سەردەمی نوێ. سەرەتا یەکەکانی داگیرکەران خرانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵەوە و پاشان بە چالاکی گەریلایی هەماهەنگ و هاوکات لە سێ باڵەوە ٨ داگیرکەر سزادران بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بە گەریلاکان بگات. ئەمە سەرکەوتنێکی گرنگە. بەم چالاکییە جارێکی تر ئەوە سەلمێندرایەوە، کە چۆن شێوازی شەڕکردنی تیمە گەڕۆکەکان بە شێوەی ڕاست و دروست و لەسەر بنەمای شێوەی ئافرێنەرانەی تاکتیکی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکرێت، چۆن ئەنجامێک بەدەست دەهێنێت.
لەبەر ئەوەی ئەو چالاکییە بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵانمان لە شاخە سوور ئەنجامدرابوو، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە چەکی کیمیایی شەهید کرابوون و ئەوەش ئەم چالاکییەی زۆر مانادارتر کرد. پێش هەموو شتێک، لە هەموو تیمە گەڕۆکەکانی بەشدار لەم چالاکییەدا و فەرماندە و هەڤاڵانی شەڕڤانان، کە زەحمەتیان کێشا و لەم چالاکییەکەدا بەشدار بوون، ئەم سەرکەوتنەتان لێ پیرۆز دەکەین.
لە ١١ی ئەیلولدا ئەو داگیرکەرانەی، کە هەوڵیان دا بچنە ناو تونێلەکانی جەنگ لە مەیدانی بەرخودانی شاخی جودی خران ژێر چاودێری و کۆنترۆڵکران، پاشان بۆسەیان بۆ دانرا و بە تاکتیکی تەقاندنەوە، هێرش و نیشانەشکێنی هێرشیان کرایە سەر و بە بەهێزی لیاندرا. ئەم چالاکییە چالاکییەکی زۆر سەرکەوتوو بوو. ئەم چالاکییە هەماهەنگ و هائاهەنگە لە شاخی جودی لەگەڵ تیمە گەڕۆکەکان و تیمەکانی ناو تونێلەکان، بە تاکتیکی سەردەمی نوێ بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە و لێهاتوانە ئەنجام دراو و بووە نمونەیەکی باش بۆ شەڕی هەماهەنگ کرا و هاوئاهەنگ، بۆیە ئەوە سەلمێنرا کاتێک شێواز و ڕێوشوێنی سەردەمی نوێ و لە کاتی خۆیدا بە دروستی و داهێنەرانە بەکاربهێنرێت، ئەنجامی بەهێز بەدەست دێت. لەم چالاکییە هاوئاهەنگەدا بەلایەنی کەمەوە ١٢ داگیرکەر سزادراون، کە یەکێکیان پلەبەرزێک بووە و ناوی ١٠ داگیرکەریان ڕوونبووەتەوە و بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە و جارێکی تر وانەیەکی مێژوویی بە سوپای تورک درا.
سوپای تورک و میدیاکانی جەنگی تایبەت بە بێ ئەوەی شەرم لە خۆیان بکەن باس لە کوژراوەکان و دۆڕانەکانی خۆیان ناکەن، تەنها دانیان بە کوژرانی چواریان دا نا، بەڵام ڕوون بوویەوە، کە چەندین سەرباز کوژران و تەرمەکانیشیان لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکدا لە ناوبراون و پارچەپارچە کراون، بەوەش جارێکی تر ئەوە ڕوون بوویەوە، کە سوپای تورک بە فەرمانی تەیب ئەردۆغان و خولوسی ئاکار، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان چاویان سوور بووە، نەک تەنها تاوانی شەڕ لە دژی گەریلا دەکات و هێرش لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، بەڵکو لەهەمان کاتدا سەربازەکانی خۆی دەنێرێتە بەرمردن و خاوەنداریش لە تەرمەکانیان ناکات.
ئەو فەرماندە و هەڤاڵە شەڕڤانمان، کە لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی شەڕیان کرد و ئەم چالاکییە سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا، ڕاستی شەڕەکەیان زیاتر خستەبەرچاو و درۆکانی دوژمنیان ئاشکرا کرد و ئەنجامێکی گرنگیان ئافراند، بۆیە پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی لە هەموو ئەو فەرماندە و شەڕڤانانە دەکەین، کە لەم چالاکییەدا لەگەڵ تیمە گەڕۆکەکان و تیمەکانی ناو تونێلەکاندا ئەو چالاکییە هەماهەنگەیان ئەنجامدا.
بەم بۆنەیەوە، لە کەسایەتیی هەڤاڵانی ئاڤاشین و شاخی جودی، هەموو ئەو هەڤاڵانەی، کە لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابووردا بە ڕۆحی فیداییانە و فیداکاریی گەورەوە شەڕ دەکەن، سڵاویان لێدەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین".
ژ.ت