گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ١٢ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٧:١٠ لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلۆکیان ئەنجامدا.
هێزەکاانی گەریلا سوپای تورکیان بە تەواوەتی لەو ناوچانەی تێدا جێگیرببوون، راماڵی. لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورکی داگیرکەر بە سزاگەیەندران.
هێزەکانی گەریلا دەستیان بە سەر ژمارەیەک زۆر لە چەکی داگیرکەراندا گرت و چەندین سەنگەر، کۆنتینەر، چەک و کەلوپەلی سەربازییان ئاگرتێبەردا و سوتاندیانن.
هـ . ب