پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی کەجەدە؛ بڕیاری زیندانیکردن بۆ ١٠١ کەس دەرکرا

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە دژی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٠١ کەس دەرکرد و تاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و چالاکوانان و پارێزەران و رۆژنامەنووسان دەستگیرکراون.

داواکاری گشتیی کۆماریی دەوڵەتی تورک لە ئامەد لە دژی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) دەستی بە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئامەد، شرنەخ و سەمسوور کرد. لەو چوارچێوەیەدا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چەندین کەس دەستگیرکراون. زۆربەى دەستگیرکراوەکان پارێزەرن و دەستگیرکردنەکەیان لە چوارچێوەی بڕیاری زیندانیکردنی ١٠١ کەس لە دۆسیەى کەجەدە دا ئەنجامدراوە.

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەیان کەس دەستگیرکراون، کە ١٩ کەسیان پارێزەرە.

ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان

ناوی بەشێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:

بونیەمین شەکەر هاوەسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە - OHD)، عەبدولقادر گیولەچ، ئەسهات ئاکتاچ، سەردار تالای، ئیمران گۆکدەرە، دیار چەتەدیر، سەردار ئۆزەر، فەریدە لاچین، گەڤرییە ئاتلی، رەسول تامور، جەمیلە تورهالی بالساک، ئەحمەد کالاپاک، دەڤریم بارش باران، نەشەت گیراسون، سەدات ئایدن، شڤان جەمیل ئۆزەن، سەرۆکی ئیهەدەی سەمسوور پارێزەر بولەند تەمەل، مەعسوم باتی و بەرێوەبەری فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED) دیاری دیلەک ئۆزەر، ئەندامی فیدراسیۆنەکە لەیلا ئایزا، ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی ناوەندیی پێشووی یەکێتیی پزیشکانی تورک (تەتەبە - TTB) شێخموس گۆکئاڵپ،  ئەندامی دیڤەس (DÎVES) سولەیمان ئۆکور، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی باغلاری ئامەد پانایر چەلیک، هاوسەرۆکی پێشووی گۆچ – دەر (GOÇ-DER)ی ئامەد یڵماز کان، بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپەی ئامەد ئلهامی یورەک، ئەندامی سەندیکای زەحمەتکێشانی تەندروستی و سۆسیال (SES) کە لەسەر کار دوورخراوەتەوە ئومید چەتینەر، ئەندامی هابەر – سەن (HABER-SEN) محەمەد کاچار، پلانسازی شار هاکاناز ساداک و سەرنووسەری ژن نیوز رۆز مەتینا".

ژ.ت