پارتی چەپی سەوز لە شڕنەخ و ناوچەکانی بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردن بەردەوامی بە خەبات دەدات
پارتی چەپی سەوز بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە ٢٨ی ئایار بەڕێوە دەچێت، لە شڕنەخ و ناوچەکانی لەگەڵ گەل کۆدەبێتەوە.
پارتی چەپی سەوز بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە ٢٨ی ئایار بەڕێوە دەچێت، لە شڕنەخ و ناوچەکانی لەگەڵ گەل کۆدەبێتەوە.
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی هەزەخ و سلۆپی شڕنەخ بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی خەباتەکانی بەردەوامە کە بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە ٢٨ی ئایاردا ئەنجام بدرێت.
نەورۆز ئویساڵ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز و ئەندامانی پارتەکە سەردانی بازاریان کرد.
ئەندامانی پارتەکە لەبارەی خولی دوەمی هەڵبژاردن بروشوریان بڵاوکردەوە و ژنان بە هەلهەلەلێدان و چەپڵە پێشوازیان لە ئەندامانی پارتەکە کرد. ئەنجامانی پارتەکە بانگەوازیان کرد کە گەل بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و رژێمی تاکەکەسی برووخێنن.
لە هەمان کاتدا لە گەڕەکی دیجە، باربارۆس، شەهید هارون بۆی، جومهوریەت، جودی و نوح خەباتی هەڵبژاردن بەردەوامە.
ئەندامانی پارتەکە گروپ گروپ دەگەڕێن و بڵاوکراوە بڵاو دەکەنەوە.
ف.ق