'پەکەکە دەریایە، ئێمەش دەمانەوێت ببینە دڵۆپیکی ئەم دەریایە'

ئەندامانی تابوری نەمران شەهید رۆژهات زیلان و شەهید ئەرداڵ شاهین کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا، بەر لە چالاکیەکە وتەیەکیان تۆمارکردبوو، تیایدا رایانگەیاندبوو، "پەکەکە دەریایە، ئێمەش دەمانەوێت ببینە دڵۆپێکی ئەم دەریایە".

ئەندامانی تابوری نەمران شەهید رۆژهات زیلا و شەهید ئەرداڵ شاهین کە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا، بەر لەوەی بەرەو ئەنجامدانی چالاکیەکە بەڕێبکەون قسەیان کرد و وتەکانیان لە گەریلا تی ڤییەوە بڵاوکرایەوە.

رۆژهات زیلان بە سڵاوناردن بۆ هاوڕێیانی لە گۆڕەپانی بەرخودان دەستی بە قسەکانی کرد و وتی، "بەر لە هەموو شتێک لە ناخەوە سڵاو لە هاوڕێیانمان دەکەم کە لە سەنگەرەکانی شەڕ تێدەکۆشن، هەروەها هەڤاڵانی شەهیدمان بە رێزەوە یاد دەکەمەوە و بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە دووپات دەکەمەوە.

ماوەیەکی زۆر بوو کە چاوەڕێ بووین چالاکی گیانبازی بکەین. ئێمە دواشکەوتین، بەڵام دواجار هەلومەرجەکە رەخسا. لەبەر ئەوەش رەخنەدانی خۆمان دەدەین. ماوەیەکی زۆرە بە قۆناغێکی دژواردا تێپەڕدەبین. بەردەوامی هێرشەکانی دوژمن، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هاوکاری و داردەستەیی پەدەکە دژواری ئەو قۆناغە نیشان دەدەن. لە کاتی دیاریکراودا دەبێت هەندێک هەنگاو بنرێن، دەکرێت کە چالاکیەکەمان ئەوە بێنێتەدی. دەمانەوێت لەم قۆناغە دژوارەدا ئەرکی خۆمان بەجێبگەیەنین. بزوتنەوەکەمان دەرفەتێکی بە ئێمە بەخشی لەسەر ئەوەش دڵخۆشین و پڕ جۆش و خرۆشین. لە کاتێکدا کە گۆشەگیری لەسەر رێبەرایەتی بەو رادەیە توندکراوەتەوە، هێرشەکان لە دژی بزوتنەوە و گەلەکەمان زیاتر بوون، دەبوایە هەندێک شت بکرایە. گرنگە کە هەندێک شت لە شوێنی راست و کاتی راست و دروست بکرێن. ئەو کاتەش کاتێکی بەم جۆرەیە. لەم قۆناغەدا زۆر هەڤاڵمان دەیانەوێت لە جێگەی ئێمە بوونایە، ئێمە هەست بەوە دەکەین. هاوڕێیانمان لە دڵماندان.

لە گۆڕەپانی بەرخوداندا زۆر هەڤاڵی گەنج بوونیان هەیە. کاتێک ئەو هەڤاڵانە دەبینین زۆر ورە و هێزیان لێوەردەگرین، بڕوامان پتەوتر دەبێت. بێگومان بەڕێوەبردنی شەڕێکی بەم جۆرە ئاسان نییە، بەڵام بڕوا و ئیرادەی ئەو هەڤاڵانە راستی رێبەرایەتی و بزوتنەوەکەمانە. دوژمن بۆ ئەوەی هەڤاڵێکمان تیرۆر بکات، چی لەدەست دێت دەیکات. وەک دەزانرێت چەکی کیمیاییش بەکاردەهێندرێن. بەم بۆنەوە لە کەسایەتی باز مۆردەم و هەڵبەست کۆچەرین سەرجەم هاوڕێیانمان کە بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون جارێکی دیکە بە رێزەوە بە بیردەهێنمەوە. شەهیدبوونی ئەو هەموو هەڤاڵە بە هێرشی چەکی کیمیایی بۆ ئێمە زۆر قورس و دژواربوو. یەک لە ئامانجەکانی هێرشەکان بە چەکی کیمیایی سەندنەوەی تۆڵەی ئەو هاوڕێیانەمانە کە تیرۆر کراون. ئامانجمان ئەوەیە رێبەرایەتی، بزوتنەوەکەمان، گەلەکەمان و هاوڕێیانمان سەربکەون. ئێمە بەڵێنی ئەوەمان داوە و کاتێک ئەو بەڵێنە ببرێتەسەر ئەو کاتە واتادار دەبێت. بۆ ئێمە زۆر گرنگ و بەنرخە کە چالاکیەکەمان سەربکەوێت. لەگەڵ هەڤاڵ ئەرداڵ بڕوامان بە سەرکەوتنی تەواوەتی هەیە. ئێمە تۆڵەی ئەو هەڤالانەمان دەکەینەوە کە بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون. لەبەر ئەوەی ئەوە لە دڵماندا برینێکە.

داواکاریمان لە هاوڕێیانمان ئەوەیە کە خۆیان بپارێزن، خۆیان بەهێز بکەن، گورزی قورس لە دوژمن بدەن. قۆناغی ئێستا ئەوە دەخوازێت. کاتێک لە چالاکی هاوڕێیانمان دەڕوانی دەبینین کە جۆن گورزی قورس لە دوژمن دەدەن. بەتایبەتی ئەنجامدانی ئەو چالاکیانە لەلایەن یەژاستارەوە هێز و ورەمان پێدەبەخشێت. هەڤاڵانی ژن لە هەموو گۆڕەپانێکدا پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان دەکەن. لە بەرخودان دژی دوژمندا هاوڕێیانمان رەنج و هەوڵی زۆریان هەبووە. یەک بە یەک سڵاو لە هاوڕێیانمان دەکەین، خۆشەویستی خۆمانیان بۆ دەردەبڕین. سەربەرزین کە هاوڕێی ئەوانین. ئێمە بە دڵێکی ئاسودە و بە بڕوا بە سەرکەوتن دەکەوینەڕێ. چاومان لە دواوە نییە. جارێکی دیکە بە رێزەوە سڵاو لە سەرجەم هاوڕێیانمان دەکەین، باش ئاگاداری خۆتان بن.

گەریلا رۆژهات زیلان بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، ' بژی پەکەکە'، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'ژن، ژیان، ئازادی' کۆتایی بە قسەکانی هێنا.  

با دوژمن باش ئەوە بزانێت؛ ناتوانێت کۆتایی بە پەکەکە بهێنێت

گەریلای هەپەگە ئەرداڵ شاهین باسی لەوەکرد، کە لەبەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەریلا بەرخودانێکی گەورەی کرد و بەر لەوەی بچێتە چالاکی ئەم پەیامەی راگەیاند: "دەمانەوێت ببینە بەشێک لەم شەپۆلی بەرخودانە. هاوڕێیانمان و بزوتنەوەکەمان رەنجی زۆریان بۆ ئێمە کێشاوە و مافیان بەسەرمانەوە هەیە. دەمانەوێت شایەنی ئەو رەنجە بینئێمە لە قۆناغێکی زۆر دژوارداین. لەپێناو ئازادی کوردستان، بۆ ئازادی رێبەرایەتی و گەلەکەمان، هەر شوێنێک کە بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمانی لێبێت، گۆڕەپانی بەرخودانە. کاتێک هەموو شوێنێک بووە گۆڕەپانی بەرخودان ئەو کاتە ئێمە سەردەکەوین. بێگومان شۆڕش پێویستی بە قوربانیدانە. پەکەکە هەزاران جار سەلماندوویەتی کە قوربانی دەدات، بەڵام هەنگاو بۆ دواوە نانێت. چی پێویست بکات تا کۆتایی دەیکات. هەر جەنگاوەرێکی پەکەکە فیداییەکە. پەکەکە لە بنەڕەتەوە بزوتنەوەیەکی تۆڵەسەندنەوەیە. ئێمە وەک گەل و گەریلا دەبێت لەم قۆناغەدا ئەرکی خۆمان بەجێبگەیەنین. لەبەر ئەوەی لەم قۆناغەدا پێویستیمان بە گیانبزای زۆر هەیە. رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر لە ئامانجەکەمان نزیک دەبینەوە.یەک لە گەورەترین ئامانجەکانمان، مسۆگەر کردنی ئازادی رێبەرایەتی و کوردستانە. لەبەر ئەوەش دەبێت ئێمە ئەرکی خۆممان بەجێبگەیەنین.

ئێمە لەگەڵ هەڤاڵ رۆژهات دەچین بۆ ئەنجامدانی چالاکی. خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم، لەبەر ئەوە بزوتنەوەکەمان دەرفەتێکی بەو جۆرەی پێداوم. ئەنجامدانی چالاکیەکی بەم جۆرە داواکاری سەدان هاوڕێمانە. دەزانین کە باری سەرشانمان قورسە، هەربۆیە بۆ بەجێهێنانی ئەو ئەرکە بە شێوەی شایستە، چیمان لەدەست بێت دەیکەین. جگە لە سەرکەوتن هیچ رێگەیەکی دیکەمەان نییە. لەم قۆناغەدا زۆر هاوڕێی بەنرخمان لەدەستدا. ئەوەی دەبێت بیکەین سەندنەوەی تۆڵەی هاوڕێی شەهیدەکانمانە. با دوژمن باش بزانێت؛ هەرهەموو دنیا یەکبگرن ناتوانن کۆتایی بە پەکەکە بهێنن. دوژمن بە هەموو جۆرێک بە تایبەتی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێرش دەکات، بەڵام نەیتوانی بەرخودانمان بشکێنێت. پەکەکە هەر کە رۆژ دەبێتەوە لە دڵی دوژمن دەوەشێنێت. بۆ ئەم گەلە، بۆ ئەم بزوتنەوەیە و ئەم رێبەرە هەرچییەک بکەین هێشتا هەر کەمە هەزاران گیانمان هەبێت، ئێمە بەختی بکەین، هێشتا بەس نییە. پەکەکە دەریایەکە، ئێمەش دەمانەوێت ببینە دڵۆپێک لەناو ئەم دەریایەدا. بڕوامان هەیە کە چالاکیەکەمان سەردەکەوێت.

تاکە داوای ئێمە لە هاوڕێیانمان ئەوەیە کە چی دەبێت با ببێت دڵی دوژمن خۆش مەکەن. لە دژی دوژمن با بەردەوام خۆیان بپارێزن. بۆ ئەوەی لەم قۆناغە دژوارەدا بە سەرکەوتووانە دەربچن، دەبێت بە دڵنیاییەوە هەموو هەڤاڵان خۆیان بپارێزن و وەڵامی پێویست بە دوژمن بدەنەوە. تاکە داواکاریمان لە هاوڕێیانمان ئەوەیە. هەروەها لە هەموو شوێنێک، لە هەموو گۆڕەپانێک با خاوەنداری لە بزوتنەوە، رێبەرایەتی و هاوڕێیانیان بکەن. ئەمە بۆ ئێمە کۆتایی نییە، سەرەتایە، لەبەر ئەوەش ماڵیاوایی لە هاوڕێیان ناکەین. لەبەر ئەوەی یەک ئامانجمان هەیە، دەمانەوێت ئەم ئامانجە بگەیەنینە سەرکەوتن. هەموو ئەو هاوڕێیانەی لە گۆڕەپانی ئازادی بە گیانبازی گەورە تێدەکۆشن، خۆڕاگری دەکەن، جارێکی دیکە بە رێزەوە سڵاویان لێدەکەین، خۆشەویستی خۆمانیان پێشکەش دەکەین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموویان دەخوازین".

هـ . ب