پەکەکە نموونەی ژیانێکی ئازادە

دوو گەریلای ژن بە ناوەکانی بەرچەم هەرەکۆل شیرڤان و سەحەر چاگلا کە شانیان دابووە ژێر باری شۆڕشەوە، لەو چاوپێکەوتنێکدا پێش شەهیدبوونیان ڕایانگەیاند کە پەکەکە مۆدێلی ژیانێکی هاوبەشە.

دوو فەرماندە و دوو گەریلای ژنی پێشەنگ بەرچەم هەرەکۆڵ شیرڤان (نەفیسە ئۆنگولو) و سەحەر چاگلا (ئایتەن گونەری) کە بە بەردەوامی لە هێڵی ئازادیدا تێکۆشانیان کرد و بارگرانی شۆڕشیان لە شان هەڵگرتبوو و لەسەر ئەو بنەمایە شەڕیان کرد. ئەو دوو ژنە گەریلایە کە بە ساڵان بەرخۆدانێکی گەورەیان لە بزووتنەوەی ئازادیدا نیشانداوە، بڕوایان وابوو پەکەکە ئێستا بزووتنەوەیەکی جیهانییە و ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێت.

شەهید بەرچەم هەرەکۆڵ بەردەوام دڵسۆزی وڵاتەکەی و یەکێک لە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی بوو. هەڤاڵ بەرچەم هەرەکۆڵ لەو چاوپێکەوتنەی پێش شەهیدبوونی دەڵێت؛"لە دڵیدا مانای پەکەکە ڕوون کردووتەوە و دەڵێت، پێناسەی پەکەکە ئاسان نییە، ماناکانی پەکەکە زۆرن، دەزانم ئێستاش ناتوانم لە هەستی خۆم و دڵسۆزی پەکەکە بە گشتی ئاشکرا بکەم، لەڕاستیدا زۆرجار پرسیارم کردووە کە ئایا لەدەرەوەی حزب شوێنێک هەیە بەم شێوەیە تێکۆشان بۆ حەقیقەت و ئازادی بکرێت؟ من هیچ تێکۆشانێکم لەم ئاستەدا نەبینیوە، لە مێژوودا بزووتنەوەی زۆر بناغەیان لەسەر ئازادییی داناوە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات بەهۆی ئاستەنگی گیریان خوارد، بەڵام بزووتنەوەی پەکەکە بەو شێوەیە نییە، هەم لە خەمی ئازادیدایە و هەم وەک تێکۆشان گرنگی بە هەموو مرۆڤایەتی دەدات، کەس ناتوانێت نکۆڵی لەوە بکات کە پارتیمان و تێکۆشانمان گەردوونییە. وەک بزووتنەوەیەکی جیهانی بووەتە هیوای هەموو مرۆڤایەتی.

 ناوەندی ڕۆشنگەری

بێگومان پێناسەکردنی تەنها وەک حزبێک کەمە. پەکەکە مۆدێلی ژیانێکی ئازادە. تەنیا پێناسەکردنی وەک بزووتنەوەیەک ڕاستییەکانی ڕێکخستنەکە تەسک دەکاتەوە. پەکەکە ناوەندی ڕۆشنگەرییە. دژی سیستەمی پیاوسالاری شێوازێکی نوێی ژیانە. هەموو ئەو بەهایانەی لە کۆمەڵگا دەستیان بەسەردا گیراوە و لە تاریکیدا ماونەتەوە، بە هۆی پەکەکەوە سەرهەڵدەدەنەوە. بۆیە ڕاستی پەکەکە کاتێک دەرکەوت، کە مرۆڤەکان لە تاریکی، کۆیلایەتی و گڵاو بوون ڕزگاریان بوو، ڕوویانکردە ئەو ناوچانەی کە ئازادی و پاکی تێداهەبوو. بۆ من پارتی بەهایەکە لە هیچ شوێنێک نادۆزرێتەوە. من پێم وایە زۆر کەس بزووتنەوەی پەکەکە ناناسن یان بە هەڵە تێدەگەن، ڕووبەڕووی پرسیاری زۆر دەبنەوە. چونکە پەکەکە بە متمانەپێکراوی ناسراوە. هەرچەندە قورسیش بێت، بەڵام پەکەکە قەد دەستبەرداری دۆزی خۆی نابێ. پارتیمان ئەمەی بۆ هەموو جیهان سەلماندووە. لەدەرەوەی ژیان لە نێو پەکەکەدا ڕێگایەکی ئازادیم نەبینی. منیش لە یەکەم هەنگاوەکانمدا ئەمەم بینی. بە تێپەڕبوونی کات بۆم دەرکەوت کە من هەڵە نەبووم. من بە ئیرادەی ئازاد ژیانێکی نوێم هەڵبژارد و خۆم لە ناو پەکەکەدا بینیەوە."

 ڕۆحی فیدایی بوون

سەحەر چاگلا (ئایتەن گونەری) یەکێکە لەو گەریلایانەیە لەسەر هێڵی فیدایی بوون شەڕی کرد و شەهید بوو. گەریلا شەهید سەحەر چاگلا لەو چاوپێکەوتنەی پێش شەهیدبوونی کردبووی دەڵێت:"لە سەرەتای دروستبوونی پەکەکە، هەمیشە ڕۆحی فیداکاری لە پێشەوەدا بووە، پەکەکە لە بنەڕەتدا لەسەر ئەو ڕۆحە فیدایی بوونە دامەزرا. بۆیە سەرەڕای هەموو هێرشەکان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر بوو. پەکەکە بزوتنەوەیەکە، بەهەزاران دڵسۆزی هەیە. کە سەیری گرتە ڤیدیۆییەکانی شەهید ئاندۆکم کرد، کاریگەری زۆری لەسەرم کرد. ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی جارێکی تر لێپرسینەوە لەخۆم بکەم.

 ڕووناکی هەڤاڵانمان ڕێگامان ڕوون دەکاتەوە

شەهید ئاندۆک دەڵێت، ژیانێک کە سەرنجی لەسەر سەرکەوتن بێت، مانادارترین ژیانە. ئایا دەتوانم کەسایەتی خۆم لەم ئاستەدا مانادار بکەم؟ ئایا دەتوانم هەموو ساتێکی ژیانم تاجی سەرکەوتنی لێ دابنێم؟ ئەم پرسیارانەم لە خۆم کرد. ڕێبەر ئاپۆ لە هەڵسەنگاندنەکانیدا دەڵێت:"مەگرین بۆ زیلان، چالاکییەکانتان بکەنە شێوازێکی ژیان" ئەم وشانە ڕێبازی تێکۆشان پێناسە دەکەن. گرنگ ئەوەیە لە ڕاستی ئەو هەڤاڵانە تێبگەین و ڕێبازەکەیان بەر نەدەین. شەهیدانی ئاپۆیی هەرگیز مردنێکی ئاساییان قبوڵ نەکرد و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. مردنیان کوشت و بە چالاکییەکانیان خۆیان زیندوو هێشتەوە. منیش شوێن پێی ئەم هەڤاڵە گیانفیدایانە دەڕۆم. ڕووناکی ئەوان ڕێگاکەمان ڕووناک دەکاتەوە."