لە ئێدینبرۆ جەژنی ژیانەوە پیرۆز کرا

لە سکۆتلەندا کوردستانیان و دۆستانیان بەمەبەستی پیرۆزکردنی جەژنی ژیانەوە کۆبوونەوە. لە پیرۆزباییەکەدا بە جۆش و خرۆشەوە لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ داوای فراوانترکردنی تێکۆشانکرا.

جەژنی ژیانەوە لە شاری ئێدینبرۆی سکۆتلەندا پیرۆزکرا. کوردستانیان و دۆستانیان لە بینای ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە ئێدینبرۆ کۆبوونەوە، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کورد لە سکۆتلەندا ساڵیادی ٤٦ەمینی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد. مەراسیمەکە بە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەستیپێکرد.

'ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت'

دواتر هەڤاڵ دارا قسەی کرد و سەرنجی بۆ سەر ئەو گۆڕانکاری و وەرچەرخانانەی لە لایەن پەکەکەوە هێنایە ئاراوە، راکێشا و ئەوەی خستەڕوو، کە نەک هەر بۆ کوردەکان بەڵکوو پەکەکە بۆ هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیوایە. هەڤاڵ دارا سڵاوی ئاراستەی رێبەر ئاپۆ کرد و وتی، "وەک چۆن ساڵیادی ٤٦ەمینی جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین، ئێمە جەخت دەکەینەوە کە بە دیلگیرانی رێبەر ئاپۆ چیتر مایەی قەبوڵ نییە و بەڵێن دەدەین کە لە پێناو ئازادی ئەودا تێبکۆشین".

لە وتارێکیشدا لە سەر ناوی کۆنگرەی کۆمەڵگەکانی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە کرا و ئەوە خرایەڕوو کە لە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشاندا ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت. لە وتارەکاندا تێکۆشانی ئازادیی ژن لەلایەن پەکەکەوە بەبیرخرایەوە و ئەوەش خرایەڕوو کە پەکەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆوی ئازادی چاندووە و داوای بە گڕ و تینکردنی تێکۆشان کرا.

لە مەراسیمەکەدا دوای نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک هۆنراوە خوێندرانەوە و بە کۆنسێرتێکی موزیکی گروپی رەنگی وڵات و هەڵپەڕکێ کۆتایی بە پیرۆزباییەکە هێنرا.