پۆلیسی تورک لە قۆسەری مێردین ۲ کەسی بە ئەشکەنجە و توندوتیژی دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە قۆسەری مێردین هەوڵی دەستگیرکردنی دوو کەسی دا و بەرامبەر ئەو دوو کەسە زەبروزەنگ و توندوتیژییان ئەنجامدا و ئەوەش لەلایەن کامێراکانەوە تۆمار کرا.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکی جمهوریەت لە ناوچەی قۆسەری پارێزگای مێردین هێرشی کردە سەر دوو کەس. بە هۆکارێکی نەزانراو، پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەی دا و بەرامبەر ئەو دوو کەسە توندوتیژییان ئەنجامدا و دەستیان بە لێدانیان کرد. تا ئێستا ناوی ئەو دوو کەسە نەزانراوە. دراوسێکانی ئەو دوو هاوڵاتییە ویستیان دەستێوەردان بکەن و ئەو توندوتیژییەی پۆلیس رابگرن، بەڵام پۆلیس هێرشیشی کردە سەر هاووڵاتییان. ئەو توندوتیژی و تاوانکارییەی پۆلیسی تورک لەلایەن لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە کامێرای مۆبایلەکانیان تۆمار کرا. ئەو دوو هاوڵاتیە، کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران گواستراونەوە بۆ ئاسایش.

ژ.ت