چیدەم کلیچگون ئوچار: پێکەوە بنیاتی دەنێین
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار گوتی: "پێویستمان بە وڵاتێکی دیموکراتیک و سیاسەتێکی دیموکراتیکە. ئامادەین پێکەوە بنیاتی بنێین و چاوەڕێی هەمووانین".
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار گوتی: "پێویستمان بە وڵاتێکی دیموکراتیک و سیاسەتێکی دیموکراتیکە. ئامادەین پێکەوە بنیاتی بنێین و چاوەڕێی هەمووانین".
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی گەل پاش بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، لە ناوچەی دەپـی خارپێت کۆبوونەوە ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار و زۆر کەس بەشداربوون.
ئوچار ڕایگەیاند ئەو دەوڵەتەی لەسەر نکۆڵی لە کورد دامەزراوە لە سەدەی دووەمدا بەگوێرەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بنیات دەنرێتەوە، گوتی: "پێکەوە بنیاتی دەنێین. ئەمە بابەتی سەرکەوتن و دۆڕان نییە. بەڕێز ئۆجالان لە پەیامەکەیدا پرسەکەی لەم جۆرە دابەشکارییە دەرکرد. پێویستمان بە وڵاتێکی دیموکراتیک و سیاسەتێکی دیموکراتیکە. ئامادەین پێکەوە بنیاتی بنێین و چاوەڕێی هەمووانین. کاتێک ئەم داوایە دەکرا، هەمووان چاوەڕێی بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان بوون. بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی کرد. ئێستە ئێوە ئیتر چ هەنگاوێک دەنێن".
ئوچار تیشکی خستەسەر ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع واژۆکرا، ڕایگەیاند ئەم ڕێککەوتنە بۆ سەلامەتی گەلان و باوەڕەکانی سوریا گرنگە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان بەردەوام بوو.