پەرلەمانتارێكی کورد: "هەرێم ئاشبەتاڵی راگەیاندووە تەنها جێبەجێكردنی ماوە"
په‌رله‌مانتارێكی کورد له په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه كه هه‌رێمی كوردستان "ئاشبه‌تاڵ"ی راگه‌یاندووه و ئه‌وه‌ی ماوه ئاشبهتاڵهكه تەنها بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
په‌رله‌مانتارێكی کورد له په‌رله‌مانی عێراق پێی وایه كه هه‌رێمی كوردستان "ئاشبه‌تاڵ"ی راگه‌یاندووه و ئه‌وه‌ی ماوه ئاشبهتاڵهكه تەنها بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
د. موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لەکاتی سه‌ردانی کردنی خه‌ڵكی ناڕازیی كفریی، کە ئەو خەڵکە ناڕازییە لەدژی نەبوونی خزمەتگوزاری ماوەیەکە گردبونهتهوهیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ووتی: "حكومه‌تی هەرێمی کوردستان كه‌ڕ و لاڵ و كوێره، حكومه‌ت سه‌روه‌ریی نه‌ما و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌شی لێ سه‌ندرایه‌وه كه تاڵانی ده‌كرد".
هەروەها ناوبراو ووتوشیەتی: "هه‌رێمی كوردستان ئاشبه‌تاڵێكی راگه‌یاندوه‌و هه‌ر ئه‌وه ماوه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه ئاشبه‌تاڵ نییه كه تازه هه‌رێمی کوردستان به‌ش ده‌كه‌ن و له‌دوای ئه‌و هه‌موو داهات و ته‌خشان و په‌خشانه مووچه ناده‌ن، ئایا ئه‌مه ئاشبه‌تاڵ نییه كه شه‌ڕی ناوخۆ زیندوو ده‌كه‌نه‌وه".
ئەو پەرلەمانتارەی پەرلەمانی عێڕاق ووتوویەتی: "حکومەتی هه‌رێمی کوردستان هیچ شانازییه‌كی نییه كه بۆخۆی باس بكات، خه‌ڵك ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانی نییه وه‌كو پێویست، بۆیه ده‌بێت پشتیوانی له‌م جۆره خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌ی وه‌ك خه‌ڵكی كفری بكرێت".
هـ . ب