پەیامی دایكی شەهیدان و دایكانی ئاشتی لە سنەوە بۆ دایكی شەهید رێزان

دایە نەسرین لەیازدەهەمین ساڵیادی شەهادەتی كوڕەكەیدا، پەیامێك بۆ دایكی شەهید رێزان جاوید دەنرێت و لەسەرەتای پەیامەكەیدا، وێرای سڵاو و پێزانین بۆ رێبەری گەلی كورد "رێبەر ئاپۆ" و بنەماڵەی شەهیدان و گەلی كورد لەهەرچوارلای كوردستان، سەربەرزی بۆ گەل و....

دایە نەسرین لەیازدەهەمین ساڵیادی شەهادەتی كوڕەكەیدا، پەیامێك بۆ دایكی شەهید رێزان جاوید دەنرێت و لەسەرەتای پەیامەكەیدا، وێرای سڵاو و پێزانین بۆ رێبەری گەلی كورد "رێبەر ئاپۆ" و بنەماڵەی شەهیدان و گەلی كورد لەهەرچوارلای كوردستان، سەربەرزی بۆ گەل و رۆڵە نەبەزەكانی دەخوازێت.

دایكی شەهیدان و دایكانی ئاشتی لەشاری سنەوە پەیامی هاوخەمی بۆ دایە فاتمە دایكی شەهید رێزان جاوید لەمەهابادەوە دەنێرن و رایدەگەیەنەنن؛ دایە فاتمە، بە ناوی دایكی شەهیدان و دایكانی ئاشتی لەشاری سنە، پەیامی هاوخەمی نا، بەڵكۆ پەیامی شەرەف و سۆز و بەڵێنمان لەگەڵ رۆڵەكانمان دووپات دەكەینەوە، كە ئێمە پێیان سەربڵندین.

دایكی شەهیدانی سنە دەشڵێن؛ دایە فاتمە، هەروەكو ئەوەی خۆشت فەرمووت، سەرمان لەئاست شەهیدبوونی منداڵەكانمان بە ئەندازەی چیای قەندیل بەرزە، رۆڵەكانمان سەرمانیان بەرزتر كردووەتەوە، بۆیە ئێمە شانازییان پێوە دەكەین.

دایە نەسرین، دایكی شەهید هاروون سنە و یەك لەدایكانی ئاشتی، لەیازدەهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی كوڕەكەیدا پەیامێك بۆ دایە فاتمە، دایكی شەهید رێزان جاوید، كە لە ٦س ئابی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە بێ فرۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و بەهاوكاری دەزگا سیخۆڕییەكانی رژێمی ئێران لە گەڕەكی سەناعەی شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بوو، لە رێگەی ئاژانسەكەمانەوە بڵاو دەکاتەوە.

دایە نەسرین؛ سەرەتا بە ناوی دایكی شەهیدان و دایكانی ئاشتی لەشاری سنە پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ بنەماڵە و كەسوكار و دۆستان و هاوڕێبازانی شەهید رێزان دەنێرێت و رایدەگەیەنێت؛ شەهید رێزان، كۆڕی هەموومان بوو، فەرماندە و قارەمان و رۆڵەی نەبەزی هەر چواربەشی كوردستان بوو، راستە شەهید بوونی خەسارێكی گەورەیە بۆ هەر چواربەشی كوردستان و بەتایبەتی بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان و دەڤەری موكریان و بۆ هەموومان مایە شانازی و سەربڵندی بوو، بەڵام ئێستاكەش بەشەهیدبوونی شەهید رێزان، سەرمان بڵندە، دایە فاتمە، هەروەكو خۆشت لەمەراسیمەكەیدا ووتت؛ سەرمان لەئاست شەهیدبوونی شەهید رێزاندا وەكو چیای قەندیل بەرزە و شەهید رێزان سەری هەموومانی بەرزتر و بەرزتر كردەوە.

دایە نەسرین لەبەشێكی تری پەیامەكەیدا ئەوەشی راگەیاندوە؛ بە ناوی دایكانی ئاشتی و دایكی شەهیدانەوە دەڵێت؛ ئەمڕۆ یازدەهەمین ساڵیادی كوڕە شەهیدەكەمە، شەهید؛ هارون سنە، بەم هۆیەوە، جارێكی تر هاوخەمیی خۆم و هەموو دایكی شەهیدان و دایكانی ئاشتی شاری سنەتان پێ رادەگەیەنم و پرسە و سەرەخۆشیی خۆشمان لە بنەماڵەی شەهید رێزان جاوید و گەلەكەمان لەشاری هەمیشە قارەمان، مەهاباد و دەڤەری موكریان و هەر چوار لای كوردستان دەكەین و سەری رێزونەوازش لەئاست شەهید بوونی شەهید رێزان و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادیخوازی گەلەكەماندا دادەنوێنین.

دایە نەسرین، دایكی شەهید هارون سنە، لەكۆتایی پەیامەكەشیدا دەڵێت؛ دایە فاتمە، تۆ دایكی هەموومانی، ئێمەش بەدایكیكی وەكو تۆ شانازی دەکەین و سەربڵندین. هەموومان وەكو دایكی شەهیدان و دایكانی ئاشتی بەرۆڵەكانمانەوە سەربڵندترین.

ژ.ت