پژاک: ڕەوشی مەترسیداری نێوخۆی ئێران بە دەستی خودی حکوومەت بەستراوەتەوە بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

پژاک، لە شیکردنەوەیەکدا بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت: "ئەوەندەی ئێران و تورکیا بوونەتە کلیلی شەڕخوازی و قەیرانەکان، گەلی کورد و بزووتنەوە ئازادیخوازەکەی بوونەتە کلیلی چارەسەری دیموکراتیکی پرسەکانی ناوچەکە".

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە شیکاری سیاسی خۆیدا، کە ئاماژە بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دەکات، بەتایبەتی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان و داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، بەتایبەتی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، و هەرێمەکانی ئاسۆس و پێنجوێن، و گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیش بە سەنتەریی ئێران بووە، هەموو ئەو شەڕخوازی و قەیرانانەی لە ئەنجامی چارەسەری نادیموکراتیانەی کێشە هەرێمییەکان و بەتایبەتی پرسی کورد ڕوویانداوە، تاوتوێ دەکات و دەڵێت: "تاکە ڕێگەی چارەسەری" قبوڵکردنی بوونی کوردە بە کولتوور و سیاسەت و پێشخستنی دیموکراسی و ئازادیی گەلەکەمان، ئەگەرنا هەر ڕێگایەکی تر بە قەیران کۆتایی دێت، مەگەر ئەوەی تەنها بە ئازادی و یەکسانی، هەردوو بە یەکەوە! تاکە ڕێگای ئازادی، یەکێتی گەلان، ئازادیی قسەکردن و ژیانی ئازادە، کە ڕۆحی "نەتەوەی دیموکراتیکە" و جەستەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەرییە. ئەمە پێشنیاری گەلان، ژن و چینە چەوساوەکانە، کە لە سەردەمی مۆدێرندا بەزەحمەت دەتوانن بە دەستی چەوساندنەوەی ڕەگەزی، نەتەوەیی، ئایینی  بژێوی ژیانی خۆیان بدەن.

 دەقی تەواوی شیکارییە سیاسییەکەی پژاک وەهایە:

"هێرشکردنە سەر گەلی کورد شەڕ لە کوردستان ئاڵۆزتر لە شەڕی غەززە دەکات"

ئاڵۆزی و دوژمنکارییەکان کە لە ئێستادا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدەن، دەرئەنجامی گەیشتنی دوا قۆناغی قەیران و ئاژاوەگێڕییەکانی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەیە و ناوچەکە بە گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکان دووگیان بووە. ئیسرار لەسەر سیستەمی دەوڵەت نەتەوە، وردە وردە هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم بەدوای خۆیدا دەهێنێت. بەهۆی ئەوەی سیستمی ئێران یەکێکە لە خراپترین و ئاژاوەترین سیستمە دەوڵەت نەتەوەکانە، لەسەر بنەمای جینۆسایدی کولتووری دژ بە گەلانی ستەملێکراو گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.  شەڕی جیهانی سێیەم لە شێوەی شەڕی هەمەلایەنە یان گرژیی هەڵاوسان لە وڵاتانی دراوسێی ئێراندا ڕوودەدات و ئێرانیش دەستێکی کارای لە ڕوودانی ئەم شەڕ و گرژیانە هەیە. دوای تەقینەوەکەی کرمان و هەروەها هێرشە مووشەکییە بێوێنەکانی تاران بۆ سەر عێراق، سوریا، پاکستان و ململانێەکان لە بەلوچستان، بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی جیاواز، پارچە و پڕوشکی شەڕە بەربڵاوەکانی ناوچەکە گەیشتووتە خاکی ئێران. ئێران بۆخۆی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە سەرهەڵدانی ئەو شەڕ و قەیران و گرژییانە و ئەم شەڕە کە چەندین ساڵە بەردەوامە، هەتا ئێران بەخۆیەوە نەگرێتەوە کۆتایی پێ نایە. حکومەتی ئێرانیش بە ئاراستەیەکدا دەڕوات کە درەنگ یان زووتر ئەم شەڕە بۆ ئێران ڕادەکێشێت.

 بێ گومان یەکگرتوویی ناوچەکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شەڕی جیهانی سێیەم لە شێوەی یەکگرتوویی گەلانی چەوساوە لە بەرامبەر کێبڕکێ و شەڕی دەوڵەت-نەتەوەکان لە دژی یەکتر، کە لە کۆمەڵکوژی گەلان ڕوودەدات، گرنگە . چ لە ئێران و چ لە چەند وڵاتێکی تری شەڕخوازی ناوچەکەدا، "سیاسەتی مەترسیداری نکۆڵیکردن لە گەلان و ئایینەکان"، بە تایبەت لە ئێران و تورکیا، بە ئامانجی پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژی پەیڕەو دەکرێت و لەمەشدا گەیشتووتە قۆناغی کۆتایی شەڕەکەیان. لە بنەڕەتدا شێوازی تایبەتی دەوڵەتە نەتەوەییەکان ئەوەیە کە دراوسێکانیان بکەنە شوێنی ململانێ، شەڕ و ئاڵۆزییەکان لەدوور لە خاکی خۆیان. بۆیە لە ئەنجامدا و لەبەر ئەوەی گەورەترین هەڕەشەی کۆمەڵکوژی لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبەن، هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو گەلەکەمان ڕووبەڕووی هەڕەشەی دڕندانە بووەتەوە.

هێرشەکانی دوڵەتی تورکی فاشیست بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و بەتایبەتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی "یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەەرەکە، لە چیای ئاسۆس و پێنجوێن، باس لە خواست و پلانەکانی تورکیا دەکات بۆ فراوانکردنی شەڕ لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەگشتی. ئامانجی کۆتایی هێنانە بە پیلانی کۆمەڵکوژیی یەک سەدەیە لە دژی گەلی کورد. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کە لەژێر دەستی بارزانیەکاندایە، بەهەمان شێوە بەتەواوی لەخزمەتی ئەم پیلان و پڕۆژەیەدا بووە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر گەلەکەمان چونکە بۆ بەرژەوەندی و تەماحی دەسەڵاتداری، ڕوویان کردووەتەوە هۆلیر و باشووری کوردستانیان کردووتە ناوەندی شەڕ، کێبڕکێ دوژمنایەتی، و لە سەر بنەمای تەسلیمیەت و بەکرێگیراوی کار بۆ دوژمنێکی وەک دەوڵەتی تورک دەکەن. فراوانبوونی شەڕی وێرانکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەوڵەکانی تورکیا و وڵاتانی پشتیوانیەتی بۆ ئەوەی سیستەمی دەوڵەت نەتەوە لە "سیستەمی گەل سەنتەری" بە باشتر بزانن و بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن سیستمی ئەڵتەرناتیڤی گەل ڕێگە بە کۆمەڵکوژییەکانیان بگیرێت.

 بێ گومان هێرشە سنووربەزێنەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و هێرشە هاوتەریبەکانی ئێران بۆ سەر چەند وڵاتێکی ناوچەکە لە سوریا و عێراقەوە تا پاکستان، شەڕ دژی گەلی کورد لە شەڕی غەززە و فەلەستین ئاڵۆزتر کردووە.  ئەوەی بە شێوەی قەیران و ئاڵۆزییەکان و له ناوبردنی بژێوی ژیان دەگوزەرێت، به شێوەیەکی مەترسیدار دۆخی ناوخۆی ئێرانی بەرەو شەڕدەبات، بۆیه تاران خۆی زەمینەی شەڕ و قەیرانەکانە. بیانووی "هەڕەشە"ی کورد بۆ داپۆشینی ئەو شەڕانە و هەڕەشەکانی خۆی، زۆر ترسنۆکانە و دڕندانەیە.  ئەم دۆخە نەک تەنها بۆ گەلی کورد بەڵکو بۆ گەلانی ناوخۆی ئێران و تورکیا و عێراق و سوریاش بەرگەی ناگیرێت. تاران ئامادەیە بژێوی ژیان و ژیانی گەلان و کۆمەڵگای ناوەوە بکاتە قوربانی دوژمنایەتی مێژوویی و سیاسەتە ئاڕاستەکراوەکانی لەگەڵ ڕکابەرە ناوچەیی و جیهانییەکان. لە مەسەلەی کورد، بەلووچ و گەلانی دیکە، لە سیاسەتی برسیکردن و سیستماتیکەوە تا دەگاتە خراپترکردنی دۆخی هەژاری بە ئامانجی درێژەدان بە دەسەڵاتداری، هەموویان زەنگی ئاگادارکردنەوەن کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و شەڕ.

کۆمەڵکوژی کولتووری دژی گەلان لە لایەک و لەناوبردنی بژێوی ژیان و ئابووری لە لایەکی دیکە، ئێرانی لە شەڕێکی ناوخۆی نێوان کۆمەڵگا و دەوڵەتی نەتەوەدا نزیک کردووتەوە. تەنها سەیرکردنی ئەم داڕمانە ناوخۆییە و پشتگوێخستنی نامەعقوولە. بە دڵنیاییەوە گرژیی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵاتی تاران وەک دوو جەمسەری دژبەیەک بۆتە بەشێک لە بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕانەی هەموو گەلانی ئێران. حکوومەتی ئێران لە ناوچەکەدا، لەگەڵ تورکیا، گەلی کوردی کردۆتە قوربانی پلانەکانی و لە ناوخۆی کۆمەڵگادا، بە توندی دژایەتی گۆڕانکارییە و گەیشتووتە لێواری کۆتایی.

 ئه مڕۆ به تەواوی سەلمێنراوه که بەرنامەی کورد له ژێر ناونیشانی دیموکراتیزه کردن و ڕزگاری کردنی بزاڤ بوون، به جەماوەری نێودەوڵەتی له ناو گەلان و ئازادیخوازان، بژاردەی گەل ئاڕاسته کراوی دیموکراسی و ئازادیی کورد هێناوەتا ئاستی هەڵبژاردەی دروست لە بەرامبەر بژاردەی کۆمەڵکوژیدا. بێبەشکردنی گەلی ناوچەکە لەم هەڵبژاردنە، مەترسیدارترین دۆخی شەڕی لێکەوتەوە و ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە دەرەوەی سنووری ئەو مەترسیانە نین. بەم شێوەیە ڕۆژ بە ڕۆژ پرسی چارەسەرنەکراوی کورد وا دەکات ئێران و تورکیا و وڵاتانی هەژموونخوازی بەشدار زیاتر لە شەڕ و قەیراندا گیرودە بن و ئەمەش بەهۆی ئەوانەوە سەر هەڵدەدات، بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەردەم ئەم دۆخە، واتە ململانێ لەسەر پشکی زیاتری ئێران و تورکیا لە لەناوبردنی گەلی کورد و باشترکردنی کوردستان، زیانی بە دامەزرێنەرانیان گەیاندووە. ئێران ئێستا هەست دەکات لەگەڵ زیادبوونی هێرشە سەربازی و سیاسییەکان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، پێویستە کورد زیاتر لە پێشووتر بکرێتە قوربانی. بە دڵنیاییەوە مەترسی خستنە سەر بوونی کورد لە هەر بەشێکی کوردستان بە واتای مەترسی خستنە سەر هەموو گەلانی ناوخۆی ئێرانە. هێرشکردنە سەر کورد و زیادکردنی مەترسیەکانی شەڕ، هاوکاتە لەگەڵ تێکدانی بژێوی ژیان، ئابووری، سیاسەت و کولتوور، لە ڕووی چارەنووس و ئایندەی ئێرانەوە و بوونەتە دوو دیوی یەک دراو. ئێران قەد هێندەی ئەمڕۆ مەسەلەی کوردی نەکردووە بە هۆکاری لەناوبردنی خۆی لە ناوەوە و دەرەوە. ڕەنگە ڕێگریکردن لە ئێران و تورکیا لە یەکگرتنی گەلی هەر چوار پارچەی کوردستان شەڕی سنوور بەزاندنی زیاتر کردبێت و لێکەوتەکانی کاریگەرییان لەسەر کەشوهەوای ناوخۆی هەردوو وڵات هەبووبێت. تا ئەو ڕادەیەی کە ئێران و تورکیا بوونەتە کلیلی شەڕ دروستکردن و قەیرانەکان، گەلی کورد و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەکەی بوونەتە کلیلی چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەکانی ناوچەکە. بۆیە چاوپۆشیکردن لەم ڕۆڵەی کورد و هەوڵدانی بۆ کۆمەڵکوژکردنی، شەڕە ناوچەییەکان لەلایەن خودی ئەو وڵاتانەوە فەروانتر دەکات. بۆیە تاکە ڕێگەی دەربازبوون ئەوەیە کە بوون و کولتوور و سیاسەتی کورد قبوڵ بکەین و دیموکراسی و ئازادی بە مێحوەری گەلەکەمان پێشبخەین. ئەگەرنا هەر ڕێگایەکی تر بە قەیران کۆتایی دێت. تاکە ڕێگای ئازادی، یەکگرتوویی گەلان، ئازادیی قسەکردن و ژیانی ئازادە، کە ڕۆحی لە  "نەتەوەی دیموکراتیک" و جەستەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری دەبینێتەوە. ئەمە پێشنیاری گەلان، ژن و چینە چەوساوەکانە، کە لە سەردەمی مۆدێرندا بەزەحمەت خۆیان دەخەنە دەست چەوساندنەوەی ڕەگەزی و ئایینی و بۆ بژێوی ژیانیان دەستەبەر بکەن.