کاراداغ: دەسەڵات دەیەوێت پرسی کورد بە شەڕ سەرکوت بکات
عزەت کاراداغ ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت بە ڕێگەی شەڕەوە پرسی کورد سەرکوت بکەن و وتی ئەمە چارەسەر نییە.
عزەت کاراداغ ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە ڕایگەیاند، حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت بە ڕێگەی شەڕەوە پرسی کورد سەرکوت بکەن و وتی ئەمە چارەسەر نییە.
عزەت کاراداغ ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ڕایگەیاند، دەسەڵات بە چەواشەکردنی ڕاستیەکان دەیەوێت کۆمەڵگە لە پرسی کورددا بێدەنگ بکات و هەوڵدەدات تاکە ڕێگە بە شەڕ نیشان بدات. قەرەداغ وتی، کە هێرشەکانی سەر باکوورر و ڕۆژهەڵاتی سوریاش دەرئەنجامی ئەم بیرکردنەویە.
عزەت کاراداغ ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی دەبەپە سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا قسەی لە گەڵ ئاژانسی فورات کرد و وتی:"تورکیا سیاسەتی ئەمنی بەڕێوەدەبات، چونکە پرسی کورد لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر ناکات، دەیەوێت هێندەی تر گوڕ بە شەڕەکە بدات.
کاراداغ ڕایدەگەیەنێ،"ئەگەر گوێیان لە بانگەوازی سیاسەتمەدارە دیموکراتیکەکان، ئەوکات شەڕ ڕووی نەدەدا، ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور ئەنجام نەدەدرا، خەڵکیش نەدەکوژران، تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی پرۆسەی دانوستانەوەیە لەگەڵ مۆخاتەبەکان، تەنها یەک ڕێباز بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورددا هەیە، ئەویش شەڕ و بۆردومان و ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور و کوشتن و تیرۆر هەڵبگیردرێت، ئەمە تەنیا ڕێگا چارەیە".
هەروەها دەسەڵات چەواشەکاری کۆمەڵگا دەکات
کاراداغ ڕایگەیاند، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت بە سەپاندنی شەڕ لەسەر زەمینەی خۆی سەرکوت و بێدەنگ بکات و وتی:"ئەم ڕێکارە قەد چارەسەری نییە، ئەم ڕێگایە چەندین جار تاقی کراوەتەوە. هەموو جارێک جگە لە مردن و کوشتن". داهات و سامانی گشتی لە شەڕدا خەرج دەکرێت و هیچ ئەنجامێکی نەبووە، هێرشەکان بۆ سەر کورد لە بەشەکانی تر دەرئەنجامی هەمان سیاسەتە، دەسەڵات پرۆسەی شەڕ وەک تاکە ڕێگا بەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا دەسەپێنێت و 'ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوورەکان'' ئەنجام دەدات. بەڵام ئێمە لەشوێنی ئەوەدا پرۆسەی دانوستانی دیموکراسی پێشکەش دەکەین.
سوودی سیاسی لە کوشتنەکان وەردەگرن
حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە شەڕ بۆ ئەوە دەکات کە پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر نەکرێت. بە پرۆسەی شەڕ مرۆڤەکان دەکوژرێن و دەمرن. دوای ئەو شەڕەی کە ١٢ سەرباز تێیدا کوژران، جارێکی دیکە دەستی بە 'ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور' کرد و بە وتنی 'سەیرکەن من تەواوم کردن، من سەرکەوتم' پێش هەڵبژاردنە هەرێمییەکان ڕۆژەڤی گەل دەکاتە بابەتی نەتەوەپەرەستی. دەیەوێت بە سیاسەتی کوشتن و شەڕ سوود بەدەستبهێنێت و لە پرۆسەی هەڵبژاردندا سەربکەوێت. ئێمە ئەم ڕێگایە بە مەترسیدار دەزانین، دەمانەوێت سەرەتا پرۆسەی دانوستان دەستپێبکەین، گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگررین و گفتوگۆکان دەست پێبکەین. ئێمە ئەمە بە تاکە ڕێگە بۆ کۆتاییهێنان بە کوشتن، مردن و شەڕ دەبینین".