قەرەیلان: هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شکستی 'پلانی لەناوبردن'ی دەرخست

فەرماندەی بڕیارگەی نەپەگە موراد قەرەیلان وتی، هەڵمەتی شۆڕشگێڕی کە بە چالاکی ئەنقەرە دەستیپێکرد و بە چالاکی شاخی ئامێدی گەیشتە ئاستێکی بەرز، شکستی پلانی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی نیشاندا کە بە 'پلانی لەناوبردن' ناسراوە.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) موراد قەرەیلان ئەوەی خستەڕوو کە هەڵمەتی گەریلا لە دژی سوپای تورک، رووخان و تێکشکانی 'پلانی لەناوبردن' دەردەخات کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە پشتیان بەو پلانە بەستبوو.

قەرەیلان وەڵامی پرسیارەکانی داینەوە. چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە؛

لەماوەی رابردوودا ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان زیاتر بوون. لە زۆر ئەیالەت چالاکی ئەنجام دەدرێن. لەم دواییەشدا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلوک ئەنجامدرا. سەبارەت بەو بەرخودانەی گەریلا چی دەڵێن؟

بەر لەوەی وەڵامی پرسیارەکە بدەمەوە، ئێمە لە ساڵیادی بەرخودانی سەردەم- عەفرینداین. لە کەسایەتی هاوڕێ کارکەر و ئاڤێستا خابوردا هەمو شەهیدانی قارەمانی ئەو بەرخودانە مێژووییە بە بیردێنمەوە، لە بەردەم یادی شەهیدانی عەفریندا بە رێزەوە بەژنی خۆم دەچەمێنمەوە. هەروەها شۆڕشگێڕی هێژا و بەنرخ زەلال زاگرۆس بەڕێزەوە یاد دەکەمەوە کە لە کەرکوک لە ئەنجامی هێرشێکی نامەردانەدا شەهید بوو. خوێنی بەفیڕۆ ناچێت و تۆڵەی دەکرێتەوە. لە کەسایەتی فەرماندەی گۆڕەپانی بۆتان هاوڕێ لەیلا سورخوێن ئامەددا هەموو شەهیدانی مانگی کانونی دووەم بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنمەوە، لە بەردەم یادی شەهیدانی مانگی کانونی دووەم و شەهیدانی شۆڕش بە رێزەوە بەژنی خۆم دادەنەوێنم. بەڵێنی هاوڕێیەتی کە ئێمە بەوانمان داوە دووبارە دەکەمەوە. تۆڵەی ئەوان دەکەینەوە و پێداگر و رژدین لە سەر ئەوەی ئامانجە پیرۆزەکانیان بەدی بهێنین.

بابێمە سەر پرسیارەکەتان؛ شەڕ و چالاکییەکانی ئەم ماوەیە، بەهۆی ئەو گۆشەگیرییە رەهایەوەیە کە رژێمی ئاکەپە-مەهەپە ٩ ساڵە لە سەر رێبەرمان دەیسەپێنن، لەبەر کردەوەکانی قڕکردن-گوشار بۆ سەر گەلەکەمان و سیاسەتی دیموکراتیکە، لە بەر هێرشی پاکتاوکاری و سڕینەوەیە بەرامبەر بە بزوتنەوەکەمان، کە ویستیان لە رێگەی ئەو هێرشانەوە گەلەکەمان سەرکوت بکەن و بزوتنەوەکەمان بە تەواوەتی لەناو ببەن. بە پشتیوانی هێزە دەرەکیەکان و هێزە هاوکار و داردەستە کوردەکان، قورساییان خستە سەر هەواڵگری و تەکنەلۆژیا و بەم جۆرە ویستیان ئێمە لەناو ببەن. بۆ ئەوەش هەموو سامانی تورکیا، دۆخی جیۆپۆلیتیک و هەموو شتێکیان پێشکەش کرد و هەوڵیاندا لە دەرەوە پشتیوانی وەربگرن؛ ئابوری تورکیا لە ئاستێکی گرنگدا بۆ ئەم شەڕە تەرخان کراوە و ویستیان ئەنجام بەدەستبهێنن. بەڵام سەرباری هەموو ئەو هەوڵ و هێرشە بەرفراوان و هەمەلایەنەش نەیانتوانی سەربکەون. ئەو چالاکیانەی دەکرێن ئاماژەن بۆ ئەو راستیانە. لە بنەڕەتدا ئەو قۆناغە لە رێگەی چالاکی گیانبازی ١ی تشرینی یەکەم لە ئەنقەرە دەستیپێکرد و بە چالاکی ٢٠ و ٢٧ی تشرینی دووەم، چالاکیەکانی ٢٢ و ٢٣ی کانونی یەکەم و لەم دوواییەشدا بە چالاکیەکانی ١٠ و ١٢ و کانونی دووەم گەیشتە ئاستێکی بەرز. لەم ماوەدا هەڵمەتی گرنگی چالاکیەکان ئەنجامدران، لەم ماوەیەدا زۆر چالاکی گەورە و بچوک ئەنجامدران. ئەوەش هەڵمەتێکی گەریلایە لە دژی سیاسەتی قڕکردن و گۆشەگیری، بەرپەرچدانەوەیەکە. لەم دواییەدا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلوک لە شاخی ئامێدی، چالاکیەکی بەو جۆرەیە کە ئاستی سەرکەوتنی بەرزە. یۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیە کە بە هەموو جۆرێک شایەنی پیاهەڵدان و پەسندان. لە ساڵی ٢٠١١ لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری شەهید چیچەک کچی لە چەلێ تائێستا، سەرکەوتووترین چالاکییە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا وەزیری ئەو کاتی شەڕی دەوڵەتی تورک وتی، ئەوان 'پەنجە قوفڵ'یان تەواو کردووە و سەرکەوتنی راگەیاند. لەگەڵ راگەیاندنی ئەو سەرکەوتنە لە هەمان گۆڕەپان چالاکی گەریلا ئەنجامدرا. ئایا ئەمە بە چ واتایەکە؟

پایزی ٢٠١٦ کاتێک دەوڵەتی تور بە هاوکاری گلادیۆی ناتۆ بووە خاوەنی دەرفەتی بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای فرۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، ئەو کاتەش وەزیری ناوخۆ وتبووی، لە نیسانی ٢٠١٧ بەدواوە کەس ناوی پەکەکەی بە زماندا نایەت. ئەوان زۆر پشتیان بە پشتیوانی دەرەکی و ئەو تەکنەلۆژیایە بەست. پێیانوابوو کە دەتوانن بەو تەکنەلۆژیا و هەواڵگرییە پرسی کورد کۆتایی پێبهێنن، کە پرسێکی کۆمەڵایەتیە.

دواتریش لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ لەگەڵ عێراق و پەدەکە دیداریان کرد، لە سەر بنەمای وەرگرتنی پشتیوانی لەوان لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢١دا لە گارە دەستیان بە هێرشکرد و لە ماوەی ٢-٣ مانگدا پلانیان هەبوو هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تەواوەتی لەناوببەن. بەڵام لێکدانەوەکانیان یەکی نەگرتەوە. لەو شەڕەدا پلانیان ئەوەبوو کە لە سێ مانگدا سەردەکەون، بەڵام سێ ساڵە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا گەیشتوونە بنبەست و چەقیون. ئەوەش روون و بەرچاوە؛ هەموو رەهەندەکانی ئەو شەڕە لە گەل و رای گشتیی تورکیا دەشارنەوە.

راستە لە پاییزی ٢٠٢٣دا خولوسی ئاکار رایگەیاند، کە ئۆپراسیۆنەکە نزیکە لە کۆتایی و سەرکەوتنی خۆی راگەیاند. ئەوەش شەرمێکی گەورە بوو لەبەردەم راستیدا. لەبەر ئەوەی هیچ سەرکەوتنێک لە ئارادا نەبوو.

ئێستا هەڵمەتی شۆڕشگێریی کە بە چالاکی ئەنقەرە دەستیپێکرد و لەەم دواییەدا بە چالاکی شاخی ئامێدی گەیشتە ئاستێکی بەرز، لە بنەڕەتدا هەموو درۆکانی ئەوانی لەبارەی شەڕەوە بۆ گەلانی تورکیا و رای گشتیی جیهان ئاشکرا کرد. بەرخودانی گەورەی نۆ ساڵی رابردوو لە دژی قڕکردن لە کوردستان، راستی سێ ساڵی رابردوو لە رێگەی ئەو چالاکیانەوە نیشاندرا. ئەو چالاکیە دەرخەری شکستی 'پلانی لەناوبردن'ە کە حکومەتی فاشیستی ئاکەپە- مەهەپە هیوای زۆریان لە سەر هەڵچنیبوو، کە پڕۆژەیەکی جینۆسایدبوو. بەرخودانی مێژوویی نۆ ساڵە لە زیندانەکان، شەقامەکان و چیا، هەروەها قۆناغی ئەم دواییەی چالاکیەکان ئەو راستیە دەخەنەڕوو. واتە گەلی کورد لە دژی ئەو سیاسەتی قڕکردنەی بەسەریدا دەسەپندرێت، لە هەموو بوارێکدا و لە هەموو گۆڕەپانێکدا، کە لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بە گیانبازی گەورە خۆڕاگری دەکات، دەریدەخات کە ئەمرۆ ئیرادەیەک، لە بەرامبەر هێرشە قڕکاری- فاشیستیەکان هەرگیز هەنگاو بۆ دواوە نانێت. ئەم قۆناغەی چالاکیەکانی هەڵمەتەکە ئەوەی بە روونی نیشاندا.

چۆن ئەم ئاستەی گەریلا هەڵدەسەنگێنن؟ لە رووی سەربازی و سیاسیەوە هەڵگری چ پەیامێکە؟

ئەو چالاکیانە لە رووی سەربازییەوە دەریدەخات کە وەک هەپەگە تێز و دۆکتۆرینی شەڕی ئێمە دەسەلمێنێت و پشتراستی دەکاتەوە، ئاستی سەرکەوتن نیشان دەدات. لایەنی هەرە گرنگی ستراتیژی شەڕ ئەوەیە کە بە کەمترین زیانی گیانی ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنێت. بەتایبەتی لە سێ ساڵی رابردوودا تاکتیکەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گیانی فیدایی ئاپۆییەوە راستی دەخاتە بەرچاو. واتە رێبازی؛ بە کەمترین زیانی گیانیەوە بەدەستهێنانی ئەنجامی گەورە، بە کردەوە ئەمە دەبینرێت. هەربۆیە لێدوان و راگەیەندراوی دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زیانە گیانیەکانی ئێمە هەمووی هەڵبەستراو و بێبنەمان؛ درۆن بۆ خەڵەتاندن و چەواشەکردنی رای گشتی. ئێمە مامەڵەی تاکتیکی بەو جۆرە دەکەین کە بە کەمترین زیانی گیانیەوە ئەنجامی گەورە بەدەستبهێنین و ئەنجامەکانیش بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەین. جگە لەوە هیچ زیانێکی گیانی دیکەمان بەرنەکەوتووە. بە کورتی پێرفۆرمانس و ئەدایەکی گرنگی سەربازی بەدەستهێنراوە.

لە رووی سیاسیشەوە گرنگترین پەیامی ئەو بەرخودانە، پێرفۆرمانسی سەربازی و ئایدۆلۆژیایی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانە لە سەر هێڵی پەکەکە. نیشاندرا کە هێزێکی خاوەن بڕیارداری پتەو، هەڵوێستی سەربازی و ئایدۆلۆژی نابەزێت و شکستناهێنێت. پەیامێکی لەم جۆرە بە کۆلۆنیالیزمی قڕکەر دراوە، ئێوە چەندەش پشتیوانی دەرەوە و دەرفەتە تەکنەلۆژیاییەکانیشتان هەبێت، بە کۆمەڵکوژی و کوشتن ناتوانن بگەنە ئەنجام'. ئەو پەیامە بریتیە لەوەی گەلی کورد کۆنترین گەلی هەرێمەکەیە و رەگی خۆی لە قووڵایی مێژوودا داکوتاوە، لە رێگەی توندوتیژیەوە هەڵناتەکێندرێت و لەناو ناجێت. ئەمە راستیەکە و پێویستە ئەو راستیە قەبوڵ بکەن. ئێوە ناتوانن نکۆڵی لە بوونی کۆنترین گەلی ئەم خاکە بکەن و بە نەبوو دایبنێن. ئەو بەرخودان و چالاکیەی ئەنجامدراوە جارێکی دیکە ئەوەی خستەبەرچاو.

بە بڕوای ئێوە لایەنی بەرامبەر بە دروستی لەو پەیامە تێگەیشتووە و بە گوێرەی ئەو گۆڕانکارییە سیاسەت دەکات؟

ئەگەری ئەوەی لایەنی دژبەر ئەو پەیامەی بە شێوەی راست و دروست درک پێکردبێت، لەم کاتەدا زۆر لاوازە. لە راستیدا پەیامەکەی وەرگرتووە، بەڵام پێداگری دەکەن؛ خۆی لە راگەیەندراوەکانیشیاندا ئەوەیان نیشانداوە. ئاکەپە شوێن مەهەپەی نەژادپەرست و هەندێک ئەرگەنەکۆنی فاشیست نەژادپەرست کەوتووە و بە شەڕ لە دژی گەلی کورد بووەتە ستەمکارترین حکومەت لە کۆنەوە تائێستا. لە هەمان کاتدا هەبوون و سامانی تورکیای بۆ ئەو شەڕە تەخان کردووە و کۆمەڵگای تورکیای برسی کردووە. ئەگەر پێداگری بکات و بەردەوام بێت، ئەو کاتە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەبنە گۆڕی ئەو مێشکە فاشیستە. ئەمە مسۆگەرە. بانگەشە و خواستێکی ئاسایی و سوک نییە. لە بەرامبەر ستراتیژی شەڕی ئێمە، مێسکێکی بەرتەسک کە تەنیا لە رشتنی خوێن تێدەگات، لە کوشتن تێدەگات و پێیوایە دەتوانێت ئیرادەی گەلان لەناوببات، بە دڵنیاییەوە شکست دەهێنێت. راستی گەلە خۆڕاگرەکەمان، پشتیوانی دایکانمان، ژنانی ئازادیخوازمان، گەنجانمان و نەریتی سۆسیالیستی چەپی تورکیا لەناو ئەم بەرخودانەدا لەبەرچاوە و ئاشکرایە، کەس ناتوانێت نکۆڵی لێبکات. راستیەکی کۆمەڵایەتیە کە گیانبازانی وەک رۆژهات و ئەرداڵ هەڵقوڵاوی ئەوەن، کە ئەو کاتەی پێویست بکات گیانی خۆیان دەبەخشن، لە رێگەی توندوتیژییەوە لەناونابرێت.

دەوڵەتی تورک و میدیای شەڕی تایبەتیش لەلایەکی دیکەوە پرۆپاگەندە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کۆتاییان بە بزوتنەوەکەتان هێناوە..

بەڵێ؛ لەبەرامبەر دەرفەت و توانای تەکنەلۆژیایی کە بە پشتیوانی گلادیۆی ناتۆ پێیان دراوە و توانا و دەرفەتی هەواڵگری، هێزەکانمان هەندێک دژواریان هاتەڕێ. لە باکوری کوردستان بە تایبەتی لە قۆناغی ٢٠١٧-٢٠١٨ لە بەرامبەر هێرشەکان لە سەر بنەمای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ویستمان بە خێرایی رێگە و رێبازەکانمان بگۆرین. بەڵام لە رووی تایبەتمەندی مرۆڤ و کۆمەڵگای کورد و کەموکوڕییەکان لە بواری جێبەجێکردنی گۆڕانکاری، تێگەیشتین کە گۆڕانکارییەکی ریشەیی و بنچینەیی لەماوەیەکی زوودا بە ئەنجام ناگات. لەبەر ئەوە گەیشتینە ئەو ئەنجامە کە دەبێت لە رێباز و جوڵەدا هەندێک گۆڕانکاری بنچینەیی خێرا ئەنجام بدەین.

بۆ نمونە لە ساڵی ٢٠١٨ بەدواوە ئەوەمان بۆ خۆمان کردە تاکتیک کە هێزەکانمان لە باکووری کوردستان کەمتر بکەینەوە، زیادی نەکەین، زۆر هێز رەوانەی باکووری کوردستان نەکەین و ئێمە ئەو رێبازەمان گرتەبەر. لەناو سیستمی کۆلۆنیالیستدا هەندێک کەس کە بەدوای رانت و بازرگانیەوە بوون هەوڵیاندا سوود لەوە وەربگرن؛ هەوڵیاندا ئەوە وەک سەرکەوتنی خۆیان نیشان بدەن. ئەمە بابەتێکی جیاوازە، ئەمە دەرخەری بێ ئاستی ئەوانە. تیۆریزانی گەورەی شەڕی ئەڵمانی ژەنەڕاڵ کلاوسویتس شەڕ بە بازرگانی دەچوێنێت و دەڵێت، لە شەڕیشدا دەبێت سود و زیان لێکبدرێتەوە و بە گوێرەی ئەوە هەنگاو بنرێت. ئەو بابەتە لە نوسینەکانی نێوان مارکس و ئەنگڵسیشدا هاتووە. واتە شەڕیش دۆخێکی بەو جۆرەیە کە دەبێت بە گوێرەی قازانج و زیان پلانی بۆ دابنرێت. هەربۆیە بینیمان کە تا رێبازی جموجۆڵی خۆمان نەگۆڕین، زیانە گیانیەکانیشمان زیاد دەبن، لەبەر ئەوەش بە بنەمامان گرت، کە زۆر هێز رەوانەی باکووری کوردستان نەکەین. بەڵام ئەوان ئەوەیان بۆخۆیان وەک سەرکەوتن هەڵسەنگاند و ویستیان کۆمەڵگا و دەوروبەرەکەیان بخەڵەتێنن. هێشتاش لەسەر ئەو هەڵەیە بەردەوامن. کاتێک رۆژی خۆی هات هەمووان دەبینن کە راستیەکە بەو جۆرە نییە.

ئاشکرایە کە پەکەکە لە گۆڕەپانی شەڕەدا باشتر نیشانی دەدات کە تێکۆشان لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ لاواز نەبووە، بەڵکوو قووڵتر و بەهێزتر بووە. هەربۆیە دەبێت کەس بە چیڕۆکە درۆکان نەخەڵەتێت. ئێمە گەلێکین، هەرگیز و لە هیچ شوێنێک لەناوناچین، ناتوانن لەناومان ببەن. کەس ناتوانێت لەوەدا سەرکەوتوو بێت. دەبێت بەم جۆرە لە چالاکییەکانی ئەم دواییەی گەریلا تێبگەن. ئەوانەی دەیانەوێت بیبینن، ئەمرۆ دەتوانن بیبینن کە گەریلا ئیرادەیەکی پۆڵایینە، بە هونەری بەرزی واتاداریی دەتوانێت بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بوەستێتەوە و ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت. ئەوانەشی کە نایانەوێت ئێستا بیبینن، سبەی رۆژ ناچار دەبن بیبینن.

گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەیەکی توند بەردەوامە. زۆر لایەن دەڵێن گۆشەگیری سیاسەتێکە کە بە ناو تەواوی کۆمەڵگادا بڵاوبووەتەوە. لە دژی ئەوە لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی لە پێناو ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان کەمپینێکی لە فراوانبووندایە. ئێوە سیاسەتی گۆشەگیری و بەرخودان لە دژی ئەوە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

  ئەم شەڕەی قڕکردن لە بنەڕەتدا لە ئیمراڵیەوە سەرچاوەی گرتووە. واتە لە ئیمراڵی هەم یاساکانی خۆیان و هەمیش یاسا نێونتەوەییەکان بە ئاشکرایی پێشێل دەکەن و سیستمێکی ئەشکەنجەی دەرونی و گۆشەگیری سازکراوە، کە لە جیهاندا هاوشێوەی نییە. لەم کاتەدا کە دەرفەتەکانی راگەیاندن بەو رادەیە زیاد بوون، ئەشکەنجەی دەرونی و گۆشەگیریی رەها لە ئیمڕاڵی بنەمای ئەو سیاسەتە قڕکارییەیە. ویستیان بەو کردەوەیە هیواکانی گەلی کورد تێکبشکێنن، رێبەر ئاپۆ لەبیر ببەنەوە، لە کۆمەڵگا و جیهان دایببڕێنن، گوشارێکی قورس بخەنە سەر گەل، بە رێبازی شەڕی کۆمەڵکوژی هێرش بکەنە سەر گەریلا و وابکەن کە رێبەر ئاپۆ هەنگاو بۆ دواوە بنێت. بەم جۆرە ویستیان کە بگەنە ئەنجام. بەڵام لە بەرامبەر گۆشەگیری رەها رێبەر ئاپۆ بە پشوودرێژی و خۆڕاگری گەورەوە هەڵوێستی نیشاندا، بە هەڵوێست و بەرخودانی خۆی لەگەڵ هاوڕێیانی سیستمی قڕکارییان بە تەواوەتی بێ ئەنجام کرد.

ئەوان ویستیان لە رگەی گۆشەگیریەوە ربەر ئاپۆ داببڕێنن. ویستیان لە کۆمەڵگا و جیهانی داببڕێنن. هێزی رێبەر ئاپۆ دیوارەکانی ئیمراڵی سەروژێر کرد و نەک هەر لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکوو لە تەواوی جیهانی کاریگەری دانا. ئەمرۆ رێبەر ئاپۆ تەنیا وەک رێبەری گەلی کوردستان دانانرێت، لە هەمان کاتدا وەک رێبەری گەلی عەرەب، گەلی ئاشوری-سوریانی، گەلانی بندەست دادەنرێت. لەسەر ئاستی نێونەتەوەییشدا بووەتە رێبەری مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری. ئەم راستیە زیاتر لە هەموو کات لەم ماوەدا بەرجستە بووەتەوە. ئەوەتا بینیمان؛ کەمپین بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد لە ٧٤ ناوەندی جیاجیای جیهان بە شێوەی هاوکات لەلایەن دۆستانی بیانی و هاوڕێیانی رێبەر ئاپۆوە دەستیپێکرا. هەندێک ناوەندی دیکەی لێزیادبوون و گەیشتە نزیکەی ١٠٠ ناوەند، لەلایەن کەسایەت و رێکخراوە دۆستە ئینترناسیۆناڵیستەکانەوە راگەیەندرا. ئەوەش بەڵگەی روونە لەسەر ئەوەی رێبەرمان سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاندووە و بووەتە رێبەرێکی نێونەتەوەیی. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پاڕادایمەکەی، رێبەر ئاپۆ ئەمرۆ لە جیهاندا بووەتە سەرکردە و فەیلەسوفێکی سەردەم. گۆشەگیری قڕکاری ناتوانێت بەر بەو بگرێت. ئیتر ئەمە راستیەکە.

ئەو سیاسەتەی لە ئیمراڵی بەڕێوەدەبرێت و ناوەکەی سیاسەتی گۆشەگیرییە، چوارچێوەی رژێمێکی فاشیستی لە تورکیا کە هەموو بەها دیموکراتیکەکانی پێشێلکردووە. تا گۆشەگیری هەڵنەگیرت ئەستەمە دیموکراسی لە تورکیا بچەسپێندرێت. نەک هەر ئێمە، هەروەها زۆر روناکبیر، هونەرمەند، نوسەر، واتە هەموو ئەوانەی راستی دەبینن، دەڵێن کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی نەک هەر لە دژی رێبەر ئاپۆ، لە هەمان کاتدا گۆشەگیرییە لە سەر گەلەکەمان، لە دژی دیموکراسی تورکیا. لەو چوارچێوەدا ٥٦٤ روناکبیر و هونەرمەند راگەیەندراوکیان بڵاوکردەوە. بەو بۆنەوە بە رێزەوە سڵاو لە سەرجەم ئەو روناکبیر، دیموکراسیخواز، نوسەر و هونەرمەندانە دەکەم کە راگەیەندراوەکەیان واژۆکردبوو.

بە کورتی ئەو کردەوە نامرۆڤانەیەی رژێمی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر رێبەر ئاپۆ پەیڕەویان دەکات، سیاسەتی پێشێلکردنی یاساکان ئەمڕۆ بێ ئەنجام بوون، بێ واتا بوون. ئەوەش بە چالاکی پراتیکی، بە ئامارەکان بە روونی دیارە و دەبینرێت.

دەوڵەتی تورک لەماوەی رابردوودا بە تایبەتی لە دژی گەلی کورد گوشار، هێرشی قڕکردنی سیاسی و شکاندنی ئیرادەی زیاتر کردووە. لە بەرامبەر ئەوەدا گەلی کورد لەناو هەوڵێکی گەورەدایە. ئایا دەوڵەتی تورک لە رێگەی ئەو هێرشانەوە دەتوانێت بگاتە ئەنجام؟

لەم کاتەدا گۆڕەپانێکی دیکە کە رژێمی فاشیست- قڕکەر هێرشی دەکاتە سەر و دەیەوێ بگاتە ئەنجام، گەلە. دەیەوێت تێکۆشانی دیموکراسی و نیشتمانپەروەری گەلی کوردستان پاکتاو بکات و لەناوی ببات. بەو ئامانجەوە بەچەندین شێواز گوشار دەکات، کۆمەڵکوژی دەکات، هەڕەشە دەکات و ئەشکەنجە بەکاردەهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا ویستیان وێڕای سیاسەتی دیموکراتیکی کورد هێزە چەپگر-سۆسیالیست-دیموکراسیخوازەکانی تورکیاش پاکتاو بکەن. بۆیەش هاوسەرۆک، پەرلەمانتاران، هاوسەرۆکانی شارەوانیی بێتاوانیان زیندانی کرد. زۆربەیان تائێستاش بەدیلگیراون. سیاسەتێکیان بەناوی قەیووم خستەپێشەوە و لە دژی ئیرادەی گەلی کورد سیاسەتی کودەتایان پەیڕەو کرد. بەڵام وەک ئەو دۆسیەی بەناو "دۆسیەی کۆبانێ"دا بینرا، هەموو ئەوانە نەیانتوانی پاشەکشێ بە هیچ کەسێک بکەن. بە پێچەوانەی ئەو سیاسەتەوە کورد، ژنانی کور، دایکانی کورد، گەنجانی کورد لە دژی هەموو جۆرە ستەمێک دەستیان بە بەرخودانی گەورە کرد. گەلەکەمان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە بەرامبەر ئەو گوشارانەدا بە سەربەزی وەستاونەتەوە. هەربۆیە ئاشکرایە کە ئەنجامیان بەدەستنەهێناوە. بەو جۆرەی لێهاتووە کە ئەوانەی ئەو ستەمە دەکەن کەوتوونەتە دۆخێکی لەو چەشنە کە ئێستا چاویان لەدەستی پشتیوانی گەلی کورد و دامەزراوە خۆڕاگرەکانیەتی.

ئەگەر هەموو ئەو هەڵسەنگاندنانە بە کورتی کۆبکەمەوە، بە هەڵوێستی واتاداری مێژوویی رێبەر ئاپۆ، بە بەرخودانی گیانبازی گەریلاکانی کوردستان و بزوتنەوەکەمان، بە هەڵوێستی سەربەرزانەی دامەزراوە دیموکراتیکەکانی گەلەکەمان لە بەرامبەر هەموو جۆرە ستەمێک، بە هەڵمەتی ئەم دواییەی بە چالاکیەکەی ئەنقەرە دەستیپێکرد، لەناوچوون و شکستی سیاسەتی قڕکردن خرایەڕوو. ئەستەمە ئەو سیاسەتی قڕکردنە لە کوردستان سەربکەوێت. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا. هەموو شتێکی خۆی نیشاندا، بەڵام راستی ئیرادە لە بەرامبەر ئەوەدا خۆڕاگری دەکات لە بەرچاوە. تاکە یەک رێگە هەیە؛ ئەوەش دەستهەڵگرتنە لەم سیاسەتی قڕکردنە. ئاشکرایە کە ناتوانن لەو رێگەوە بگەنە ئەنجام.

سەرباری ئەوەی ئایدۆلۆژیا و داواکاری ئێوە دیارن، لە مشتومڕەکانی راگەیاندنی شەڕی تایبەتدا بەردەوام دەوترێت کە ئێوە دەتانەوێت دەوڵەتێک دروست بکەن و ئەوانیش شکستیان بەوە هێناوە. ئاخۆ بۆچی پرۆپاگەندەیەکی بەو جۆرە دەکرێت؟ لەو بابەتەدا دەتانەوێت چی بڵێن؟

 ئێمە بزوتنەوەیەکی خاوەن ئایدۆلۆژی و فەلسەفەیەکی بەو جۆرەین، کە نەک دامەزراندنی دەوڵەتی خستووەتەلایەک، بەڵکوو دەیەوێت سەرجەم سیستمی دەوڵەتەکانی ئێستا لەناوببات. تا سیستمی نەتەوە-دەوڵەت هەبن، هەرگیز سیستمێکی دابەشکردنی یەکسان و ئازاد دەستەبەر نابێت. سەرباری ئەوەش دەڵێن ' ئێمە دەوڵەت دادەمەزرێنین'، 'تورکیا کێشەی مانەوە و یەکپارچەیی هەیە' بەم جۆرە وزەی تورکیا بە تەواوەتی لە شەڕ دژی بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان بەکاردەهێنێت. ئەم رژێمە دەیەوێت کوردان بێ ئیرادە بکات، قڕیان بکات و لە سەر سنوورەکانی میساقی-میللی باڵادەست بێت. ئەو سنوورانەی میساقی میلی سنوری هاوبەشی تورک و کورد بوون. ئێستا ئەو مێشکە فاشیستە بە پاکتاوکردنی کوردان دەیەوێت بە بێ کوردان خۆی لە میساقی میللی بکاتە خاوەن. دەیەوێت بەم جۆرە گەورە ببێت. گەورەبوونێکی بەو جۆرە ناکرێت. ئەگەر لە مێژوو بڕوانین و وانەی لێوە فێربین، ئەو کاتە دەردەکەوێت ئەستەمە بەو جۆرە گەورە بێت. کاتێک مرۆڤ ئاوڕ لە مێژوو دەداتەوە، دەوڵەتە تورکەکان لە سەلجوقیەکانەوە تا ئێستا بە پشتیوانی کوردەکان لە ناوچەکە بوونە هێز. هەروەها نیشتەجێبوونیان لە ئانادۆڵ بە پشتیوانی کوردەکان بووە. ساڵیادی شەڕی ١٠٧١ی مەلازگرد پیرۆز دەکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە پیرۆزی دەکەن. لەوێدا نکۆڵی لە رۆڵی کوردان دەکەن و ئاماژەی پێناکەن.

رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی کرد کە لە سەر بنەمای هاوپەیمانی کورد- تورک تورکیا لە هەرێمەکە دەبێتە دیموکراتیک ترین وڵات، گەورە دەبێت و پێشەنگایەتی دەکات. لەو پێناوەشدا زۆر هەوڵیدا، بە بڵاوکردنەوە راگەیەندراو، بە لێدوانەکانی ئەوەی خستەڕوو. ئەگەر ئاکەپە لە گەڵ رێبەر ئاپۆ رێبکەوتایە، ئێستا دۆخی تورکیا بەم جۆرە نەدەبوو. خەڵک لە تورکیا بەم جۆرە لە برسێتیەوە نەدەگلێندران. دەگەیشتە ئاستێکی بەرزی ئارامی و دیموکراسی. بەڵام ئەو مێشکە فاشیستیە گوێی بەوە نەدا. بە پێچەوانەی ئەوەوە، لە لایەکەوە چاوپۆشی لە لێکتێگەیشتنی کۆشکی دۆڵمە باخچە کرد و پێیوابوو کە بە توندوتیژی دەتوانێت ئەنجام بەدەستبهێنێت. ئەم نۆ ساڵەی بەسەر ئەوەدا تێپەڕبوون، دەریخست کە ناتوانن بگەنە ئەنجام.ئەستەمە کە بە توندوتیژی بتوانن بگەنە ئەنجام، ناتوانن ئیرادەی گەلێک لەناو ببەن.

لە کۆنەوە دەوڵەتی تورک ژمارەی کوژراوەکانی خۆی لە شەڕدا، دەشارێتەوە و ئاشکرایان ناکات. زۆر بە کەمی ئاشکرایان دەکات. بێگومان کاتێک کە مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر راگەیەندراوەکانی هەپەگە، بۆی دەردەکەوێت دەوڵەتی تورک ژمارەیەکی زۆر لە زیانە گیانیەکانی خۆی دەشارێتەوە. بۆچی لەم ماوانەی دواییدا دەوڵەتی تورک زیانە گیانیەکانی خۆی ئاشکرا دەکات؟

بەڵێ تائێستا زیانە گیانیەکانی خۆی بە هەستیارییەکی زۆرەوە دەشاردەوە. بەشێک لە زیانەکانی خۆی لە چالاکیەکانی ئەم دواییەدا ئاشکرا کرد. بێگومان چەند هۆکارێک هەیە، دەتوانم ئاماژە بە چەند دانەیەکیان بکەن:

هۆکاری یەکەم؛ لە رێگەی هەڵمەتەکان و لە چالاکیەکانی ئەم دواییەدا ژمارەی یانە گیانیەکانیان زۆرن. کاتێک زۆر دەبن ناچار دەبن چەند دانەیەکیان ئاشکرا بکەن. لەبەر ئەوەی تەرمەکان دەبەنە نەخۆشخانە، دەیانبەنە بەشی توێکاری تەرم، لەوێشەوە دەیانبەن بۆ ناوچەی جیاجیا، رادەستی بنەماڵەکانیان دەکەن. واتە کاتێک زۆر بن، چەند داانەیان بە ناچاری ئاشکرا دەکەن.

هەروەها دەوڵەتی تورک ناتوانێت تەرمی سەربازەکانی لەو چالاکیانە بە توانا و دەرفەتەکانی خۆی وەربگرێتەوە. بە هاوکاری پەدەکە توانیبووی کوژرا و بریندارەکانی لە ئامێدییەوە بباتەوە بۆ تورکیا. لە هەردوو چالاکیەکەی پێشووشدا بەو جۆرەبوو؛ لە چالاکیەکەی ئەم دواییەدا دیسان بە هاوکاری پەدەکە توانیبووی تەرمەکانی خۆی بباتەوە. هەروەها گوندنشینەکانیشیان بەکارهێنا. گوندنشینان بە گۆڕەپانەکەدا بڵاوبوونەوە و تەرمی سەربازەکانیان دۆزیەوە، رادەستی پەدەکەیان کردن و پەدەکەش رادەستی سەربازانی تورکی کردن. واتە دۆخێکی بەو جۆرە هاتە ئاراوە کە نەتوانن بیشارنەوە. لەبەر ئەوە ناچاربوون دانی پێدابنێن.

جیالەوە لە خواکورک لە چالاکیەکەدا کاتێک سەربازێک راپۆرتی دەدایە فەرماندەیەکی خۆی بە تەلەفون وتی، 'لانیکەم شەش کوژرامان هەیە و رەنگە زیاتریش بن'. ئەو پەیوەندیە تەلەفونیە لە سەر ئینتەرنێتیش بڵاوکرایەوە. سەرەتا سێ کوژراوی خۆیان راگەیاند، دواتر کردیانە ٦. لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوەکان شەشیش نەبوو. ئەو سەربازە لە خۆیەوە وتبووی، 'لانیکەم ٦، ئەوەی بینیمان شەش بوو'. ئەمەش لە لە کاتێکدایە لەوێ ٢٧ سەربازیان کوژرابوون و ئەو تەرمانە سێ رۆژ لەوێ مابوونەوە. دوای سێ رۆژ توانیبوویان کوژراو و بریندارەکانیان لەوێ ببەن. کاتێک دۆخەکە بەو جۆرە بێت ناتوانن بیشارنەوە، ناچار دەبن هەندێکیان ئاشکرا بکەن.

لەلایەکەوە ژمارەی زیانە گیانیەکان دەشارنەوە، لەولاوە سەبارەت بە زیانە گیانیەکانی گەریلا هەواڵی درۆ بڵاو دەکەنەوە..

بەڵێ. لە دۆخی ئێستادا رژێم نەک هەر خۆی درۆ لەگەڵ کۆمەڵگای تورک و رای گشتی دەکات، زۆر کەسیشی کردووەتە درۆزن. بە نزیکەیی هەموو راگەیاندنەکان لە تورکیا و سیاسەتمەدارانیان بوونە درۆزن. لەبەر ئەوەی ئەو زانیاریانەی بڵاوی دەکەنەوە راست نین، هەڵەن. هەموانی لەبارەی ئەو هەڵانەوە دەڵێن 'راگەیەندراوی فەرمی دەوڵەتەکەمانە' و لەسەر ئەوە شرۆڤەدەکەن. هەر جارێک کە زیانە گیانیەکان رادەگەیەنن دەچنە سەر مێز و هەواڵ ئامادە دەکەن، بۆ نمونە؛ دوای چالاکیەکەی ١٢ی کانونی دووەم پەیوەست سەبارەت بە فەرماندەی زۆر هێژامان پەیمان (هولیا مەرجان) کە ساڵی ٢٠١٩ شەهیدبوو، هەواڵیان ئامادە کرد. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەواڵی  شەهیدبوونی هەڤاڵ پەیمان لەلایەن ئێمەوە راگەیەندرابوو؛ بزوتنەوەکەمان لەبارەیەوە قسەی کردبوو، راگەیندراوی هەبوو. سەرباری ئەوەش هەواڵیان ئامادەکرد و و وتیان ' لە مەتینا کە سەربازانمان لەوێ مردوون، فەرماندەیەکی ئەوان لەلایەن میتەوە نازانم بە چ ئۆپراسیۆنێک پاکتاوکراوە'. هەموو کەناڵەکانیان ئەوەیان وەک هەواڵی بەپەلە بڵاوکردەوە. نەک هەر بۆ ئەو، بۆ زۆر هەڤاڵی دیکەش ئەوە دووبارە دەکرێتەوە. بە هەواڵی درۆی بەو جۆرە هەوڵ دەدەن پەسنی میت بدەن. بە وتنی ' میت دۆزیەوە و ئۆپراسیۆنی کرد' سیناریۆی درۆ ئامادە دەکەن. ئەوەش لاوازی ئەوان نیشان دەدات. 

ئێمە دوژمنی تورکیە نین

*ئەم ئۆپەراسیۆنانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجامیان دا، بووە هۆی ئەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ناویان لێنابوو پەنجە لە سیستەمی داگیرکاری-کۆمەڵکوژی تورکیادا بخرێتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها باس لە کشانەوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان دەکرێت. لە چاوپێکەوتنێکی پێشوودا وتت: "یان پاشەکشە دەکەن یان هەموویان دەمرن". بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، ڕات چییە لەسەر ئەم باسانە کە ئێستا بەڕێوەدەچن؟

سەرەتا دەبێت بڵێم ئێمە بزووتنەوەیەکین کە لە پای قسەکانماندا وەستاوین، قسەکانمان بەبێ کردار بەجێناهێڵین. من بە شەخسییەت شتێک ناڵێم کە نەتوانین ئەنجامی بدەین، یان ئامانجمان نییە بیکەین و تەنها لەبەر پڕوپاگەندەیە بیکەین. ئەو قسانەی باسم کرد بۆ ئەو سەربازانەی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٢ هاتبوونە شاخی ئامێدیە. دواتر سوپای تورکیا لەوێ پاشەکشەی کرد واتە لە شاخی ئامیدی ڕۆیشت، بەڵام لە ئەیلولی ٢٠٢٤ هاتەوە و ئەمجارەیان ویستی بمێنێتەوە. هەر بۆیە گەریلا هێرشەکانیان لەسەر ئەو ناوچەیە چڕ کردووەتەوە. بەڵام ئێمە بە شێوەیەکی سەرەکی وەک ئاگادارکردنەوەیەک وتمان نەک وەک هەڕەشەیەک. ئامانجمان کوشتنی سەربازی زیاتر نییە، بەڵکوو ڕاگرتنی خوێنڕشتنە. بە دڵنیاییەوە ئێمە بەرپرسیار نین لەم مردنانە. ئەوانەی بەرپرسن ئەوانەن بڕیاری بەردەوامی شەڕیان داوە تا ئامیدیه بێن و دەیانەوێت داگیرکاری هەمیشەیی لەوێ دابمەزرێنن. هەروەک هەڤاڵ عەباس وتی بەرپرسە سەرەکییەکان تەیب ئەردۆغان و باغچەلین.

هەروەها ستراتیژی هەڵە لە پراکتیکدا جێبەجێ دەکرێت و هەڵوێست هەیە کە لەسەر بنەمای قوربانی کردنی سەربازەکان دامەزراوە. بە واتایەکی تر، کردەوەی پراکتیکی وەک "تۆ بەکرێگیراویت، دەبێت بمری ئەگەر پێویست بوو" بەو بۆنەوە مەترسی هەڵدەگرێت. ڕەنگە لە ژینگەیەکی وادا وەک ئەوەی لە ڕۆژنامەکانی تورکیادا باس دەکرێت، ئەو ئەگەرەیان کەم نەبێت. ئاستێکی دیاریکراوی چەک لە بەردەستە، بەڵام ئەوەی کە شێوازەکانی ئاڕاستەکردنیان بۆ ناوچە مەترسیدارەکان و مەترسی قوربانی بوونی ژیانی سەربازەکانیانە و جێگەی مشتومڕە. زۆر جار بە کردەوە بینیومانە کە هەندێک لە فەرماندەکان دەیان سەرباز دەکەنە قوربانی بۆ شکۆمەندی شەخسی خۆیان.

پێویستە ڕای گشتیی و گەلی بەڕێزی تورکیە ئەوە بزانن کە؛ ئێمە بە هیچ شێوەیەک دوژمنی تورکیا و گەلی تورکیا نین. ئێمەش بە ناوی گەلی تورکیا ئەم تێکۆشانە ئەنجام دەدەین. ئێمە نامانەوێت تورکیا پارچە بکەین، دەمانەوێت تورکیا بگۆڕین و بیکەینە وڵاتێکی دیموکرتیک. ئامانجی بنەڕەتی کۆمارێکی دیموکراتیکە کە هەموو کولتوورەکان، کورد و تورک، بتوانن بە ئازادی و وەک خوشک و برا لەگەڵ یەکدا بژین. سەرۆک ئاپۆ ئەمەی ڕاگەیاندووە. ڕێبەر ئاپۆ بنا‌غەدانەر و ستراتیجی کۆماری دێموکراتیکە. ئەوە ڕژێمی ئاکەپەیە کە شەڕ و خوێنڕشتن فەرز دەکات و ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامە بە ڕێگەی کۆمەڵکوژییەوە.

شتێکی تر ئەوەیە؛ پێویستە هاوسۆزییان هەبێت. کورد گەلێکە و دەیەوێت لەسەر خاکی خۆی بوونی هەبێت. ئەگەر ئەمڕۆ لە تورکیا زمانی تورکی قەدەغە بکرێت، ئایا بەرخۆدان لە دژی شەرعی نییە؟ ئەمە بۆ هەر مەزاجێک ڕەوایە. ئەگەر زمان و بەهاکانی گەل قەدەغە بکرێن، مافی خۆیانە بەرەنگاری ببنەوە. گەلی کوردیش لەسەر هەمان بنەما بەرخۆدان دەکات. دەبێت ئەمە ببینرێت. لە لایەکی ترەوە باکور کوردستان بەس نەبوو، ئەمجارە لە هەوڵی داگیرکردنی باشور کوردستانن. تۆ لە پێگەی هێزێکی داگیرکەردایت. بۆ هەر شوێنێک بچیت بۆ کوشتنی مرۆڤ دەچیت نەک بۆ چنینی گوڵی ڕۆز. ئەگەر بۆ کوشتن بڕۆیت، لەوانەیە بمری. بۆیە ئەو سەربازانە بۆ بەفر خلیسکێنە نەهێنراونەتە سەر ئەو شاخە. بۆیە ئەوانەی ئەم سیاسەتە جێبەجێ دەکەن بەرپرسیارن لەم . ئەو سەربازانە لەوێ چی دەکەن؟ بەڕاستی ئەمە پێویستی بە پرسیارکردن هەیە.

بە کورتی زانیاری هەڵە زۆرە. ڕاستییەکان شێواون. بێگومان دەنگی شۆڕش ناتوانێت بگاتە هەموو کۆمەڵگای تورکیا. ئەمە کێشەیەکە. بۆیە لەو ڕووەوە هەوڵ دەدەی خزمەت و ڕێنمایی کۆمەڵگا بکەن بەو شێوەیەی دەیانەوێت مێزەکە دەڕازێننەوە. ڕاستییەکان بەو شێوەیە نین. ئەوانە کەسانێکن شەڕیان دەوێت. سەرۆک ئاپۆ 5 ساڵ لەمەوبەر کاتێک پارێزەرەکانی چەند جارێک سەردانیان کرد چی پێ وتن؟ وتی: "کاتم پێ بدەن، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەم. کەواتە سەرەڕای ئەمانە، بۆچی ئەوەندە شەڕ دەکەن، بۆچی ئەوەندە ئابووری تەرخان دەکەن، ئەو هەمووە تانک و تۆپ و فڕۆکە بۆچییە؟ بۆچی هێندە هێرش دەکرێتە سەر گەلی کورد؟ سبەی لە بەرامبەر مێژوودا چۆن ئەمە ڕوون دەکەنەوە؟

پەرەدان بە شەڕی تایبەت لە بەرژوەندی بێگانە...

*هەروەها باس لە بەردەوامی دەستی بیانییەکان دەکرێت لە بەرامبەر زیادبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی گەریلا و بنیاتنانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە لەسەر پشتیوانی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئێران و زۆر وڵاتی تر. پەیوەندی نێوان هێزەکانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەردەوام وەک نموونە دەهێنرێتەوە. ڕات چییە لەسەر ئەم پێداچوونەوەیانە؟

بەڵێ؛ ئەمە ڕێبازێکی گشتییە لە تێگەیشتنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکدا. لە هەموو سەردەمێکدا بەردەوام بەدوای دەستێکی بێگانەدا گەڕاون بۆ هەوڵەکانی گەلی کورد بۆ داوای مافەکانی. وابێت یان نا، هەمیشە دەیانگوت دەستی هێزی دەرەکی لە پشتیانە. ئێستاش هەمان شت دەڵێنەوە. لە بەرامبەر ستراتیژی هەڵەی خۆیان و واقیعی شکستدا بەدوای پاساودا دەگەڕێن لە دەستێوەردانی زلهێزە دەرەکییەکان. نەخێر ستراتیژی ئێوە هەڵەیە. ئێوە تەواوی کۆمەڵگا و گەلێک بە تیرۆریست دەزاننن و دەتانەوێت لەناویان ببەن. مومکین نییە، ناتوانن کاری وا بکەن. بەڵام پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن. بۆ نموونە هەوڵی هاوشێوە دەدەن بۆ پەیوەند دانیی بزووتنەوەکەمان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە. ماوەی ٤٥ ساڵە بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا تۆمەتی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان لە دژی ئێمە بەکار دێنن. تا ئێستا هیچ دۆسیەیەکی مادەی هۆشبەر لەسەر هیچ ئەندامێکی پەکەکە لە هیچ شوێنێکی جیهان و لە تورکیا تۆمار نەکراوە و نییە. ئەگەر وا بووایە دەڵێن ئێستا هەزاران حاڵەت دەبوو، وانییە؟ بەڵام ئایا بوونی هەیە؟ نەخێر، ڕەنگە لە نێو کورددا هەندێک هەبن کە سەرقاڵی چالاکی جۆراوجۆر بن، بەڵام فەلسەفە و ئەخلاق و پەروەردەی ڕێکخستنی پەکەکە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە مادە هۆشبەرێکە. بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەردەوام تۆمەتی پەیوەندیدار دەخەنە پاڵی. ئەمانە هەمووی چەواشەکردنی ڕاستییەکانن.

ئێمە کەسانێک دەبینین کە بەناوی "پرۆفیسۆر"لە بەردەم کامێراکاندا دەردەکەون و دەڵێن ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لەپشت ئەم ئۆپەراسیۆنانەوەن. دادپەروەری وەهایە؟ مرۆڤ دەتوانێ لە هەندێ بانگەشەکاری تایبەتی شەڕ تێبگات، بەڵام دەبینین هەرچەندە نابێت وا بێت، بەڵام هەندێک لەو کەسانەی ئێمە بەدوادا چونیان بۆدەکەین و داکۆکی لە هەندێک ڕاستی دەکەن، هەمان شت دەڵێن. بە واتایەکی تر پڕۆژەیە، هێزی دەرەکی لە پشتیانەوەن و هتد. دروشمەکانیان بۆ ڕێکدەخەن. ئایا ئەمە حەقێقەتە؟ نەخێر، هیچ پەیوەندییەکی بە ڕاستیەکانەوە نییە.

بەڵێ; لەوانەیە ئەمریکا پڕۆژەیەکی بۆ کورد هەبێت. لە ڕاستیدا دەوترێت "بوونی هەیە". بەڵام نازانرێت چییە. بەڵام پەکەکە لەم پرۆژەیەدا جێگای نییە. ئەمریکا نەک هەر ئێمەی خستۆتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵکوو پاداشتی ملیۆنان دۆلاریشی بۆ گرتنی ئێمە داناوە. لە لایەکی ترەوە حکوومەتی تورکیا بە پاڵپشتی سیاسی و سەربازی و تەکنیکی ئەمریکا و ناتۆ ٤٠ ساڵە لە دژی ئێمە شەڕدەکات. ئەگەر حکوومەت و سوپای تورکیا پشتیوانی دەرەکی نەبووایە، نەیاندەتوانی تا ئەو ڕادەیە درێژە بەم شەڕە بدات. چونکە سوودی سەرمایەی جیهانی لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا نییە، بەڵکو لە چارەسەرنەکردنی کێشەکاندایە. هەر بۆیە پشتگیریی دەکەن و جێبەجێی دەکەن.

ئێستا ئایا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی تورکیا بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا دەتوانن تا ئەو ڕادەیە بچنە ناو عێراق و سوریاوە؟ یەک باڵندەش بەبێ مۆڵەتی ئەمریکا ناتوانێت لە عێراق بفڕێت. ئایا کەسێک هەیە نەزانێت، بەساڵانە بۆردومانی ئاسمانی باشور کوردستان دەکرێت؟ لێرەدا، ئایا ئەم هێرشانە بەبێ مۆڵەت ئەنجام دەدرێن؟ پشتیوانی ئەمریکا ڕوونە. ئەمریکا دەڵێت "پشتیوانیت دەکەم" بەڵام کاتێک دەچنە پشت پەردە هەموو ئەمانە لەبیر دەکەن و پێچەوانەکەی دەڵێن. ئەگەر ئەمریکا بەراستی پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوای بکردایە و وەک بازنەکانی میدیای تورکیا بانگەشەی بۆ دەکەن، بە نیازی ئەوەی لە ڕێگەی ئەو هێزانەی ئەوێوە پرۆژەیەک دابڕێژێت، ئایا دەتوانرێت لە دژی تاوانە جەنگەکانی تورکیا بوەستێتەوە لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر سەرچاوەکانی ژیانی خەڵک بێدەنگ بن؟ ڕێگری لێدەکرا ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ڕێگری لێبکات.

بەڵێ پەیوەندی لە نێوان ڕۆژئاوا و هێزەکانی ئەمریکادا هەیە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا خۆیان لە ڕاستیدا ڕوونی دەکەنەوە کە ئەو پەیوەندییە چییە. هەروەها بەرپرسانی قەسەدە جارجارە جەخت لەسەر ئەم بابەتە دەکەنەوە. بەڵام بە بیانووی ئەم مەسەلەیە، دوڵەتی تورک زۆر بێ ئەخلاقانە و بە بەردەوامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێزە نێودەوڵەتییەکان لە پشت دۆزی دادپەروەری کوردەوەن. بەڵام ئەوەی ئەوان دەیانەوێت ئەوەیە کە ئەمریکا پشتگیریان بکات وەک چۆن پشتگیری ئیسرائیل دەکات. بە واتایەکی تر ئەوەندە ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرن وەک چۆن پشتگیری ئیسرائیل دەکات پشتگیریان ئەمان ناکات. ئەمە ڕاستیە و ڕوونە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە.

هیچ سوپایەکی بەهێز لە دۆخێکی وەها بێ ڕەوشتیدا نەبووە

*دوای هەر ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانە، حکومەتی تورکیا ناوچە مەدەنییەکانی ڕۆژئاوا بۆردومان دەکات و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج. لە لایەکی تریشەوە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە باکوری کوردستانیش بەڕێوە دەبات. ڕات چییە لەسەر ئەمانە؟

لە باکوور لە هەڵمەتەکانی شەوانەد خەڵکی مەدەنی و کەسانی بێ دەسەڵات و ئەو کەسانەی لە ماڵەوە خەوتوون دەستگیر دەکەن. هەروەها ئەمانە بە "ئۆپەراسیۆنی پاڵەوانەکان" ناودەبەن. گاڵتەکردن بە ڕاستییەکان بە پیشەیەک دەزانن. لەوێ چی بکەین! بەو هەموو سەرباز و کەرەستەی سەربازییەوە هێرش دەکەیتە سەر خەڵکی مەدەنی کە لە ماڵەکانیاندا خەوتوون. خەڵکی بێتاوان دەگرن و ئەشکەنجەی دەدەن. ئەمە چ پەیوەندییەکی بە پاڵەوانێتییەوە هەیە؟ ئەمە قارەمانێتی نییە، بەڵکوو ترسنۆکییە. بەڵام ترسنۆکی بە قارەمانێتی دەزانن.

بە هەمان شێوە هێرشەکانیان لە ڕۆژئاوا جێگای قبوڵکردن نییە. هێرشکردنە سەر سەرچاوەکانی ژیانی کۆمەڵگا بەتایبەتی نەخۆشخانەکان، چاپخانە، نانەواخانە، کۆگاکانی دانەوێڵە و کارگەکان، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و تاوانی شەڕە. ئەم جۆرە ناوچانە ناوچەی مەدەنین و ناکرێنە ئامانج. بە ئامانجگرتنی ئەو شوێنانە نامرۆڤانەیە. ٥ ملیۆن کەس لەوێ دەژین. چۆن بژێوی ژیانیان لەناو دەبەیت، بێ کارەبا و ئاویان دەکەیت؟ ئەمە چ پەیوەندییەکی بە مرۆڤایەتییەوە هەیە؟ بێگومان هیچ پەیوەندییەکی نییە.

هەروەها هیچ حکوومەت و سوپایەکی بەهێز ناتوانێت لە دۆخێکی وەهادا هێندە بێ ڕەوشت و نامرۆڤانە بێت. ئەمە جۆرە هێرش کردنە زۆر ترسنۆکانە و قیزەونە. ئەمە شێوازی هێرشی لاوازەکانە نەک بەهێزەکان. ئەگەر ئازا بیت شوێنی ئەوانەی شەڕت لەگەڵ دەکەن ناسراوە، دەتوانیت شەڕیان لەگەڵ بکەیت. بڕۆ شەڕیان لەگەڵ بکە. هێرشکردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێ بەرگری و شوێنی بژێوی ژیانیان مانای چییە؟ دیارە ڕۆژئاوایان کردە ئامانج بۆ ئەوەی شکستەکەیان داپۆشن. ئەگەر پێیان وایە بەم جۆرە هێرشە قیزەونانە دەتوانن گەریلا بوەستێنن، ئەوا هەڵەن. ئەم هێرشانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە و بەم شێوەیەش ناتوانن ڕێگری لە دۆزی ڕەوا و ئۆپەراسیۆنی گەریلا بکەن. مومکین نییە.

هێرشەکانی ئاکەپە بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانێکە دژ بە مرۆڤایەتی

* لەبەردەم هەموو ئەم هێرشانەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نییە. لەم بارەیەوە دەکرێ چی بگوترێ؟

ئەمەش لایەنێکی سەرنجڕاکێشی بابەتەکەیە. هەروەها هێزە کوردیەکان لەم بوارەدا کەموکوڕی و هەڵەیان هەیە. بە ڕوونی دەبینرێت کە کەموکوڕی لە جیاکردنەوەی کەرتەکاندا هەیە هەروەها کەموکوڕی لە توێژینەوە دیپلۆماسیدا هەیە. هەروەها ڕەنگدانەوەی لاوازی کاردانەوەی نەتەوەیی کورد جێگەی ڕەخنەی جدییە. بەکورتی لایەنگەلێک هەن کە پێویستە ئێمەی کورد لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا هرڵوێستی جدییمان بێت. دیسانەوە ڕەنگە ڕێبازە هەستیارەکانی هەندێک لە پێکهاتە گەنجەکان ناتەواو و نادروست بن. هەر بەشێک جیاوازە؛ هەر بەشێک لە ژێر بارودۆخی خۆیدا شەڕ دەکات. هەروەک چۆن پارتێکی مارکسیستی لە هەر وڵاتێکدا بە بەرپرسیار نازانرێت لە کردەوەی پارتێکی مارکسیستی لە وڵاتێکی تردا، واتە بەو مانایەی کە هەموو کەسێک بەرپرسیارە لە کردەوەکانی ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژی، بەرپرسیارێتی پەکەکە و پارتی یەکێتی دیموکرات بۆ یەکتر وەک یەکە. بڕگەی هاوبەشیان قبوڵکردنی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆیە، بەڵام هەرکەسێک بەرپرسیارە لە کارەکانی خۆی. هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیکیان لەگەڵ یەکتردا نییە و ناتوانرێت بەرپرسیارێتی یەکتر لە ئەستۆ بگرن. بەڵام پێموانییە ڕاستییەکان بە تەواوی بەم شێوەیە ڕەنگ بداتەوە. ڕێبازە بەهەستەکان دێنە پێشەوە و بە هەڵە لە ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستن تێدەگەن.

بەڵام حکوومەتی تورکیا بە ئەنقەست ئەم دۆخە بە شێوازێکی تر وێنا دەکات و دەقۆزێتەوە. پێدەچێت پەیوەندییەکی ئۆرگانیک هەبێت، لە ڕاستیدا لە ڕۆژئاوادا بەردەوام ناوی پارتیمان پەکەکە، بەکاردێت. دەڵێن ئێمە گورزێکی قورسمان لە سەرچاوە داراییەکانی پەکەکە داوە. لەوێ چی بکەین؟ سەرچاوە داراییەکانی پەکەکە لەوێ چی دەکەن؟ ئەمە درۆیەکی گەورەیە، شێواندنی ڕاستیەکانە. لە ڕاستیدا ئەمەیە کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئاکەپە لە تورکیا پەرەی پێدراوە. ئەوە ڕاستییەکە کە تاوان و ئۆپەراسیۆنی نایاسایی نەک هەر لەم بوارەدا بەڵکو لە بابەتە گشتییەکانی دیکەشدا ئەنجام دەدات، بەڵکو هەوڵدەدات بە ئاشکراکردنی لە ڕاگەیاندنەکاندا وەک ئەوەی شتێکی ئاسایی بێت، شەرعیەتیان پێبدات. بە واتایەکی تر تاوانەکە نیشان دەدات بەڵام وەک ئەوەی تاوان نەبێت. بۆیە مەبەستی شەرعیەت دانە بەکردەوەکانیان.

هێرشەکانی ئێستای ئاکەپە بۆ سەر ڕۆژئاوا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. بە شێوەیەکی سەرەکی لە دۆخی گەلی کورد لەوێ و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ناڕەحەتە. بە واتایەکی تر دەیەوێت ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی گەلان لەناو ببات. پێی قورسە ژیانی ئازادی گەلان بەیەکەوە دەبینێ و ئەو سیستەمە بە مەترسییەک بۆ سەر خۆی دەبینێت، بۆیە هێرش دەکات. هەر بۆیە هەوڵ دەدات بە پەکەکە و گەریلا ببەستێتەوە. وا ڕایدەگەیەنێ کە پەکەکە لەوێ بنکەی هەیە. هیچ کام لەمانە پەیوەندی بە واقیعەتەوە نییە. ئامانجی سەرەکی ئەو لەوێ پێگەیە. ئەمەش هێرشێکە لە دژی ڕێکخستنی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی پێگەی خۆی. بەم شێوەیە دەیانەوێت ڕێگری لە گەشەسەندنی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بگرن. بە واتایەکی تر ئەمە لە بنەڕەتدا ئەمە هەوڵێکە بە ئامانجی لەناوبردنی سیستمی ئەوێ و بۆ کۆچکردنی ناچاری گەلی کورد. چ پەیوەندییەکی بە گریلاوە هەیە؟ هیچ پەیوەندییەکی نییە. بەڵام ئەوەی لێرەدا گرنگە، ڕەنگدانەوەی وردی ئەو ڕاستیانەیە بۆ هەموو گەلی کوردستان و گەلان بە گشتی و پەرەدان بە بەرەنگاربوونەوەی بە شێوەی دروستە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە گرنگە کەموکوڕیەکان ببینین و تێپەڕ بکرێن.

هاوکاریی و ژێردەستەبوونی پەدەکە لەگەڵ مەهەپە و ئاکەپە هەرچەندە کێشەیەکی چارەسەرنەکراو دەهێنێتە ئاراوە بەڵام بە پێی ڕاگەیاندنەکانی ئێوە وا گریمانە دەکرێت کە ئامانجی حکوومەتی تورکیا لەناوبردنی کوردەکانە. بەڵام وا دیاره پەدەکە لە بەرەکانی شەڕدا لە سەر هاوکارییەکانی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بەردەوام بێت. ئەم دۆخە چ کاریگەرییەکی بۆ نەتەوەی کورد دەبێت؟

 هاوکاریی و ئاستی ژێردەستەبوونی پەدەکە لەگەڵ حکوومەتی تۆرکیا پرسێکی جدیی نەتەوەیی نەتەوەی کوردە و ناتوانرێت تەنها  وەکوو کێشەیەکی ئاسایی لە نێوان ئەو دوو ڕێکخراوەیه پێناسه بکرێت. ئێستا گەلەکەمان له باکووری کوردستان بە قوربانیدان و هەوڵ و تێکۆشان خەریکە حکوومەتی تورک تێدەگەیەنێ تاکوو دان بە چارەسەر کردنی پرسی کوردا بنێت. نزیکەی ١٠ هەزار هێزی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری ئێمە گیرۆدەی بەندیخانەکانن، لە باکووری کوردستان ستەم و ئەشکەنجەی کوردان شەپۆل دەداتەوە و سیستەمێکی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیرکردن له سەر ڕێبەر ئاپۆ بوونی هەیه کە لە هیچ شوێنێکی دیکەی ئەم جیهانەدا هاوشێوەی نەبینراوەتەوە. هەزاران سیاسەتوان و گەنجی کورد کە تاوانیان تەنها بەرگری له شۆناسی کورده له بەندیخانەکاندا ڕاگیراون و لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار چاوەڕی دوایین هەناسەکانی خۆیانن. توندوتیژی و ستەمێکی ئەوتۆ لەلایەن حکوومەتی فاشیستی تورکیا بەرانبەر به گەلانی باکوور دەکرێ.

گەلەکەمان ڕووبەڕووی توندوتیژییەکی زۆر بنچینەییتر لە ستەمی فاشیستی سەردەمی سەدام دەبێتەوە. نەتەوەکەمان بە دڵ و بە گیان بۆ  بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم توندوتیژییانە له بەرخۆدانێکی گەورەدایە و هەموو ڕۆژێک ڕۆڵەکانی شەهید دەبن. ئامانجی هەموو ئەو هەوڵانە چارەسەری کێشەی کوردە. کە هەوڵ دەدات حکوومەتی تورکیا ناچار بە قبوڵکردنی چارەسەری پرسی کورد بکات. بەڵام هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی ئاکەپە-مەهەپە کە سیاسەتێکی مەترسیدار دژ بەکورد جێبەجێ دەکات، دەستی چارەسەرنەکراو بەهێز دەکات نەک چارەسەریی. بۆیە ئەم بابەتە ڕێگری له چارەسەرکردنی ئەم پرسه دەکات بە واتایەکی تر ئەم هەڵوێستە دەستی ئەو هێزە فاشیستیانە بەهێز دەکات کە لە ڕێگەی توندوتیژیەوە بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن و دەیانهەوێت کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد ئەنجام بدەن. باکوروی کوردستان نیوەی کوردستانە و چارەسەرنەکردنی ئەم پرسه کاریگەرییەکی گەورە لەسەر داهاتووی هەموو کوردستان دادەنێت. ئەگەر ئەو سیاسەتە جینۆسایدییەی که ئاکەپە لە باکوری کوردستاندا جێبەجێی دەکات، سەرکەوتوو بێت، هەموو دەستکەوتەکان و بوونی سێکتەری دیکە دەکەوێتە مەترسییەوە. ئەمە ڕاستییەکی دیاریکراوە. بۆیە هاوکاری و ژێردەستەبوونی پەدەکە و دەوڵەتی تورک پرسێکی نەتەوەییە بۆ کوردان. هەر بۆیه پێویستە هەموو لاینگرانی مافە نەتەوەییەکانی کورد سەرنجیان له سەر ئەم بابەتە چڕتر بکەنەوە و هیچ تاکێک نابێت لە بەرانبەر ئەم پرسەدا بێدەنگ بێت، هەرکەس  بەش بە حاڵی خۆی دەتوانێت هەنگاوێکی بۆ هەڵبگرێت. گونگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە و هتد، کە خۆیان بە بەرپرسیاری پاراستنی ئامانجەکانی گەلی کوردە دەزانن، ڕێکخراوەکان بۆ چارەسەر کردنی ئەم پرسانە ئەرکێکیان لە ئەستۆ دایه بۆ نموونە هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و کەسایەتییە وڵاتپارێزەکان کە دەیانهەوێت پرسی کورد له باکووری کوردستان چارەسەر بکەن پێویستە بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگیە تێکۆشان بکەن. هەڵەیە که تەنها لە ڕێکخراوەکانی باکووردا ناوبەناو هەندێک لێدوان لەو بارەیەوە بدرێت یان بە تەماشاکەر بمێنیتەوە. شتێک هەیە کە هەمووان دەتوانن بیکەن بۆ ئەوەی پەدەکە واز لەم سیاسەتە خراپە بهێنێت کە دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی گەلی کوردە. لەوانەیە هەندێکیان بچن و بە کۆبوونەوە و هۆشداردان هەڵوێست بنوێنن یان ڕەنگە هەندێکیان بێن و لە باشووری کوردستان و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پەرە بە چالاکیی جیاواز بدەن. چونکە ئەم سیاسەتە بەرژەوەندی تەواوی گەلی کورد دەخاتە مەترسییەوە. هەرچەند کردەوە فاشیستییەکانی دەسەڵاتی ئێستا کە بە نوێنەرایەتی دەوڵەتی تورک کاردەکات، لە ڕووکەشدا وەک هێرش و ڕێکارێک لەدژی پەکەکە دەردەکەون، بەڵام ڕوونە کە ئەو کردەوانە لە بنەڕەتدا هێرشێکە بۆ سەر داهاتووی تەواوی گەلی کوردستان. حکوومەتی تورک نایەوێت کورد ئیرادە و جێگەی لە ناوچەکەدا هەبێت. ئەمه به هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر مانەوەی خۆی دەزانێت. لەکاتێکدا بە ڕوونی دیارە کە نابێت هێزێک بە ناوی کوردەوە هاوکاری حکوومەتێکی وەها ڕەگەزپەرست بکات کە دوژمنی کورد و کوردستانە و هانیان دەدات که بەشەکانی دیکەی کوردستان داگیر بکەن، ئەم دۆخە ترسناکە شتێکە کە نابێت هیچ وڵاتپارێزێک قبوڵی بکات.

پێویستە ئەمە بە باشی تێبگەین. بە درێژایی مێژوو حکوومەتی تورک لە هیچ شوێنێک کە داگیری کردبێت پاشەکشەی نەکردووە. وە کەس نییە نەزانێت داگیرکردنی سنوورەکانی میساقی میللی ستراتیژییەکی نهێنییە بۆ حکوومەتی تورک. سەرەڕای ئەمەش، بۆچی پەدەکە ئەوەندە هەوڵی ئەوە دەدات کە حکوومەتی تورک خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات؟ بۆچی دەرفەتی زۆر بۆ سەربازانی سوپای تورک دەڕەخسێنێت کە لە شاخی ئامیدی جێگیر ببن؟ بۆچی ئەم هەموو گەمارۆ و بەربەستی ڕێگا و ڕاپۆرتدان (پێدانی زانیاری لەسەر پێگەی گەریلا) و چالاکییەکانی تر بۆ لاوازکردن و شکاندنی بەرخۆدانی گەریلا ئەنجام دەدات؟ ئەمە مەحاڵە تێبگەین. کەس نازانێت چ جۆرە ڕێکەوتنێکی نهێنی لە نێوانیاندا هەیە. پێویستە ئەمە ئاشکرا بێت. سەبارەت بە ئایندەی گەلی کورد چ ڕێککەوتنێک کراوە؟ بۆچی ڕێکخستنێک دەتوانێت بەشداری داگیرکردنی خاکی کوردستان ببێت بە دەستی حکوومەتی تورکەوە؟ ئەمانە بابەتی گرنگن و پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارێتی ئەم بابەتە لە ئەستۆ بگرن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کورد ڕووبەڕووی بووەتەوە. نیشاندانی هەڵوێستێکی لەو شێوەیە ئەرکی نەتەوەیی و وڵاتپارێزی هەمووانە.

تێکۆشان بۆ ئازادی یادی شێخ سەعید بە زیندووی دەهێڵێتەوە

حکوومەتی تورکیاش بەنیازە بەهاکانی ڕابردووی کۆمەڵگای کوردی بێشکێنێ و بە دەستکاریکردنی بەها مێژووییەکانی کۆمەڵگای کوردی لەناو ببات. لەم دواییانەدا لەسەر شێخ سەعید قسەوباسی زۆر کرا. ئەو سووکایەتیانەی لەم وتووێژانەدا کرا، کاردانەوەی گەلی کوردستانی لێکەوتەوە. چۆن دەربارەی ئەمە بیر ئەکەیتەوە؟

بەڵێ شێخ سەعید بەهایەکی گەورەی گەلی کوردە کە لە مێژووی گەلی کوردستاندا جێگەی خۆی هەیە. سوکایەتیکردن بە شێخ سەعید سوکایەتیکردنە بە هەموو گەلی کورد. هەرچەندە حکوومەتی تورک هەوڵدەدات لەبەر چاوی نەگرێت، بەڵام بەڕوونی لە بەڵگەنامە مێژووییەکاندا بوونی هەیە. گەلی کورد ئەو کەسانەن کە بەشدارییان لە دروستکردنی تورکیەی نوێدا کردووە. ئەمە تووی دامەزراوەییە کە بەشداری شەڕی کردووە و شەهیدیشی لە پێناویدا داوە. تا ساڵی ١٩٢٤ ئاستێکی دیاریکراوی هاوکاری لە نێوان کورد و تورکەکاندا هەبووە. لەم حاڵەتەدا بەڵێنی خۆبەڕێوەبەری بە کورد دراوە. بەڵام لەگەڵ دەستووری ساڵی 1924 بە وتنی "لە تورکیا تەنها یەک نەتەوە هەیە" بوون و مافی کورد ڕەتکرایەوە، ئەو بەڵێنانەی بە کورد درابوو جێبەجێ نەکرا و خیانەت لە گەلی کورد کرا. لێرەدا خیانەتکار شێخ سەعید نییە، بەڵکو خیانەت لە شێخ سەعید و هەموو گەلی کورد کراوە.

شێخ سەعید وەک کەسێکی دیاری کورد، کەسێکی ڕاستگۆ و دڵسۆز بووە لە ژیانیدا. ئەو سەرۆکی بزووتنەوەکە نەبوو. ئەندامی کۆمیتەی ئازادی بووە. بەڵام کاتێک کەسانی وەک خالێد جبرانی سەرۆکی کۆمیتەی ئازادی و یوسف زیا دەستگیرکران و گەلی کورد ڕووبەڕووی نادادپەروەرییەکی گەورە بووەوە، شێخ سەعید ناچار بوو ئەو بارگرانییە لە ئەستۆ بگرێت. وازی نەهێنا و فیداکاری کرد. هەوڵیدا پشتیوانی لە دۆزی ئازادیی کورد بکات. دوای یەکەم کۆبوونەوە بە هۆی هاندانی سەربازە گەشتیارییەکان لەبەردەم گروپەکەدا هەوڵدانێکی زوو دەستی پێکرد. هێشتا ئامادەکاری پێویستی نەکردبوو حکوومەتی تورک هێرشی کردە سەری. ئەوەی لێرەدا کرا ئەوە بوو. بۆیە ئاشکرایە بەبێ ڕەچاوکردنی ڕاستییە ڕەواکانی دۆزی کورد، ناتوانرێت بە دروستی لەو بارودۆخانە تێبگەین. شێخ سەعید کەسایەتییەکی گرنگە کە لە مێژوودا لە تێکۆشان بۆ دۆزی نەتەوەیی کورد جێگای تایبەتی هەیە و لە تێکۆشانی ئازادی کە ئەمڕۆ گەیشتووەتە لوتکە، یادی شێخ سەعید و سەید ڕەزا و ئیحسان نوری پاشا بە زیندووی ماوەتەوە و ئامانجەکانیان وا داهاتوویەکی نزیکدا دێتەدی.

جگە لەوەش ئەوەی کە شێخ سەعید لە بەیاننامەکەیدا باسی خەلافەتی کردووە، لەو کاتەدا بە نائاسایی نەدەزانرا. خەلافەت تازە هەڵوەشێنرابووەوە و بەشێکی بەرچاو لە کادیرە حکوومییە تازە پێکهێنراوەکان بە نوێنەریشەوە هێشتا بەرگرییان لە خەلافەت دەکرد. هەروەها زانیاری هەیە کە پێشنیارەکانی ئەفسەرێک کە لەلایەن حکوومەتەوە دەستنیشانکرابوو، ڕۆڵێکی گرنگی نیشانداوە لە دەربڕینی ئەو جۆرە لێدوانانەدا. بۆیە ڕوونە ئەوانەی هەڵسەنگاندن تەنها لەسەر بنەمایە دەکەن، بە ئەنقەست و بەئارمانج ئەو کارە دەکەن.